وتار
دواخستنی ڕیفراندۆم، وەک باشترین بژاردە
عەلی حمە ساڵح

(بەڵێ و نەخێر) مەترسی گەورەن
پێداگیریکردن لەئێستادا تەنیا لەسەر بەڵێ و نەخێر بۆ ڕیفراندۆم کارێکی مەترسیدارە. 
لۆبیکردن و پشتیرانیکردنی ھەردوو بژاردەکە، ھۆکارە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێک، کە پاشھاتێکی مەترسیداری ھەیە. 
ڕێگای دروست.. یەکخستن و چڕکردنەوەی ھەموو تواناکانە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم تا ئەو کاتەی ئامادەکاری پێویست لەسەرجەم بوارەکاندا دەکرێت.
بۆچی ڕیفراندۆم مەترسیدارە؟
یەک: لەڕووی دیبلۆماسی
ڕیفراندۆم ئەگەر بۆ دروستکردنی دەوڵەت بێت، ئەنجامدانی پرۆسەکە پێویستی بە چاودێری و ڕەزامەندی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە، ئێستا نیە. 
ئەگەر دەوڵەتیش دروستبکرێت و دانپێدانانی نەبێت، توانای بەردەوامبوونی ئەستەمە... 
دوو: جوگرافیا
بەدڵنیایی.. تاوەکو ئێستا ھیچ جوگرافیایەک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری نەکراوە. 
لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەکرێت؟ چۆن دەکرێت؟ میکانیزمەکە چیە؟ 
ئەگەر لەو ناوچە کوردستانییەکان نەکرا چی؟ دەکرێت ئەم دابەشکارییە بکرێت؟ 
ئەگەر حکومەتی عێراق ڕێگری کرد، چی؟
سێ: ئابوری و دارایی
لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا بەم شێوازو میکانیزمەی ئێستا؛ دۆخێکی مەترسیدار ڕوو لە کوردستان دەکات. 
-حکومەتی عێراق و ئێران لەسەر نەوتی کەرکوک ڕێککەوتون کە ئێستا٦٠٪ نەوتی کوردستان پێکدێنێت، چۆن ڕێگری لەمە دەکرێت! سەرگرتنی ئەم ڕێککەوتنە کوردستان دوچاری قەیرانێکی قوڵتری دارایی دەکات. 
-ئەگەر حکومەتی عێراق بەشە خۆراکی مانگانە و دەرمان و موچەی ئەو دامەزراوانەی وەک نفوس وجنسیەو پاسەپۆرت....... ھتدی بڕی، بەدیل چیە؟ 
-ئێران بە ڕوونی وتوویەتی زەوی و ئاسمانتان لێدەگرین، بەدیل چیە؟ 
ئەم ھەڕەشە چی بەسەر دێت؟ 
-بەپێی ھەندێک زانیاری بەشێک لە ئێران و عێراق، ئەم ڕیفراندۆمە بە پرۆژەی تورکیا دەزانن، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی کوردستان دەروستدەبێت. 
ئەگەر تورکیاو ئێران ڕێکبکەون لەسەر دژایەتی کردنی ڕیفراندۆم، گرفتی گەورەی دارایی دروستدەێت، گرانی ڕوو لە بازاڕەکانی کوردستان دەکات، پشتیوان و پاڵنەر دەبن بۆ ھاتنی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە. 
ئەمەش کارەساتبار دەبێت..
چوار: یاسایی 
ئێستا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن کار بە فرمانێکی ھەرێمی بارزانی دەکات بۆ ڕیفراندۆم، کە بە تەواوی نایاساییە...
چی بکرێت؟ 
بڕیاری دواخستنی ڕیفراندۆم کارێکی دروستە. 
پێویستە لە ڕێگای دامەزراوە فەرمییەکانەوە 
ئامادەکاری بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم بکرێت، ڕێژەی ئەو مەترسیانەی بە ھۆی ڕیسکەوە دەکرێت کەمبکرتەوە. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ