وتار
پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان
موسڵیح باڵه‌ك

کاتێک مێژووی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵی رابردوو ئەخوێنیتەوە،
لە شەستەکانەوە تائێستا، ھەموو کێشە وململانێ و شەڕە ناوخۆیەکانی کوردستان، لەسەر نابەرامبەری و دابەشکاری سیاسی بوە ،ھەمیشە ناوچەی سۆران و سلێمانی پێی وابوە زۆرترین قوربانی داوە ، زۆرترین پێشمەرگەو وفەرماندەو سەرکردەی لە شۆرشدا ھەبوە ،بەڵام کەمترین پشکی لە بریاردان و دەسکەوت دا ھەبوە، 
ئەم تێروانینە یان ئەم ھەستکردن بە پەراوێز خستنە ، ھەمیشە شۆرشێکی شاراوەی ناوخۆی لە ھەناوی شۆشدا ھەلگرتوە و لە کاتی نوشست یان لەگەڵ دروست بوونی بچوکترین دەرفەت دا ، ئەو ھەستی پەراوێز خستنە لە جوڵانەوەیەکی نوێدا خۆی نواندوە و دەرخستوە بە بەخشینی ھەزاران قوربانی تر، کە وەکو بازنەیەکی داخراو وەکو دەستارو ئاشێک دانەکەی کوری خەلک بوەو لە گەڵ خۆشیا چەندان کلتورو عورف بنەمای بەیەکەوە ژیانی ھاڕیوەو لە جێگەیدا کلتوری پێچەوانەو یەکتر سڕینەوەی ھێناوەتە بەرھەم، 
سەرەڕای دروست بونی جیاوازی لە ھەڵوێستی سیاسی و ھەڵس و کەوت لە گە ل دەرو دراوسێو یارو نەیاری گەلەکەمان لە ناو خۆش جیاوازی لە رێنوسی نوسین و خوێندن و ناوی دام و دەزگاکان و خوێندنگەو قوتابخانەو ژن و ئافرەت و خوێندکارو قوتابی و سەوزو زەردو رەنگەکانی ترو ھەزاران جیاوازی تر کە بۆ سەپاندن و ساغ کردنەوەیان ھەریەکەیان بۆ کاتی گونجاو شەرێکی لە ھەناویا ھەڵگرتوە، ھەر کاتێکیش رێکەوتن ھەبوەو ھاتۆتە ئاراوە بە گومان و دلە راوکێ قۆناغەکە گوزەری پێکراوە ، بۆ دابین کردنی ھەندێ بەەژەوەندی کەسی بەڵام ھەزارو یەک دەرگای بەدگومانی و ماکی کێشەو شەر ھێلراوەتەوە بۆ رۆژی خۆی ، چونکە( ئومەرای حەرب ) لەبەرژەوەندی کەسیان نەبوە دەست بەرن بۆ بنەماو ریشەی کێشەکان ، ھەمیشە وەک ژیلەمۆ پێویستیان بەوە ھەبوە سوسیلەیەک ھەبێت کاتێک ئاراستەی ڕووداوەکان بەپێی بەرژەوەندی ئەوان نەبێت فوویەکی لێبکەن و کڵپەیەک بە ئاگرەکە بکە ن، کەرەستە ئامادەکەش کە کوری خەلکە بسوتێنن و خۆشیان لە بەر گەرمای شەر دەستیان گەرم بکەن، خەلک سەرگەرمی شەر و ململانێ بکە ن و بێ ئاگابن لەوەی چۆن بەری رەنجی ئەوان دەخەنە گیرفانەوە ، ھەر بۆیە گەر بمانەوێت کێشە کان بنبڕ بکەین دەبێت دەست بەرین بۆ ماکی کێشەکان ئەویش بێ گوێدانە بەرژەوەندی کەسی و حزبیەکان ، دابەشکاری سیاسی و اداری بێتەکایەوە لەوانەیە لایەنێک لە لایەنێکی تر زیان مەند بێت بەڵام خەلک قازانج ئەکات، ژیلەمۆی دروست بوونی کێشەکان تا ڕادەیەکی زۆر لەناو ئەبات ، یان توانای داگیرسانەوەی ناھێڵێت، 
چونکە تا پەرلەمان و حکومەت و دادگاکان لە قەڵەمڕەوی یەک دەسەڵات یان حزێکی دەسەڵات دار بێت ، ھە میشە ئەو مەترسیە لەئاردایە کە ئەوەی بەسەر پەرلەمان ھات دوبارە بێتەوە ، بەم شێوەیە کورد بۆ چەندان سالی تر لە مەدد و جەزری ئەو دوو ئاراستەیە کێشمەکێشی پێبکرێت ، ھەروەکو رابردوو سفر بەدەست لە گۆرانکاریەکان بێتە دەرەوە، 
بۆ ئەوەی ئەو مەترسیە برەوێتەو ، کەس ھەوڵی بەدەست ھێنانی نەدات سەرکردایەتی ئێستای کوردستان پێویستە دور لە دەمارگیری و ھەستیاری خۆی بێت دەسەلاتەکان لە سەربنەمای جوگرافی دابەش بکات لە نێوان ھەولێرو دھۆک لە لایەک و سلێمانی و ھەڵەبجە لە لایەکی تر وە ئەم دابەشکاریە ئەوەندەی ئەبێتە گرنتی بەیەکەوەبوون، نابێتە ھۆی لێکدابران و دورکەوتنەوە ، چونکە ئەوکاتە ھیچ لایەک ناتوانێت دەست بۆ زەوتکردنی جومگەیەکی دەسەلات بەرێت ، چونکە لەلایەکەی تر نیوەی دەسەلاتی لە دەست ئەدات ، بەڵام تا وابزنن ھەرشتێک بکەن بۆیان ئەچێتە سەر ھیچ لە دەست نادەن ، دەسەلات بە دەست ھەر لایەکەوە بێت دووبارە بوونەوەی رووداوەکانی رابردوو ھاوشێوەی داخستنی پەرلەمان و زۆر بە خراپتریش 
ئەگەرێکی ھەمیشە ئامادەیە ،
بۆیە پێویستە پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان بەرێککەوتنێک بڕیار لەسەر بەناوەند کردنی سلێمانی و ھەولێر بکرێت ئەگەر حکومەت لە ھەولێر بێت پێویستە پەرلەمان لە سلێمانی بێت یان بە پێچەوانەوە سەرەرای گرەنتی کردنی پرۆسەی سیاسی و ھاوسەنگی ئیداری ھاوسەنگی ئابوریش دێنێتە کایەوە بە ھاتنی دام دەزگاو دامەزراوە سلێمانی دبوژێتەوە 
نموونەی ئەوەش زۆرە لە ووڵاتانی تردا کە نیو ھێندەی ئێمە کێشەیان نیە 
بۆ نمونە
١- باشوری ئەفریقا کە یەکێک لە ولاتپێشکەوتوەکانی جیھانە سێ پایتەختی ھەیە 
بریتوریا پایتەختی ئیداری بارەگای حکومەتی لێیە 
کیپتاون پایتەختی تشریعی پەرلەمانی لێیە
بلۆمفۆنتیس پایتەختی قچایی 
دادگای باڵای لێیە
-٢ ھۆڵەندا پایتەخت ئەمستردام بەلام حکومەت و مەلیکە لە لاھایە
٣- کازاخستان -الماتە-ئەستانە
٤- بولیفیاپایتەخت سوکرە - حکومەت لە لازایە
٥- سودان پایتەختی حکومەت خەرتوم -پەرلەمان ئوم دەرمان
٦-تەنزانیا پایتەخت رەسمی دودوما- حوکومەت لە دار السلام ە
٧- نێجیریا پایتەختی رەسمی لە ئەبوجایە بەلام حکومەت لە لاجوسە
٨- سویزیلاند - پایتەخت حکومی مبابان 
پایتەختی تشریعی لوبامیا
٩-
ساحل الحاج - یاموتوکرو - 
ئەبیدجان
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ