وتار
سیناریۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمان
محه‌مه‌د ره‌ئوف

ئەگەر گۆڕان رازی نەبێت و بەشدار نەبێت لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و تا ئەو وادەیەی کە پارتی و یەکێتی دیاریان کردووە کە دوا رۆژ ١٣ ی مانگە، ئەوا رەنگە پارتی و یەکێتی پلانی دیکەیان ھەبێت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەری کێشەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت،بەم شێوەیە:.

یەکەم/ ئەگەر گۆڕان بەشدار نەبێت ئەوا یەکێتی و پارتی و پێکھاتەکان وسۆسیالیست و شیوعی پەرلەمان کارادەکەنەوە بە جۆرێک یەکێتی سەرۆکی پارلەمان و جێگر بۆ پارتی و سکرتێر بۆ پێکھاتەکان، بۆ دوو ساڵ ویلایەتی مەسعود بارزانی درێژ دەکەنەوە، لەبەرامبەردا لە حکومەت ژمارەیەکی زۆر وەزیر دەدەن بە یەکێتی.

دووەم/ ئەگەر یەکگرتووش بەشدار بێت کە چەند جارێک پارتی پێشنیازی وەرگرتنی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ کردوون و رەتیان کردۆتەوە، ئەوا سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکگرتوو دەبێت و جێگر بۆ یەکێتی و سکرتێر پۆ پارتی، رەنگە لەبەرامبەر درێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی ، سەرۆکی حکومەت بدەنە یەکێتی و حاکم قادر یان مەلا بەختیار بکرێتە سەرۆکی حکومەت.

سێیەم/ ئەگەر گۆڕان بەشدار بێت و بچێتەوە حکومەت و پەرلەمان، ئەوا سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆڕان و جێگر بۆ یەکێتی و سکرتێر بۆ پارتی دەبێت و پارتی ھەوڵ دەدا، کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە نیوە ناچڵی چارەسەر بکات، ئەویش پێدانی واژووەکانی بە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت، لە ھەموو سیناریۆکانیشدا بەرنامەی دواخستنی ریفراندۆم دەسپێرن بە پەرلەمان.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1