وتار
تورکیا لەکوێی ڕێفەراندۆمەکەی بارزانیدایە؟
کارۆخ عوسمان

ھەرکاتێ پەیوەندی نێوان پارتی و تورکیا درزێکی بچوکی تێکەوت ئەوکات بابڕوابکەین کە ڕێفەراندۆم بۆ مەبەستی سەربەخۆیی کوردستانە.
ئاخر تاقە تورکێک لەبازاڕدا دژی گەیشتنی کوردە بەمافی خاوەنداری دەوڵەت تۆ بڵێی حکومەت و دەرین دەوڵەتی تورک ئیعتڕاف بەدەوڵەتی کوردستان بکەن؟؟؟
مەحاڵیشە پارتی و بنەماڵەی بارزانی دۆستایەتی لەگەڵ دوژمن و داگیرکەر تێک بدەن، چونکە مانەوەیان بەندە بەجاشی و نۆکەرایەتی بێگانەو دوژمن، ئەم خوەی ئەوان ڕیشەی مێژوویی ھەیەو سەرەکیترین میراتە بۆیان ماوەتەوە.

ئەگەر دوژمنانی دۆزی کورد دەست بەپشتی پارتی و بارزانی دانەھێنن، پارتی ناتوانێ بگاتە ئەو دەستەڵاتە موتڵەقەو ھەرچی دژی یاساو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بێت بیکات.

مانەوەی پارتی نەخۆڕسکەو نەپەیوەندیشی بەنیشتمانی بوون و کوردایەتیەوە ھەیە، بەڵکو حەمیلێکەو لەجیاتی دەزگا موخابەراتیەکانی دەوڵەتە ئیقلیمیەکان دەشوغڵێ، بووە بەوەسیلەی بەئامانج گەیاندنی دوژمن و داگیرکەران.

دوژمنانی گەلی کورد چیان دەوێت؟
مەگەر نایانەوێ یەکڕیزی کورد نەیەتە وجودو نێوماڵێکی ئارام دروست نەبێت؟
مەگەر نایانەوێ کورد لەژێر سێبەری مەرگەساتدا بێت؟
مەگەر نایانەوێ خەونەکانی تاک و کۆمەڵی کورد نەیەتەدی؟
ئێ پارتی دیموکراتی کوردستانیش ھەرئەوە دەکات، ئیتر چ جوداییەکی ھەیە ئەو بەدکاریەی لەئیدارەی کوردی و پرسە نیشتمانیەکاندا دەکرێت چ دوژمن بیکات چ پارتی؟
ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورد داھاتن کێ لێی بەرپرسە؟ مەگەر ھەرپارتی و بنەماڵەی بارزانی و دواکەوتەکانیان نەبوون و نین!!!

لەوەتەی کوردستان دابەشی سەر چوارکراوە دەوڵەتە داگیرکەرەکان ھەرچی خوداو خوداداو پێیان ناخۆشە دەرحەق بەکورد کردوویانە، ئێستاش کە ڕاستەوخۆ لەھەرێمی باشوری کوردستاندا نین لەڕێگەی بارزانی و پارتیەوە ئەوەی دەرفەتی کردنیان نەبوو لەجیاتیان دەکرێت.

تورکیا سیاسەتی (پەرتکە-زاڵبە)ی سەردەمی مستەفا کەمال ئێستا بەپارتی وبارزانی بەجێی دەگەیەنێ.
ئێران سیاسەتی دابەشکاری ئیتنی و جوگرافی و بەیەکدادانی کەلتوری ھەرلەسەر دەمی مەلا مستەفا بارزانیەوە تائێستا بەپارتی جێبەجێ دەکات.

لای ھەمووان ڕوونە کە ھەرچی لەبەرژەوەندی ئێران نەبوایە بنەماڵەی بارزانی دژی بووە، بۆ تورکیاش بەھەمانشێوەیە، ئەو ڕێفەراندۆمەی ئێستاش ھێنراوەتە بەرباس ھەربەشێکە لەسیاسەتی دەرین دەوڵەتی تورکیاو بۆبەتەواوی تێکدانی ڕەوشی باشوری کوردستانە، بۆئەوەیە پارتی سوڵتەی ڕەھاتر لەزۆنی کەسکیش بەجێبگەیەنێ، چونکە بەلای تورکیا ھێشتا کەرکوک ولایەتێکی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیە، دەیەوێ بەدەستەمۆبوونی تەواوەتی یەکێتی کەرکوکیش بەبارزانی بکات، کەئەمەشیان ناڕاستەوخۆ بەتورک کردنە.

سەرنجی نێوانی پارتی و تورکیا بدەن، کاتێ ڕەخنە لەوجۆرە پەیوەندیە دەگرین و بەنادروست و خراپ وەسفی دەکەین، حەمیلە قەڵەم بەدەستەکانی پارتی دەڵێن: ئەوە حەکیمیەتی سەرۆک بارزانیە کەتوانیویەتی تورکیا بکاتە دۆستی کورد لەڕێگەی بازرگانیکردنەوە...
کەچی دەشزانن کە:
-پارتی وبارزانی سەدی ٤١ی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەدەنە تورکیاو لەو ڕێژەیەش سەدی ٦ی دەچێتە سەرحسابی خودی (ئەردۆگان).
-پارتی ٢١ بنکەی سەربازی بۆ ئارتێشی تورک لەھەرێمی کوردستان دامەزراندووە.
-دەزگای میتی موخابەرات ڕاحەتتر لەھەر ھاونیشتمانیەک لەھەرێم چالاکی دەکات.
-ئەوەی ئاشکرایە زیاتر لە ٢٥ شەریکەی نەوتی تورکیای لەھەرێم جێکردۆتەوە.
-دەستی کاری تورکەلی لەھەرێم لەباشترین دۆخدایە.
-پارتی شەڕی پەکەکەو پەیەدە بۆ تورکیا دەکات.
-ھاوکاری سەرەکی داعشە بۆ لێدان لەڕۆژئاواو داخستنی دەریەکان بەڕووی گەلی کورد لەڕۆژئاواو بەجینۆسایددانی شەنگال و گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ پاکستان و ئەفگانستان.
-پارتی دروستکەری شەڕو ئاشوبی نێوان ھێزە کوردیەکانی باکورو ڕۆژھەڵاتە، کە ڕاستەوخۆ خواستی دەوڵەتی تورکیاو ئێرانە.
تورکیاش لەبەرامبەردا دەستەبەری مانەوەی پارتی و بارزانی دەکات لەدەستەڵاتدارێتی ھەرێم بەوپەڕی ڕەھایەوە.

ئیتر ڕوون و ڕەوان دیارە کەپارتی و بارزانی حەمیلن و بەجێھێنەری ئەجێندای دەوڵەتی تورکن لەھەرێم و ناوچەکەدا، ئینجا بارزانی نەک حەکیمی پەیوەندی نێوان تورکیا و ھەرێم نیە بەڵکو دەردێکی کوشندەی نێوماڵی کوردەو ئەو دەردەش تەنھا بەلەڕیشە دەرھێنانی ئەو ھێزە چارەسەر دەکرێت، لەبەرئەوەی وەکو ساوایەک فرچکی بەخیانەت و تێکدان و گێژاو دروستکردنەوە گرتووە.

کەواتە مادام نێوانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەلایەک و دەوڵەتی تورکیا لەلایەکیتر بەوڕاددەیە بەھێزە ھەرگیز بڕواناکرێت ڕێفەراندۆم مەبەست لێی سەربەخۆیی کوردستان بێت، بەڵکو ئەوەش سیناریۆی یاریەکیتری دەستی تورکیایە بۆمانەوەی پارتی لەسوڵتەی موتڵەقی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ھەرێم، چونکە بەنەمانی پارتی سوڵتەی تورکیاش لەھەرێم نامێنێ.
بۆ پرسی ڕێفەراندۆمیش تورکیا و پارتی پێویستیەکی زۆریان بە یەکێتی ھەیە، ھەربۆیە تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ پارتی ھەڵکردووە، تاکو بەھەرنرخێک بێت یەکێتی بێنێتە ژێر ئەوامری پارتی لەمەسەلەی ڕێفەراندۆم، چونکە تاکە مەقسەد لێی مانەوەی پارتیە.
لەوکاتەوەی حزبی AKی سەربە ئەردۆگان حوکمی گرتۆتە دەست لە ٢٠٠٢، یەکگرتووی ئیسلامی ھەرگیز لەفەرمانی تورکیا دەرنەچووە، ئەگینا لەئەجێندای یەکگرتووی
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ