وتار
مادەھۆشبەرەکان بەرەیەکی تری شەڕ.!
پارێزەر: لوقمان مصطفی


میللەتیان بە بەڵێ ونەخێری ڕیفرانۆمەوە سەرقاڵ کردووە ،بێ ئاگا لەوەی ئەمڕۆکە دوژمنانی میللەتی کورد بەرەیەکی دیکەی شەڕیان لە دژمان قوت کردۆتەوە،بەڵام شەڕێک کە نە تەقەوتۆقی تفەنگی تێدا دەبیسرێ و نە بۆنی باروتی ھەست پێ دەکرێ و قوربانیانی ئەم شەڕەش کەمترنین لەو قوربانیانەی کە بە درێژایی مێژوو ئەم نەتەوەیە ستەم لێکراوە  بۆ رزگاریی نیشتیمانی و نەتەوەیی بێ وچان تێکۆشاوەوخەباتی لە پیناودا کردوە.
مادە ھۆشبەرەکان بوەتەئامرازێک بەدەست دووژمنانی نەتەوەی کوردەوە بەتایبەتی ووڵاتانی ئێران،تورکیا،سوریا..ھتدکەبەھێمنی خەریکە کۆمەڵگای کوردی لەبەریەک ھەڵدەوەشننەوە.بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان لە کوردستاندا لەزیاد بووندایە، بووە بە دیاردەیەکی ترسناک کەھەڕەشەی جدی لەکۆمەڵگای کوردی دەکات لەسەجەم بوارەکانی کۆمەڵایەتی،ئابوری،سیاسیدا. بێگومان لەھەر شوێنێک مادەی ھۆشبەر بڵاوببێتەوە ھۆشیاری نەتەوەیی نیشتیمانی نامێنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوریی گەورە بەدوای خۆی دەھێنێت". .
زانایان و پسپۆران و ڕێکخراوە پزیشکی و تەندروستیەکان و لەسەروو ھەموویانەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لەمەڕ دانانی پێناسەیەکی گونجاو بۆ دیاردەی گیرۆدە بوون گەلێک تاووتوێیان کردووە، بیروڕای جیاواز سەبارەت بە چوارچێوە و نیشانەکانی ئالوودەبوون ھاتوونەتە گۆڕێ، تەنانەت بۆ خودی زاراوەکەش چەندین جار گۆڕانی بەسەردا ھاتووە. لەو زاراوانەی بۆ ئەم دیاردەیە بەکارھێنراوە: ئالوودەبوون، ڕاھاتن، پشت پێبەستن، خراپ بەکارھێنانی دەرمانەکان، خراپ بەکارھێنانی مادەکان، گرفتی دەرمان بەکارھێن ،…. ھتد.
بۆ ئەوەی بوارمان بۆ بڕەخسێت کە ئەم دیاردەیە بە خوێنەران بناسێنین، ئەوا خۆمان لە پێناسە جۆراوجۆرەکان بەدوور دەگرین و ھەوڵ ئەدەین دیاردەی ئالوودەبوون لەشێوە گشتیەکەیدا بخەینە ڕوو کە دەرئەنجامی زۆربەی پێناسەکانە.
بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان وکەسانی ئالودە بو وە بازرگانی کردن بەو مادانەوە لەسەر ئاستی جیھان بۆتە دیاردەو لە ھەرێمی کئردستانیش لەو دیاردە ترسناکە بێبەش نیە . کە ھەندێکەس بە ئەنفالی سپی و مەرگی سپی ناوزەندی دەکەن .
ئەگەرچی لە وڵاتانی جیھان ئەم دیاردەیە بەربەرکانی لەگەڵ دەکرێ و ڕوبەڕوی دەبنەوە وکۆنترۆڵ دەکرێ، بەڵام لە بەشەکانیتری کوردستان (بە تایبەت لە رۆژھەڵاتی کوردستان) ئەم دیاردەیە لە لایەن حکومەتەوە نەک بەربەرەکانیی لەگەڵ ناکرێ بەڵکوو بە شێوەیەکی سیستماتیک پەرەی پێ دەدەرێ، رێی بۆ خۆش دەکرێ و وەک چەکێک لە دژی ئیرادەی نەتەوەیی ئەم گەلە ستەم دیدەیە بە کار دەھێندرێ . 
ئەگەر دادگای تاوانەکانی ھەرێمی کوردستان بریار بەسەر تاوانبارانی مادە ھۆشبەرەکاندا بسەپێنێت ئەوە زۆرینە ئەو کوردانەی رۆژھەڵاتی کوردستانن کە دوژمنانی گەلەکەمان لێی یاساغ  نەکردون رێی پێداون !.
بێگومان کەسی ئالودەبو بۆ بە دەست ھێنانی ئەو مادەیە پەنا بۆ ھەمو کارێکی تاوانکاری دەبات لەوانە،دزی،کوشتن،کاری بەد رەوشتی ، زۆر جاریش کاسانی توش بو بۆ بە دەست ھێنانی بڕیک لەو مادەیە لەلایەن دوژمنانەوە وەک سێخورو بەکرێ گیراو دژ بە سەروەری وڵات بە کار دەھێنرێن.ھەرچەندە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە لەووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر دەگۆڕێت،بەھەمانشێوە یاساو جۆری سزاکەیشی جیاوازە. 
ھەربۆیە دادگاکانی عێراق وھەرێمی کوردستان لە ئێستادا بوونەتە جێی مشت ومڕو یەکلایی کردنەوەی ئەم دیاردە کوشندەیە.
ئەگەر بە دۆسیەکانی دادگای تاوانەکان و دادگای کەتندا لە دادگاکانی عئیراق و ھەرێمی کوردستانیشدا بچینەوە ئەوە لە بریارەکانی ئەودادگایانەدا بە ڕوونی ئاماژەی پێکراوە کە چۆن یاسای عێراقی سەبارەت بە ماددە ھۆشبەرەکان و جۆری سزاکانی بەم شێوەیە ئاماژە پێکردوە :
لەم یاسایەدا تەنھا مادەیەک کە باس لە باری یاسایی کەسی ئالودەبوو بە مادەی ھۆشبەر بکات ماددەی ١٤ برگەی ٢ کە یاسا دانەری عیراقی سزای ٣ ساڵ کەمتر نەبێت ١٥ ساڵ زیاتر نەبێت زیندانی داناوە بۆ ئەو کەسەی کە ئەو مادە ھۆشبەرانەی پێبگیرێت کە لە ماددەی ٣ی ئەم یاسایەدا ھاتوە و مەبەست لێی بەکارھێنانی شەخسی بووە. بەڵام لە برگەی ٧ دا دەڵێت دادگا بۆی ھەیە (واتە حاڵەتەکە جوازییە) لە جیاتی ئەوەی ئەو سزایە بسەپێنێت، فەرمان بدات بە دانانی کەسە ئالودەبوەکە لە (مێحە) یان شوێنی تایبەت کە وەزارەتی تەندروستی دابینی کردوە بۆ چارەسەرکردن بۆ ماوەی ٦ مانگ، دواتر پێش تەواو بوونی ئەو ٦ مانگە بەردەدرێت لەسەر داوای داواکاری گشتی یان خودی کەسە مەحکومەکە ئەگەر دەرکەوت باری تەندروستی باش بووە بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی ئەو شوێنە. لەمرۆدا ھەموو ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی ئالودەبون بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر دەکرێن سزای ٣ ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێت وە برگەی ٧ لە یاساکە جێبەجێ ناکرێت لەبەر نەبوونی شوێنێک یاخود سەنتەرێک بۆ چارەسەری ئەو کەسانە. 
بەڵام لەگەڵ ئەمانەیشداھەرچەندە مادە ھۆشبەرەکان ھەندێکیان سروشتین و ھەندێکیشیان دروستدەکرێن، کە بەکارھێنەرانیان ئالوودە دەکەن، لە رووی یاساییەوە چاندن و بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان قەدەغەیە، بەڵام جۆرێک لەو مادانە لە ڕووی پزیشکییەوە وەک ئازار شکێنی زۆر بەھێز بەکاردەھێنرێن، ئەویش کاتێک دەبێت کە ڕەچەتەی پزیشکی ھەبێت. 
ھەروەھا مەترسی کرانەوەی سنوورەکان و ھاتنەناوەوەی خەڵکی بیانی و کردنەوەی کۆمپانیای وەھمی و ئەم باردۆخە نەخوازراوە وایان کردووە ھێنانی مادەی ھۆشبەر و ڕێژەی بەکارھێنانی بەرز بێتەوە.
بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٠، عێراق لەڕووی بەکارھێنان و بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشەبەرەکاندا پاکترین وڵات بووە، بەڵام لە ئێستادا بەکارھێنان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە لە عێراق و تەنانەت لە ھەرێمی کوردستانیش رووی لە زیادبوون کردووە. گۆڕینی بارودۆخی سیاسیی، جەنگ و ململانیی، خراپی باری ئابووریی و  ناسەقامگیری سیاسیی، کاردانەوەی راستەوخۆیان ھەیە لە گەشکردنی بازرگانی  بە مادە ھۆشبەرەکان و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دوایی د ".
 مادە ھۆشبەرەکان ئەوەندە مەترسی بۆ سەرئاسایشی نەتەوەیی ونیشتیمانی درووستکردووە وەزیری تەندرووستی ناچار بە دانپێانان کردووە کە بە حەسرەتەوە باس لەو مەترسیە جیھانیە گەورەیەدەکات کە ھەرێمەکەی ئێمەشی تێوەگلاوە.
ئەمە وتەی رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانە لەھەرێمی کوردستانەکەدەڵێت:
"شەڕی دژی تیرۆر و قەیرانی دارایی کۆتاییان دێت، بەڵام شەڕی دژی ماددە ھۆشبەرەکان تەواو نابێت،" 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123