وتار
لەسەردەمی قەیراندا مەرج نیە ھەموو دزەکان دزبن
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ھەوڵدەدەم لەم بابەتەماندا کەمترتیشک بخەمە سەرمادە یاسایی یەکان،بەڵکو بەقەد ئەوە ویژدانی مرۆڤەکان دەکەین بە پێوەر، لەکاتێکدا دەزانن ھەڵەن و کارێکی نایاسایی ئەنجام دەدەن،بەڵام بۆبژێوی ژیانی رۆژانەیان ئەوڕێگا نایاسایی دەگرنەبەرتامناڵەکانیان برسی نەبن،ھەرچەندە وویژدانیان لەدەست نەداوە بەڵام بەناچاری ئەوڕێ ھەڵەیە ھەڵدەبژێرن کەدورە لەداب ونەریت، لەھەمان کاتیشدا پێچەوانەی یاسایە. 
بێگوومان لە ھەر ووڵاتێکدا قەیران رووی تێکرد یان بۆی درووست کرا بە دڵنییایەوە کۆمەڵێک کێشەو تاوانی جۆراوجۆریش روودەدەن،ھەرچۆن لەووڵاتانی روژئاوا لەم چەند ساڵەی دواییدا بە ھۆی ھەرسھێنانی دارایی وداروخانی بانکە زەبەلاحەکانەوە چەندین تاوان کوشتن و مادەی ھۆشبەرو  دزی وتاڵانی رووی لەزیاد بوون کرد،کەبوە ھۆی زۆربوونی دیاردەی تاوانی دزی،ھەندێک لەو دزیانەی کەڕوویان داوە تارادەیەک مۆرکێکی مرۆڤ دۆستانەی پێوە دیارە. ھەرچەندە دزیکردن بەتاوان ھەژمار دەکرێت لە ھەر کوێی جیھاندابێت، بۆیە باس لە ھەنێکیان دەکەین لە جیھاندا بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە بە دزی کردنی سەیروسەمەرە ی رۆژانی قەیران ناوزەند دەکرێن.
- دزێک لە ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا...ھەستا بە دزینی کامێرایەک لەناو سەیارەیەک، بەڵام گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی کاتێک زانی کە خاوەنەکەی نەخۆشی شێرپەنجەی ھەیە وە بەو کامێرایە ڕەسمی خۆی ئەگرێت بۆ مناڵەکانی تا بەردەوام سەیری بکەن دوای مردنی!
- دزێک لە سوید...ھەڵسا بە پڕکردنی فلاش میمۆریەک لە زانیاری کە لەناو لابتۆپێکا بو _دوای ئەوەی دزیبوی_پاشان ناردیەوە بۆ خاوەنی لابتۆپەکە،
ڕوداوەکە بۆ ئەو کاتە ئەگەڕێتەوە کاتێک مامۆستایەکی زانکۆیەک جانتاکەی 
بەجێ ئەیەڵێت بە بێ ئەوەی چاودێری بکات وە لەناویا کۆمپیوتەرێک ھەبوو،وە دزەکەش بەویا ئەڕوا و ئەیدزێ،ئەوەی کە مامۆستاکەی دڵگران کرد ئەوەبوو کە لە ناو لابتۆپەکە موحازەرە و گەڕانی دەساڵ لەمەو بەری تیا ھەڵگیرابوو،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە دزەکە لە ناو فلاشێکا ھەموو زانیاریەکانی ناو لابتۆپەکەی بۆ ناردەوە!! 
- دزێک لە ئوستورالیا ھەڵسا بە دزینی سەیارەیەک کە پەنجەرەکانی کرابوەوە ئەوەی کە لەناو سەیارەکەیا بو تەنیا موبایلێک بو کاتێک سەیری ناو موبایلەکەی کرد بینی ساحێبی موبایلەکە دەسدرێژی کردۆتە سەر ئافرەتێک،کە کە ئەمەی بینی زۆر توڕە بوو بۆیە چو بۆ بنکەی پۆلیس و خۆی کەشف کرد کە ئەو موبایلێکی دزیوە! بەس لەبەر ئەوەی پۆلیس ئەو ڕەسم و ڤیدۆیانەی ناو موبایلەکە ببینن..بەمەش ساحێبی موبایلەکە گیرا پاش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە!!
- دزێک سەیارەیەکی دزی بەڵام بە خێرای گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی کاتێک بینی مناڵێکی بچوکی تیایە،گەڕاندیەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دزیبوو تا دایک و باوکی مناڵەکە بدۆزێتەوە و پێیان بڵێ جارێکی تر مناڵەکەیان بە بێ چاودێری بەجێ نەھێڵن!! پاشان کە کارەکەی ئەنجامیا ڕای کرد!!
بە ھەمان شێوە ھەرێمەکەی لە مەڕ خٶشمان بێبەری نیە لەو جۆرە تاوان وکێشانە بە تایبەتیش تاوانی دزی کردنی سەیرووسەمەرەی سەردەمی قەیران کە لەم ماوەیەی پێشوودا  لە چەند شارو شارۆچکەیەک  روویانداوە..
- دزێکی سەیر لە شاری سلێمانی چووە سەر ماڵێک و بڕێک پارەی دزی، بەڵام دواتر نامەیەکی بەجێھێشت و بۆتە جێگەی سەر سوڕمانی ماڵەکە، ھەربۆیە تاوەکو ئێستا سکاڵایان لەسەر دزەکە تۆمار نەکردووە.
بەپێی زانیارییەکان دزێک لەشاری سلێمانی دەچێتە سەر ماڵێک (ناوی خاوەن ماڵەکە پارێزراوە) ٣٠٠٠ دۆلار دەدزێت، بەڵام دواتر نامەیەک بەجێدێڵێت، لەنامەکەدا سوێند دەخوات کە ئەو دز نییە، " بەس زۆر موحتاج بووم" لەنامەکەدا سوێندی ئەوەش دەخوات کە ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان دوای ماوەیەکی کەم نامەیەک ھەڵدەدرێتە حەوشەی ماڵەکەوەو بڕی ١٥٠٠ دۆلاری تیادایە لەگەڵیشیدا لەناو وەرقەیەکدا نوسراوە "دڵنیابن ئەوەی تریشتان بۆ دەگێڕمەوە".
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەقەزای کفری پێنج دوکان بڕدران، تەنھا کەل و پەل کە دزەکان بردبووی، شیری و دایبی منداڵ بووە.
 بۆیە کاتێک لەتۆڕی کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵەکە بڵاوکرایەوە زۆرێک لە
ھاوڵاتیان ئاماژەیان بۆ ئەوەدەکرد کە ئەمە لەپێناو ڕزگارکردنی ژیانی منداڵەکانیان بووە.دەیان نمونەی لەم شێوەیە لەم ھەرێمەی ئێمەدا بوونی ھەیە. 
ئەم رووداوانە لەکاتێکدایە کە قەیرانێکی ئابوری سەخت رووی لەھەرێمی کوردستان کردووەو رۆژانە ناڕەزایەتی دژی دواکەوتنی مووچە لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ھەرێمی کوردستانەوە دەردەبڕدرێت. 
کاتێک سەیری ئەو کەسانە ئەکەین کە لەبەربێکاری ونەبوونی وھەژاریدا دەست بۆ کارە نایاساییەکان دەبەن تەنھا بۆ بژێوی خێزانەکانیان،بەناچاری دەست بۆ ماڵی خەڵکی درێژدەکەن ولەکاتێکیشدادەزانن تاوانەوکارێکی خراپە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  ویژدانیان نەمردووەوبەپێی پێداویستی خۆی دزیەکەدەکات،ھەرچەند لەڕووی یاساییەوەھەروەک پێشترووتمان کارێکی نایاساییەولەتاوانەکەی کەم ناکاتەوە،راستە لەوانەیە ھۆکاری ھەبێت بەڵام ناشبەخشرێت!
لێرەدا ئامانجمان ئەوەیە کە بزانین..چۆن کلیلی خێروچاکە ئەدۆزینەوە لەم جۆرە کەسانەیا، وە ھەوڵبەین ئاگاداریان بکەینەوە کە ڕاستە ئەوان لەو جۆرە دزانەنین کە سەروەت وسامانی میللەت حەپەلووش دەکەن ودەیدزن. 
بەڵام دەبێت ئەوەبزانن و بەخۆیانا بچنەوە کە یاسائەوەنازانێ وسزای خۆی ھەیە، بۆ ئەوەی سەر لەنوێ ژیان دۆستی ومرۆڤ دۆستی بەرنامەیان بێت، دەبێت  ڕێڕەوی ژیانیان بگۆڕن،ئەگەرنا کونجی زیندان شوێنیانە،چونکە وەک دەووترێت یاسا وەک تەونی جاڵجاڵۆکەوایە دزی بچووک دەگرێت ودزەگەورەکانیش لە دەرەوە تەراتێنیانە.!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123