وتار
سپیکردنەوەی پارە چیە؟
کارۆخ عوسمان

سەرانی دز لەناو پارتی و یەکێتیدا، بۆ ئەوەی پارە نایاساییەکانیان بەیاسایی بکەن، ئەم ڕێگایانە دەگرنەبەر:

١- کەل و پەلی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی بەتایبەت وڵاتی چین دەکڕن و دەیگوازنەوە بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا، لەوێ بەکەمتر لەنرخی کڕین دەیفرۆشنەوە، بۆنمونە; ئەگەر بایی ١٠٠ ملیۆن دۆلار شت بکڕن دەیدەنەوە بە ٥٠ ملیۆن، ئەو پارەیەی وەدەستیان دەکەوێ دەبێتە پارەیەکی یاسایی کەلەڕێگەی بازرگانیکردنەوە دەستیان کەوتووە.
ھەرچەندێک بێت بۆ ئەوان کێشە نیە، چونکە ماھیەی کڕینی تێدانیەو وەکو خاوە دەیخەنە حساب بانکی و تەنکەی گیرفان.

٢- ساڵانە دەیان سەفەر دەکەن، لەھەر سەفەرێکدا بۆیان ھەیە ھەتا ٢٠,٠٠٠ دۆلار لەناو جانتاکەیان بێت، تەبعەن ئەوە بۆ دزە بودەڵەکانە، واتا ئەگەر مەسئولێک لەساڵێکدا بیست سەفەری تورکیا، جورجیا، قبڕس، یاخود وڵاتانی ئەوڕوپا بکات، دەتوانێ ٤٠٠,٠٠٠ دۆلار ببات، بۆ بردنە دەرەوەی پارەش ھەمیشە خاوخێزانی یان برادەرانی دەبات، ھەریەکێک ٢٠,٠٠٠ دۆلاری بۆ دەگوازنەوە، بۆ نمونە; مەسئولێک ساڵانە ٢٠٠ کەس بەگەشت دەنێرێتە دەرەوە، دەکاتە ٤,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار، لەوێش بەناوی گەشتەوە دەیخەنە بانک و ئیتر پارەکە سپی دەکەنەوە، لەم ھەموو ساڵەدا خەزێنەکەی لەملیار دۆلار تێپەڕ دەکات.

٣- بەقاچاغ بردنی پارەش ڕێگەیەکیترە، ئێستا قاچاغی بە ئینسانەوە دەکرێت، ئیتر پارە ئاسانتریشە.
لەژێر باری کامیۆن و کەشتیەکان دەیگوازنەوە، پڕۆتۆکۆڵێک لەگەڵ مافیایەک دەکەن، کە دەتوانێ پۆلیسی بازگەکان و گەڕۆکەکانی دەریا بکڕن و ڕازیان بکەن.
بۆ نمونە; بڕی ١٠ ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوە، لەو بڕە مافیاکان ٢ ملیار وەردەگرن، پۆلیسیش ١ ملیار، ٧ ملیار دەمێنێتەوە، کە پارەکە گەیشتە جێگەی مەبەست ئینجا کێشەی بانک دێتە گۆڕێ، تەبعەن ناتوانن شتی پێ بکڕن تاکو بەیاسایی نەکەن.
ئینجا لەوێش لەگەڵ مافیاکان پارەکە دەخەنەگەڕ، بەماوەی ساڵێک مامەڵەی پێوە دەکەن بەزەرەرەوە، چونکە ھەمیشە مافیا براوەیە.
دەرئەنجام پارەی ماوە ٥ ملیار دەمێنێتەوە، ھەرچەندێک بێت بۆ ئەوان قازانجە.

خۆ نەوتی ھەرێمیش ھەر بەنایاسایی دەفرۆشرێت، لەڕێگەی مافیاکانەوە، چونکە حکومەتی عێڕاق لەسەری ڕەزامەند نیە، بۆیە فۆڕمی یاسایی وەرناگرێت.

ئەگەر بیرتان بێت، ساڵی ٢٠١١ لەوڵاتی تورکیا ٦ ملیار دۆلاری بەرپرسەکانی ھەرێم دەستی بەسەرداگیرا، کە لەنێو قوتی ئاوی تەماتەو ژێر باری کامیۆن و کەشتیەکان حەشاردرابوو، بۆیە بلۆک کرا چونکە نێوان حکومەتی تورکیا و حزبی دەستەڵاتداری ھەرێم تێکچوو.

٤- بەرپرسەکان لەدەرەوەی ھەرێم وەبەرھێنان دەکەن، یەکێتیەکان لەئێران و پارتیەکانیش لەتورکیا، ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ پارەی نایاسایی کێشەیەکی ئەوتۆیان نیە، گرنگ لەوڵاتەکیانیان خەرج بکرێت، لەگەڵ سەرمایەدارەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕێک دەکەون، پارەدارکردنی پڕۆژەکان لە بەرپرسەکانی ھەرێم و قەباڵەو حەواڵەو ئەمنیەتی پارەکەش لەسەرمایەدارەکانی ئەو دوو وڵاتە، پێکەوە دەچنە نێو پڕۆژە، لەھەر پڕۆژەیەکدا سەدا ٦٥ زیاتر لەپڕۆژە نێوخۆییەکان باج دەدەن بە دەوڵەت، ئەوەی دەمێنێتەوە پارەیەکی یاسایی و بێگەردە، دەتوانن لەڕێگەی بانکیەوە حەواڵەی ئەوڕوپای بکەن.
ئەگەر لەھەر پڕۆژەیەکی وەبەرھێناندا ١٠ ملیار دۆلار خەرجی بێت بۆئەوان ئاساییە ٥ ملیار دۆلار زەرەر بێت، چونکە دواجار ٥ ملیار دۆلار پارەی سپیکراوە وەدەستھاتووە.

٥- ڕێکخراوەکان بەشێکن لەوەسیلەی سپی کردنەوەی پارەی نایاسایی، لەھەرێم بەناوی دەعمی ڕێکخراوی مرۆیی پارە دەنێردرێتە دەرەوە، ھەموو ئیجرائاتی قانونی بۆ دەکەن، ئەگەر ١ ملیار دۆلار بنێرن، لەوبڕە بەپێی پڕۆتۆکۆڵێک چەند ملیۆن دۆلارێک دەدەن بەڕێکخراو ئەوەی دەمێنێتەوە پارەیەکی سپیکراوەی یاساییە، پارتی دیموکڕاتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕێکخراوێکی تایبەتی دامەزراند، گەورەترینیان دەزگای خێرخوازی بارزانیە، کە لەڕێگەی حساب بانکیەکی تایبەتەوە پارەداری دەکەن، پارەکانیش بەبیانووی ئەمنیەتەوە دەنێرنە دەرەوەی ھەرێم و لەوێشەوە پارەکان دەگوازنەوە سەر حساب بانکیە کەسیەکان.

٦- بەبیانووی کڕینی کەل وپەلی خزمەتگوزاری حکومی، پارە دەگوازرێتە دەرەوەی ھەرێم، بۆ نمونە; سەد ئۆتۆمبێلی کەپسی خاشاک لەوڵاتێکی ئەوڕوپی دەکڕن بەپارەی نەقد، بۆ ھەریەکێکیان ٢٥٠,٠٠٠ دۆلار تەرخان دەکەن، بەڵام ئەوان نرخی ھەریەکێکیان لەسەر حکومەت بە٥٠٠,٠٠٠ دۆلار حساب دەکەن، ئەو پارە زیادەیە بەشێوەیەکی یاسایی گەیشتۆتە ئەوڕوپاو لەوێ ئەم دەست وئەو دەستی پێدەکەن تا دەبێتە پارەیەکی کەسی.

٧- ڕێگەیەکی تری سپی کردنەوەی پارە ھاوبەشیکردنە لەگەڵ سەرمایەدارەکانی دەرەوەی ھەرێم، شەریکەی بیانی دەھێننە ھەرێم، کارداری دەکەن، پارە نایاساییەکانی خۆیان لەگەڵ پارە یاساییەکانی ئەوان تێکەڵ دەکەن و دەیخەنە پڕۆژەوە، بەماوەیەکی کەم، قازانجی دەرھاویشتەی پڕۆژە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، ئینجا دەینێرنە دەرەوە بۆ ھەڵگرتنی لەبانکە ئەوروپیەکان، بۆ نمونە; لەپڕۆژەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ شەریکەیەکی بیانی، ١٠ ملیار دۆلار دەخەنە گەڕ، دوای ساڵێک ١٠ ملیار فڕێ دەدات، جگە لەماھیە، لەگەڵ خاوەن شەریکە دەیکەن بەنیوە، خاوەن شەریکەکە پارەکانی خۆی و پارەی بەرپرسەکە بەیەکەوە دەباتەوە ئەوڕوپاو
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ