وتار
ئومێد ئەحمەد دەستتگیراوە بەڵام ٢٥ ساڵە ئومێد تیرۆر دەکرێت
کارۆخ عوسمان

ئومێد ئەحمەد بگرن
لێی بدەن
بیکوژن
بەڵام دڵنیابن خۆتان و کوڕەکانتان چارەنوستان بەھەمانشێوەی سەددام حسێن و عودەی و قوسەی دەبێت.
مێینەکانیشتان دەبێ وەکو ژنانی بنەماڵەی محمد ڕەزای شای ئێران ببنە گارسۆن و وەکو ژنانی خێزانی سەددام حسێن جیھادی نیکاح بکەن و وەکو ژنانی عائیلەی قەززافی سەرگەردانی لای مافیاکان بن.

ئومێد ئەحمەدی شاعیر بەشعرەکانی زندەقی دەستەڵاتی بردووە، بەڵام واخەریکی زندەقی حزبەکانیتر دەچێت نەوەک دەوڵەت دروست ببێت و بارزانی ببێت بە (شا) و مسروریش ببێت بە (شازادەی جێنشین).
ئەم ھەموو ترس و تۆقینە لەپێناو چی؟
خۆ ھیچ دەستەڵاتێک ناتوانێ لەکۆی ١٠٠ کەس ٨٠ ی بکوژێ، دە وەرن با لەپایەتەخت گردبینەوەو مەیدانی بەرەنگاری لەنوسین بگوازینەوە بۆ شەقام، خۆ ناکرێ حزبەکان ھەتا ھەن ھەر ڕەخنەبگرن، ئەدی کارتی خۆپیشاندان یەعنی؟

ئومێد ئەحمەد کە بەشعرەکانی عەڕشی سوڵتە بھەژێنێ دەبێ خۆپیشاندان چی لێ بکات؟
دەبێ ڕاپەڕین چۆن زراویان بڕژێنێ؟
ئیتر تائێرە نوسیمان، ڕەخنەمان گرت، قسەکان گوت، ھیچیتر نەماوە جگە لەخۆپیشاندانێکی شێوە ڕاپەڕین.

تا لەھەولێرەکەی ئومێد ئەحمەدیش دەست پێنەکەین تیری بەرەنگاری دڵی سوڵتە کون ناکات.

ئەگەر ئومێد ناوێک نەمێنێتەوەو ھەموان بکوژن ھێشتا ئومێدی ترھەیە، بەڵام ئەگەر ھەروابڕوات دەبێ ئومێد لەئومێدەوارکاران بسەنینەوەو ئومێدنامەیەکیتر بنوسینەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
11/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ