وتار
گەڕانەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمان؟
عەلی حمە ساڵح

لە دۆسیەی ئاسایی بوونەوەی پەرلەماندا، گۆڕان لایەنی سەرەکی و کاریگەرە. 

بەشداربوون یان نەبوونی گۆڕان، ئاراستەی کاری پەرلەمانی و پرۆسەی سیاسی لە کوردستاتدا دیاری دەکات. 
بە ئاگاداربوونم لە بەرنامەی گۆڕان و دیدی کاک نەوشیروان بۆ پرۆسەی سیاسی بە گشتی و کاری پەرلەمانی، دۆسیەی گەڕاندنەوەی یان نە گەڕانەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمان و حکومەت و لێکەوتەکانی روندەکەمەوە. 
گۆڕان ھەمیشە باوەڕی بە ڕێککەوتنی ھاوسەنگ ھەبووە، بەمەرجێک خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و پرۆسەی دیموکراسی بکات. 

چەند پرس و پرسیارێک ھەیە؟ 
گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان؟ چۆن دەگەڕێتەوە؟ چی دەکات؟ 

پێویستە جڤاتی نیشتیمانی بە بەرچاوڕونی بڕیاری خۆی بدات. 
گەڕانەوەی گۆڕان، دەبێت بەپێی سەنگ و قورسایی گۆڕان بێت. 
دەبێت گۆڕان بۆ گەڕاندنەوە پرۆژەی خۆی ھەبێت بۆ گفتوگۆ، نەک بە پرۆژەی خەڵکی دیکە ھەنگاوبنێ. 
١.دەبێت گۆڕان پێداگیری بکات لەسەر چارەسەری یاسایی بۆ گرفتی سەرۆکایەتی ھەرێم، سیستمی پەرلەمانی جێگیربکرێت. 

٢.لەڕێگای لیژنە پەیوەندیدارەکان و دانیشتنی پەرلەمانەوە کاری جدی بکرێت بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک، لابردنی پاشکەوتی موچەو پێداچونەوە بە ھەموو ئەو زیادکردنە نایاساییانەی لە باجدا کراون. 

٣. پەسەندکردنی یاسا تایبەتەکانی تایبەت بە بەدامەزراوەیکردنی سێکتەری نەوت. 
٤.کارکردنی جدی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ خاوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی خاوێن. 

٥.لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان گفتوگۆو لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم بکات، دواتر بڕیاربدات دوابخرێت یاخود لە چی کاتێکدا بکرێت. 
٦-ئەکتیڤکردنەوەی کاری چاودێری پەرلەمان و ھاتنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمان. 
٧.ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. 
‌ 
دیدی من وایە ئەگەر ٨٠٪ ئەم خاڵانە جێبەجێبکرێت دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی.
ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان نەگەڕێتەوە. 

-ئەگەر پارتی و ھاوبەشەکانی بەو خاڵانەی سەرەوە ڕازی نەبوون، نابێت گۆڕان تەسلیم بە ئیرادەی ھەڵە ببێت. 
-ئەگەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی یاسایەکە ، بەم شێوازو میکانیزمەی ئێستا ڕیفراندۆم بکرێت.
داننان بە بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم بەم شێوە نایاساییەی ئێستاو دەستنەبردن بۆ یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم، کارێکی ھەڵەیەو نابێت گۆڕان بچێتە ژێربار.

-دەبێت گۆڕان ئاگاداری چەند پلانێک بێت. 
١. لە غیابی گۆڕاندا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دوو ساڵ ھەڵبژاردن دوابخرێت و ویلایەتی بارزانی و وادەی کاری پەرلەمان درێژدەکرێتەوە. 

٢.ھەندێک کەس لە نێو پارتی و یەکێتی، دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن، دۆخی پەرلەمان و حوکمڕانی بە ئاراستەیەکی خراپ ببەن. 

ئەمانە لە ئێستادا بە قسەو لێدوان ئستفزازی گۆڕان دەکەن بۆ ئەوەی پەرچەکداری ھەبێت، گۆڕان لە بری ئیستفزاز دەبێت دیدگاو پلانی خۆی ھەبێت. 

پێویستە گۆڕان خۆی بڕیاربدات، ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ناگەڕێتەوە ،‌ خۆی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بدات.. پلانی خەباتی سەر سەقام دابنێ.

دەبێت گۆڕان لە زووترین کاتدا بڕیاری پێویست و دروستبدات، نابێت لە بڕیارداندا ڕاڕا بێت، نابێت گوێ بە ھەندێک پرس و ترسی لاوەکی بدات.

ھیوادارم جڤاتی نیشتیمانی بڕیارێکی دروستبدات و ھەڵسوڕاوانی گۆڕانیش پشتیوانی بڕیارەکەیان بن. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
10/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ