وتار
‌ بۆچونی ئێوە بۆ بڕیارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چییە؟
عەلی حمە ساڵح

دۆخی کوردستان لەبەردەم چەند پێشھاتێکدایە، دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری ھەبێت بۆ ئەم پێشھاتانە، ھەرچەندە ناوەندەکانی دروستکردنی بڕیار لە نێو بزوتنەوەی گۆڕاندا سەرقاڵی لێکدانەوەی بژاردەکانن، بەڵام بۆچونی ھاوڵاتیان گرنگی خۆی ھەیە.. 
یەک: ژیانی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان لەو پەڕی خراپیدایە، ھەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر باری قەرزێکی گەورەو ڕۆژ بەڕۆژ و بەشێوەیەکی مەترسیدار ئەم قەرزە لە زیادبوندایە. 
دوو: ئەگەر لە چەند ڕۆژی ئایندەدا بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا بەم دەستەی سەرۆکایەتی ئێستاوە- تا کۆتایی خولی پەرلەمان؛ تەنیا بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ ڕیفراندۆم و باس نەکردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و فشارنەکردن بۆ بانگھێشتی سەرۆکایەتی حکومەت و چەند وەزیرێکی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان، کە بەرپرسن لەم دۆخە خراپە ژیانی خەڵک.. 
سێ: لە گەڕاندنەوەی وەزیرەکانی گۆڕاندا، لەنێو ئەم ھەموو گەندەڵی و ڕێگریەدا، ئایا وەزیرەکانی گۆڕان دەتوانن چی بکەن؟ بمێننەوە لەم حکومەتەدا؟ 
چوار: دۆسییەی ڕیفراندۆم..
١. دەیانەوێت بە دەرکردنی یاسایەک لە پەرلەمان بۆ ڕیفراندۆم، دواتر پەرلەمان کاربکات بۆ ئەوەی مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی بکاتە یاسایی و ئەم کابینە شکستخواردووەی حکومەت و ئەم خولەی پەرلەمان بەردەوام بێت. 
٢. ناکرێت بەبێ ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای کەرکوک و دیالەو تکریت و موسڵ ڕیفراندۆم بکرێت ، ئەگەر حکومەتی عێراق ڕێگریکرد، چۆن مامەڵە بکەین؟
٣.لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، ئەگەر عێراق و تورکیاو ئێران و وڵاتە کاریگەرەکان دانیان بە ئەنجامەکەیدا نەناو گرفتی دروستکرد، دواتر تاکلایەنە سەربەخۆی ڕاگەیەندرا، خەڵک دووچاری برسێتی و بێ موچەی نابێت؟ ئەگەری شەڕیش لەگەڵ عێراقدا نییە؟ 
٤.ئەولەویەتی پێش ڕیفراندۆم چیە؟ 
- گۆڕان ھێزێکی نیشتیمانییە، ستراتیژی کاری بەرەژەوەندی نیشتیمانی و ھاونیشتیمانییەکانییەتی.. 
گرنگە ھاونیشتیمانیان بۆچونی خۆیان لەسەر ئەم پرسانە دەرببڕن، بۆچونەکانیان بۆ گۆڕان گرنگە. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12