وتار
نه‌وشیروان مسته‌فا چی پێیه‌؟!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

دروست بەپێچەوانەی بۆچوونە فەڕمیەکەی گۆڕان، ئێسا ئەگەر نەوشیروان مستەفا بخوازێت، دارعەسای پێیە و، دەتوانێت ئاگری قەیرانەکان، یەک بەدوای یەکدا، دابمرکێنێتەوەو چانسی زێڕینیشی لەبەردەمە، بۆئەوەی لەکۆتاجاری مێژوویی سیاسی خۆیدا، ببێتەوە بەفریادڕەس!

ئەو ئەگەر خەمی سلێمانی بێت، ئیدی وادەیەتی، لەدەرەوەی پەرچەکردارەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، لەو شارەدا سیاسەت بکات و ئەگەر پەرۆشی بەدامەزراوەبوونی ھەرێمەکەشی بێت، وەختێتی، لەدەرەوەی ململانێ تەقلیدیەکانی ناو جەمسەربەندیەکانی کوردایەتی، بیر لەئەکشنێکی گەورەتر بۆ کوردستان بکاتەوە.

 ھەروەک لەسەردانەکەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدو لێدوانە رۆژنامەوانیەکەی بەرھەم ساڵحدا، دەتوانرێت بخوێندرێتەوە (ئەو ئەگەر بۆ کوردایەتی بیر لەئەکشنە گەورەکە بکاتەوە و جۆری یاریەکە بگۆڕێت) دەشێت باڵە دیارەکانی یەکێتی و باڵە نادیارەکانی گۆڕانیش، لەدەوری کۆببنەوەو ئەو موگناتیسە گەورەیەی بۆ دروست بکەن، کەتوانانی ڕاکێشانی ئیسلامیەکان و پانتاییە فراوانەکانی شەقامیشی ھەبێت!

بۆئەوەی ئەوە ڕووبدات، باشترە نەوشیروان مستەفا وەک مام جەلال سیاسەت بکات و چاوەڕێی بارزانی نەکات و دان بەوەدابنێت، ئەوەی ڕوویدا، ھەر بەتەنھا سکانداڵی دێمکراسی نەبوو بۆ ھەولێر، بەڵکو گۆڕھەڵکەندیش بوو، بۆ ڕۆڵی سلێمانی، لەکایەی سیاسی و، چاڵ ھەڵکەندنیش بوو، بۆ کوردایەتی، لەبەردەم سەربەخۆییدا!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/05/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ