وتار
بەردە ڕەشەکەی سەربەخۆیی
سلێمان عه‌بدوڵڵا

چەند ھۆکارێک بوو وای کرد، دۆخی کوردستان بەئێستا بگات. بۆیە بەبێ تێگەیشتن و ناسینی ئەو ھۆکارانە، ئاستەمە کوردستان بتوانێت قەیرانەکانی تێبپەڕێنێت و ڕیفراندەم بکات و سەربەخۆیی بنیات بنێت.

پارتی چونکە لە٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەوەندە بەئاسانی لەسەر شانی یەکێتی دەربازی بوو لەقەیرانی سەرۆکایەتی ھەرێم- و لەو وەختەدا یەکێتی ئەوندە بەپەرۆشەوە شانیدایە ژێر ئەو بارەی کەھیچ حزبێکی تر پێی ھەڵنەگیرا، ئیدی لەجاری دوەمدا و بۆ ١٩ ئابی ٢٠١٥ چاوەڕێی ھەمان ڕۆڵی لەگۆڕان دەکرد. لەکاتێکدا بەھۆی میکانیزم و بەندی کۆنکرێتییەوە و بەھۆی ھەڵەشەیی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتییەوە، ئەو کێشەیە ئەوەندە بەگرێ کوێرەیەکی قانونی ئاڵۆزکۆتایی پێ ھێندرابوو، نەکلیلی گۆڕان و نەکۆدی ھیچ سازانێک و ڕێککەوتنی سیاسی، تاک بەتاک نەیدەکردەوە.

جگەلەوەش؛ گۆڕان لەجاری یەکەمدا، بەتۆپخانە میدیایی و سیاسییەکەی، درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی ئەوەندە بەپیسی کوتا، ھەرگیز ئاسان نەبوو بۆی ئەمجارە خۆی بخاتەوە شوێنی یەکێتی، و لەلایەک چاوەڕێی ڕکابەرە حزبییەکانی بکات تیربارانی دەستەجەمعی جەستەی ڕووتی بکەن- لەلاکەی تریشەوە، ڕابەرایەتی و سەرکردایەتیەکەشی بخاتە بەردەم باھۆزی توڕەبوونی بنکە جەماوەریەکەیەوە.

ئەسڵی گرفتەکە ئەوەیە، پارتی ھیچی ناوێت جگە لەدۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم، و گۆڕانیش دەتوانێت ھەرشتێک لەگەڵ پارتی بەڕێککەوتن بگەیەنێت جگەلەمە. بۆیە لەڕاستیدا ئێمە لەسەر کاراکردنەوەی پارلەمان، ڕیفراندەم و سەربەخۆیی کوردستان، ئەسڵەن کێشەمان نییە و ھیچ بەسەر "لایەنگر و دژ" و "بەڵێ و نەخێر" دابەش نەبووین. بەڵکو دابەشکارییەکە پێش ھەموو ئەمانەیە. لێرەدا، چارەسەر وەک ھەڵگرتنی بەردە ڕەشەکەی کەعبەیە، کەئەوەش بەبێ دەسپێشخەری بنەبڕی بارزانی بەدی نایەت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
12/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ