وتار
گۆڕان و تەقدیسکردن
عەلی حمە ساڵح

گۆڕان لە بنەڕەتدا باوەڕی بە ڕێزگرتن لە ئاینەکان بووە، ئاینی ئیسلامیش کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بووە لای بزوتنەوەی گۆڕان ڕێزی لێگیراوە، تەنانەت خودی کاک نەوشیروان چەند جارێک وتوویەتی: پستیوانی دەرچواندنی ھیچ یاسایەک ناکەین دژ بە سەوابتی ئیسلام بێت. 
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو گرتەی ڤیدۆی بڵاوبوویەوە، ھەندێک حیزب و لایەن بەمەبەستی سیاسی بۆ دژایەتی گۆڕان و ھەندێک دڵسۆزی گۆڕانیش پەیوەندییان کردووەو داوای ڕێگریکردن لەم کارانەیان کردووە. 
-لەگەڵ کاک نەوشیرواندا دەیان جار گفتوگۆمان کردووە، کاک نەوشیروان دژی خورافاتی دینی و تەقدیسکردنی شەخس بووەو باوەڕی بە ڕێزگرتن لەو بنەما ئاینیانە بووە کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن.. 
ئەوەی ئێمەش لە گۆڕان لەسەری بەردەوامین ھەمان مەنھەجی کاک نەوشیروانە. 
گۆڕان ھەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە خەڵک بەزۆر بھێنێت بۆ سەر گۆڕی کاک نەوشیروان و ئۆتۆمبیلیان بۆ بگرێت و دەوامیان بۆ بکات بە پشوو. 
ئەو ڤیدۆیانەش بڵاوبووەتەوەو ھەندێک مامۆستای ئاینی گازندەیان کردووە، گلەیەکەیان ورەدەگرین... 
-بەھیچ شێوەیەک ئەم دەربڕینانە تەعبیر لە سیاسەتی گۆڕان ناکات. 
-بزوتنەوەی گۆڕان لە میدیای خۆی ئەم گرتە ڤیدۆیانەی بڵاونەکردووەتەوە. 
-کەسێک ھاتووەو لە نێو دەیان ھەزار کەسدا ڤیدۆیەک بە موبایل تۆمارکراوەو خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، بۆ لەسەر گۆڕان بکرێت بە ماڵ. 
گۆڕان، بەزۆرو بە بڕیاری حیزبی کەس بۆ سەر ئارمگەی کاک نەوشیروان ناھێنێت، ئەو بەڕێزانەشی لە خۆشەویستی کاک نەوشیروان و پەیامەکەی دێن، میوانی کاک نەوشیروانن و ڕێز لێگیراون.
دڵنیابن گۆڕان، بەشێکە لە کۆمەڵگای کوردی کە زۆرینەی ھەرە زۆری موسڵمانەو ڕێز لە باوەڕو ھەستی زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەگرێت و خۆی بەشێکە لەو زۆرینە. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
04/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12