وتار
داتا یەکی مەترسیداری کەیسی گەندەڵی.!
پارێزەر: لوقمان مصطفی

 سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم، لە بەرواری  ١٩-٤ ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی رابردووی کار و چالاکیەکانی دەستەکەیانی بڵاوکردەوە.کە بەڕاستی داتایەکی مەترستدارە بۆ شوێنێکی وەک ھەرێمی کوردستان کەلەگەڵ چڕی دانیشتوانەکەیدا ھەرگیز ناگونجێت.!
ئەحمەد ئەنوەر،سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ((  ئاماژەی بەوەکرد، ٣٧٨ کەیسی گەندەڵی ئامادەکراوە لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت، ھەروەھا ١٩کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگای تایبەتمەندکراون، و ١٥ کەیسی دیکەش رەوانەی دادگاکانی تر کراون بەمەبەستی یەکلاکردنەوەیان، لە ئێستاشدا ٤٨ کەیسی گەندەڵی لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
ھەروەھا وتیشی، کەیسەکان بەشێوەی زانیاری و ھەواڵدەری و سزایی کاری لەسەر دەکەن، بەجۆرێک لە ھەولێر ٦٧ کەیسی زانیاری لەسەر ھاتوە و ١٠١ کەیسی ھەواڵدەری ( ١٢ کەیسی ٢٠١٧ و ٨٩ کەیسی ساڵانی رابردوو)، ھەروەھا ٩٤ کەیسی سزایی (٤٧ کەیسی ٢٠١٧ و ٤٧ کەیسی ساڵانی پێشوو).
رونیشیکردەوە، لە پارێزگای سلێمانی ١٥ کەیس زانیاری لەسەر ھاتوە، کە ٣١ کەیسی ھەواڵدەری (١٢ کەیسی ٢٠١٧ و ١٩ کەیسی ساڵانی رابردوو) و ٨٥ کەیسی سزایی (٤٠ کەیسی ٢٠١٧ و ٤٥ کەیسی ساڵای پێشوو ).
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، دەشڵێت، لە پارێزگای دھۆک ١٠ کەیس زانیاری لەبارەوە ھاتوە، و ٥١ کەیسی ھەواڵدەری (١٦ کەیسی ٢٠١٧ و ٣٥ کەیسی ساڵانی رابردوو) و ١٦ کەیسی سزایی (٩ کەیسی ٢٠١٧ و ٧ کەیسی ساڵانی رابردوو ((.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم جەختیشیکردەوە، "بەیەکلای کردنەوەی ئەو دۆسیانە لە دادگاکان، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمبونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێش بردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان".
ھەر بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم ڕوانگەیەوە ڕۆچمە ناو بابەتە کەمانەوە کە ئامانجی سەرەکی وتارەکەمانە:-
ھەرچەندە ھیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ودەستپاکی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم وھاوکارەکانی نیە،کە ئەرکێکی ئێجگار قورسیان لەسەر شانە،چونکە ھەروەک دەزانیین لەناو فەوزایەکی سیاسی وپڕقەیراناویدا مافیای زەبەلاح ومەترسیدار  سەرھەڵدەدەن، دەستبردن بۆ ئەو کەیسە ترسناکانە ھەروا ساناوئاسان نیە.چونکە ھەرچۆنێک مامەڵەی لەتەکدا بکەیت ناتوانرێت وەک پێویست بگەیت بە ئەنجام.
بەڵام ئەم گەشبینیەی د. ئەحمەدی سەرۆکی دەسەتەی دەستپاکی لەگەڵ ئەوەی داتایەکی مەترسیداری خستە ڕوو لەھەمان کاتیشدا گەشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی  دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گەندەڵی سەرەتایەکیشە بۆ چاکسازی.
بەڵام کاتێک دڵخۆشکەرە کە دەسەڵاتی دادوەری بتوانێت وەک : ئەو گەندەڵییانەی کە لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوادا ڕوو دەدات، کەدادگاکانیان چۆن بە بی ترس و دوودڵی بێ ئەوەی ھیچ دەستێوەردانێک لە کارەکانیان بکرێت لیپیجینەوە لەگەڵ ھەرتاکێکی گەندەڵدا دەکەن بێ ڕەچاوکردنی ھیچ پلەوپۆست وپایەیەک.
 ئەوەتا لە وڵاتانی دیموکراسی و پێشکەوتوو، دەستەڵاتی دادوەری ڕۆڵێکی باش لە نەھێشتنی ئەم دیاردەیە دەبینێت و بە ھیچ شێوەیەک سەیری ڕووی ئەو کەسانە ناکەن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن و بە لایەنەوە گرنگ نییە ئەو کەسە خاوەن دەستەڵات بێت یاخود سیاسی یا پۆستێکی پلەبەرزی لە حکومەتدا ھەبێت. بە لای دەستەڵاتی دادوەرییەوە ئەوە گرنگە ئەو گەندەڵکارە بھێنێتە بەردەم دادگا و لیکۆڵینەوەی خۆی لەگەلدا بکات و بە سزای خۆی بگەیەنێت. نموونەی ئەمەیش لە وڵاتێکی وەک ئیتالیا بینراوە کە چەندین جار دەستەی دادوەریی نەھێشتنی گەندەڵی، لە دادگای ئەو وڵاتەدا، (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ـی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری گەندەڵی، ڕاکێشاوەتە بەردەم دادگا کە چەندین دۆسیەی سەبارەت بەم بابەتەی لە لای دادگا ھەیە.کە ھەندێکیان ھەڵسوکەوتی کەسیەو پێگەکەی بەکار ھێناوە بۆپەیوەندی ناشەرعی وسۆزداری لەگەڵ کیژۆڵەی خوارتەمەنی یاسایی 
لە لایەکی دیکەوە، درانەدادگای سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا (جاک شیراک)ـی تەمەن ٧٦ ساڵان، بە تۆمەتی بەکارھێنانی سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، لەو کاتەیدا کە سەرۆکی شارەوانیی پاریسی پایتەخت بوو لە سەرەتایی حەفتاکاندا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیھاندا لێ کەوەتەوە. بێگومان ئەو وڵاتانەی کە گەندەڵیان تێدا ڕوو دەدات، پێویستییەکی زۆریان بەوە ھەیە دەستەڵاتێکی یاسادانانی تێدا دابمەزرێنرێت، کە لە چەند دادوەرێکی پسپۆڕ و خاوەن ویژدان و چاونەترس پێک بھێنرێت و لەگەڵ ڕوودانی ھەر گەندەڵی یەک، بە بێ ڕوانینی پۆستی گەندەڵکارەکە، ڕایکێشنە بەردەم دادگا و سزای یاسایی خۆی بدەن.
 بە داخەوە ئەمڕۆ لە کوردستانیش ئەم دیاردەیە بە زەقی دەبینرێت،بەڵام ئایا ئەودەسەڵاتدارانەی کە تێوەگلاون لەو کەیسانەی کە دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکردوون دەتوانرێت بھێنرێنە بەردەم دادگا بۆ لێکۆڵینەوە.؟
یان خەڵکە ڕەشووڕووتەکە پێوەدەکەن وپشت وپەناداروو گەندەڵە زەبەلاحەکان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن.؟
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/07/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123