وتار
لەگۆڕینەوەی پارەی نەوتی ھەرێم قازانجی نێچیرڤان بارزانی چەندە؟
کارۆخ عوسمان

بەھۆی سیاسەتی پۆچەڵ و داپڵۆسێنەری حکومەتە جوتڕەوەکەی ئەندازیاری ئاوەدانی(نێچیرڤان بارزانی) و ئەفسەری چاکسازی(قوباد تاڵەبانی)، پارەی نەوتی ھەرێم کە لەڕێگەی بۆڕی دەڕوات بەرەو بەندەری جەیھان لە ھاڵک بانک (Halk Bank)ی تورکی وەک (حسابی استسماری) ھەڵدەگیرێت.

کەواتە ھاڵک بانک جگە لەقازانجی خستنەگەڕی حساب بانکیەکەی نەوتی ھەرێم  لەگۆڕینەوەی ھەر دۆلارێکیش بۆ دیناری عێڕاقی بڕی (٨٥) دینار قازانج دەکات.

چونکە نێچیرڤان بارزانی بەپێی پڕۆتۆکۆڵی ھەناردەی نەوت بەڕێگەی تورکیادا جگە لەپێدانی بڕی لەسەدا (٤١)ی ھەر بەرمیلێک لەنەوتی ھەرێم بەتورکیا، قازانجی گۆڕینەوەی دراویش دەدات بە (Halk Bank)ی تورکی.
تەبعا بەھەبوونی سەھمی لەسەدا (٣٥) بۆ بانکی کوردستان.
بانکی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەربە خودی (نێچیرڤان بارزانی)ە.

ئینجا با ڕوونی بکەینەوە بزانین مانگانە (Halk Bank) و بانکی کوردستان لەگۆڕینەوەی دراوی نەوتی ھەرێم چەند قازانج دەکەن؟

ھەرێم مانگانە: (٣٤.٥٠٠.٠٠٠) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
بڕی پارەکەی دەکاتە: (١.٦٢١.٥٠٠.٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی.
بۆ ھەر دۆلارێک (٨٥)دیناری عێڕاقی تەکلیفی گۆڕینەوە دەبێت بە تێکڕای مانگانە.
کۆی گشتی قازانجی وەدەستھاتوو لەمانگێکدا بۆ ھاڵک بانک وبانکی کوردستان، لەگۆڕینەوەی دراو، دەکاتە:(١٠٩،٣٨٦،٩٠٤.٧٦١٩) دۆلاری ئەمریکی.

بڕی سەھمی بانکی کوردستانی نێچیرڤان بارزانییش دەکاتە: (٣٨،٢٨٥،٤١٦.٦) دۆلاری ئەمریکی.
لەساڵێکدا: (٤٥٩،٤٢٤،٩٩٩.٩) دۆلاری ئەمریکی.
بەسپی کراوەیی دەچێتە سەر ژمارە حسابی نێچیرڤان بارزانی، بەبێ ئەوەی کەس ھەستی پێ بکات.

بڕی ماوە لەمانگێکدا دەکاتە: (٧١،١٠١،٤٨٨.٠٩) دۆلاری ئەمریکی، لەساڵێکدا: (٨٥٣،٢١٧،٨٥٧.١) دۆلاری ئەمریکی، دەبێتە سامانی (Halk Bank) ھاڵک بانک.

واتا; ئەوانەی لەحوکمدان بازاڕی گۆڕینەوەی دراویشیان مۆنۆپۆل کردووە، ئاخر شتێک نەماوە بەناوی حکومەت، ئەوەی ھەیە بازرگانیکردنێکی بێ ویژدانانەی چەتەگەریە، چونکە ھیچ سێکتەرێک نەماوەتەوە بنەماڵەی حوکم قازانجێکی ناشەرعی لێ وەدەست نەھێنێت.

تەبعا، بۆئەم ھەموو پارەیەی کە نێچیرڤان بارزانی بەمفت دەیدات بە(Halk Bank) تورکیا ئەرکی سپیکردنەوەو بەیاسایی کردنی پارە بێ دەسمایەکەی تاڵانچیەکانی حکومەت دەگرێتە ئەستۆ، بەوەگەڕخستنی پارەکەیان لەپڕۆژە ئیستسماریەکان لەناوخۆی تورکیا بۆیان دەکات بەپارەیەکی خاوەن ڕەسیدی بانکی و لەوێشەوە دەتواننن بیگوازنەوە ئەوڕوپا.

لێرەدا جگە لەخۆیان قازانجێکی ئێجگار زۆر بەتورکیا بەتورکیا دەگەیەنن.
بۆ نمونە:
-کرێی بەکارھێنانی زەوی تورکیا بۆ گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیھان.
-ھەڵگرتنی پارەکە لە Halk Bank وەک حسابی ئیستسماری، کە بەمجۆرەش دەتوانرێت پارەکە بەکاربھێنرێت لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت و گشتیدا.
-بە بیانووی پاراستنی ئاساییشی بۆڕی و بەکارھێنانی زەوی و بەندەر، سەدا ٤١ لەھەر بەرمیلێک دەبات.
-گۆڕینەوەی دراوی دۆلار بۆ دینار بەڕێژەی ٢١دیناری عێڕاقی بۆ ھەر دۆلارێک.
-بەھۆی پڕۆتۆکۆڵی ستراتیژی ٥٠ ساڵەی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت حکومەتی ھەرێم شەریکە نەوتیەکانی تورکیا کاردار بکات.
-تورکیا بەسەر ھەرێمیدا سەپاندووە کە ڕێژەی دەستی کار لەھەرێم لەشەریکە نەوتیەکانی تورکیا لەسەدا ٩٠ خەڵکی تورکیابن.
-فرۆشتنی گازی سروشتنی بەتورکیا دەبێت لەسەدا ٢٥ لەخوار نرخی جیھانی بێت.
-بەپێی ئەم پڕۆتۆکۆڵە تورکیا پارێزگاری لەمانەوەی پارتی دەکات لەدەستەڵاتی ھەرێمدا، پارتیش دەستەبەری چالاکی ھەواڵگری وسەربازی و ئابوری تورکیا دەکات لەھەرێم.

ئینجا بزانن، حکومەتی ئەندازیاری ئاوەدانی چ بەڵایەکی بەسەر ئەم نیشتمانەدا ھێناوە؟
سەیرکەن; لەھەر وڵاتێکدا، حوکمگێڕەکان نازناوی خەباتکاری و خزمەتگوزاری و پاڵەوانیان بۆخۆیان داتاشی ئەوە نیشانەی ناسینەوەی گەندەڵی و داسەپاوی و دکتاتۆریەتە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ