وتار
مانگی ئاب،شەنگال، پارتی، بەعس
کارۆخ عوسمان

سێ لەگەورەترین موسیبەتەکان.

یەکەم: ١٦ی ئاب، دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان; کە بەڵایەکی گەورەبوو بۆ تەواوی گەلی کورد نەک ھەر باشوری کوردستان.
بەوپێیەی مرۆڤگەلێکی ڕاھێنا لەسەر تاوان و خیانەت و جاشایەتی کە نمونەی لەمێژووی انسانیەتدا نیەو تائێستاش گەلی کورد بەدەست دروستبوونی (پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە دەناڵێنێت و بۆ یەک ساتیش پشووی نەداوە.

دووەم: ٣١ی ئاب، خیانەتی گەورەی دەستی پارتی و بارزانی بوو بۆسەر گەلی باشوری کوردستان.
ئەگەر یەک قەڕنیش تێپەڕێت ھەردەبێ سەرانی خیانەتی ٣١ی ئاب محاکەمە بکرێن وسزای دادگەری وەرگرن.
چونکە پارتی بەم خیانەتە نەک تەنھا نەھامەتی ھێنا بەڵکو گەورەترین یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کرد، بەھێنانەوەی ڕژێم بەعس بۆ کوردستان و بەزاندنی (ھێڵی ٣٦).
کەبۆپاراستنی کوردانی باشور لەدەستی سوپای عێڕاق دەست نیشان کرابوو.

سێیەم: ٣ی ئاب، خیانەتی ڕادەست کردنی شەنگال بوو بە دێوەزمەکانی داعش، ئەم خیانەتە بۆ ڕازی دڵی دوژمنی گەورەی کورد (تورکیا) بوو.
بۆئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەو جێگەی مستەشاری خۆی لای تورکیا بھێڵێتەوە، گەلی شەنگالی تەسلیم بەوەحشیەکانی داعش کرد و گەورەترین جینۆساید لەسەدەی ٢١دا ڕویدا.
ئەگەر سەد قەڕنیش تێپەڕێت ھەردەبێ سەرانی جاش و خیانەتکاری ئەو دۆسیەیە محاکەمە بکرێن و بەمردووییش بێت ھەردەبێ ڕووڕەشی بەردەم دادگاببن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ