وتار
شاسوار و بارزانی..!!
بێستون کانی توویی

جوڵەی شاسوار و بارزانی وتەنگاوبوون دژایەتی ھێرشی  کۆمەڵ وگۆڕان بۆسەرشاسوار
بەرەی نەخێری شاسوارلەئێستادابۆ ڕیفڕاندۆم بەرەی بەڵێی بارزانی بۆڕیفڕاندۆم ئەو دوودرووشمە چاودێرانی سیاسیی و نوسەروڕۆژنامەنوسانی کردۆتەدووبەشەوە کەبەشێک پێ یان وایە بەرەی نەخێری شاسوار خزمەت بەبەرژەوەندی بارزانی وپارتی دەکات سینارۆی ئەوانەبەتایبەتی ھێرشێکی زۆری دەکرێتەسەر لەلایەن کۆمەڵ و گۆڕانەوەکەوای لێک دەدەنەوە کەشاسوار کار دەکات تاپێگەوەجەماوەری ئەوان بۆخۆی بەرێت لەدەڤەری سلێمانی
ئەگەرسەیری جوڵەی بارزانی وشاسواربکەیت زۆرلەیەکەوە نزیکن بەڵام بەدووئاڕاستەوشێوازی جیاواز کەلەئێستادا لەغیابی ئۆپۆزسوێنی پێشو کەغیرەتی ڕووبەڕووبوونەوەی بارزانی وپارتی یان نەماوەشەرمنانە سیاسەت دەکەن وەکو پەندەکەی پێشیانی لێھاتووەکەتەشبیھە نەبێت بەمرۆڤەکان دەڵێ بەکەرێ ناوێرن ڕەم ڕەم وەرگەوڕاونە کورتانەکەی
جوڵەکانی شاسواروبارزانی وتەنگاوبوونی کۆمەڵ و گۆڕان 
بۆنمونە:/
:-بارزانی مەلای ئاینی کۆدەکاتەوە وقسەدەکات وەڕەخنەدەگرێت بەڵام ئەوان بۆیان نی قسەبکەن وڕەخنەبگرن کەدژی ھەڵویستەکانی بارزانی بێت
:-شاسوار مەلای ئاینی کۆدەکاتەوەقسەیان بۆدەکات وپێچەوانەی بارزانی مەلاکانی لای شاوسوار ڕەخنەی لێ دەگرن و قسەی پێ دەڵێن ئەویش وڵامیان دەداتەوە
:-بارزانی .م.زانکۆو نوسەروڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرو کەسایەتی یەکان کۆدەکات تەنھاخۆی بۆی ھەیەڕەخنەبگرێت وقسەبکات ئەوان تەنھا گوێ لێ دەگرن سەری بۆدەلەقێن وجار جاریش چەپڵەڕێزانی بۆدەکەن
:-شاسوار .م.زانکۆ ونوسەروڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر وکەسایەتی یەکان کۆدەکاتەوە قسەیان بۆدەکات ڕەخنەدەگرێت  ئەوانیش قسەدەکەن ڕەخنەی لێ دەگرن
ئەوەی جێگای سەرنجە ئێمەی چینی ڕەخنەگرانە ئەوەیەبۆئەوشەڕەی شاسواردژی بارزانی وپارتی  دەیکات گۆڕان وکۆمەڵ نایکەن کە ئەوەکاری ئەوانەدەبووکۆمەڵ و گۆڕان بیانکردایەبەڵام کەخۆشیان غیابی شەقامن  وتاڕادەیەک متمانەشەقامیان لەدەست داوە دووجار شەقامی ناڕازیان جێ ھێشتوە
یەکەمجار:/دوای ڕووداوەکانی حەڤدەی شوبات بێ ئەوەی داوای  مافی شەھیدانی ئەوڕۆژانە وشەقام بکەنە ڕایانکردەناوحکومەتی پارتی و بارزانی یەوەلەخۆشی وەرگرتنی پارەو پۆست پڕۆژەوداواکاری  شەھیدان وشەقامی حەڤدەی شوباتیان لەبازگەی دێگەڵەبەجێ ھێشت
دووەم جار:/گردوبووەنەوەی ناڕازی شەقام دژی قەیران و پاشەکەوتی مووچە نەھامەتی یەکان بەتایبەتی لەدەڤەری پشدەر ھاوڵاتی شەھیدو بریندار دەبوون لەڕووبەڕووبوونە وەی چەکدارانی پارتی کاتی سوتانی بارەگاکانیان بەڵام حیزبە ئۆپۆزسوێنەکانی پێشوو چونکەخۆیان شەریکی شیرین  وکێکی حکومەت بوون پشت یان لەشەقام ھاونیشتیمان کرد  بەرپرسەکانیان لەقایم قایم یەتی پشدەرکەگۆڕانە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی وپارتی  کەوتنە میوە ومۆز خواردن خەڵکیش خوێنی دەڕژا وبۆنانی نێوەڕۆش دەعوت بوون پێکەوە ئەوەبوو شەقامی یەکجاری دابڕی لەلایەنەئۆپۆزسوێنەکانی پشووچونکە پشتیان لەناڕەزایەتی مامۆستایان وفەرمانبەرانیش کرد لەئێستاھەست بەوەدەکەن کەمتمانەی شەقامیان لەدەست داوە وەشاسوارجوڵانەوە یەکی مەدەنی نەخێری ڕاگەیاندووە دژی گاڵتەجاڕیەکەی ڕیفڕاندۆمی  پارتی و بارزانی و یەکێتی بەڵام کۆمەڵ وگۆڕان بەمەترسی دەزان بۆسەرخۆیان وپێگە جەماوەریەکەیان لەجیاتی یەکێتی و پارتی شەڕی شاسوار دەکەن بەوەتۆمەت باری دەکەن کەپڕۆژەی بارزانی وپارتی و ھەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتی یە
ئەوەئەرکی سەرشانی گۆڕان کۆمەڵەلەئێستادا دەبوو دژی زوڵم زۆرداری وناعەدالەتی و دروستکردنی قەیرانی داری وئابوری بڕینی مووچەوقووتی ھاونیشتیمانان وکودە تابە سەرپەرلەما ندا قورغکاری بەسەرتەواوی جومگەکانی حکومڕانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بازانی وپارتی یەوە خۆیان تەسلیم کردووە لەپێناو دەست کەوتنی کۆمەڵێک پۆستی کارتۆنی لەحکومەت کەگۆڕان دەرکراوە تەنھالەحکومەتە خۆجێ یەکا نەبێ ئەوەیش بەپرسەکانیان دەسەڵاتیان بەسەر فەرمانبەرێک دانی یەلێ پێچینەوەی لێ بکەن وەکۆمەڵیش ماوتەوە لەحکومەت بەبێ دەسەڵاتی وەکوبەپرسانی یەکێتی و پارتی پێ یان دەڵێن گۆڕان وکۆمەڵ سیاسەتی دووفاقەی دووڕووی مونافیقی دەکەن کەبەشەوئۆپۆزسوێن و بەڕۆژی لەحکومەت ودەسەڵاتن
وەلەئێستاداکەس بۆی نی یە ڕەخنەئاڕاستەی کۆمەڵ وگۆڕان بکات بڵێ ئەرێ ئێو بۆبێدەنگ وبێ ھەڵویست ھیچ نەبێ دەبووئەوجوڵانەوەی شاسوار ڕایگەیاندوە لە کۆڕ دیدارەکای لەگەڵ چین وتوێژەکان دژی گاڵتەجاڕی یەکەی ڕیفڕاندۆم بازرانی وپارتی و ھاوئاوازەکانی چونکەفەوری ھێرش وسووکایەتیت پێ دەکەن دەتکەنەپیاوی یەکێتی و پارتی ودەڵێن ڕەخنەکانی ئێوە خزمەتکردنەبەئەجینداو پڕۆژەکانیان 
ئەوەی ماوەتەوەبڵێم خۆناکرێت ئێمەومانەکەچینی ڕەخنە گرانین بێ دەنگ بین وھیچ نەڵێن و نەنوسین چونکەلایەنە ئۆپۆزسوێنەکانی پێشودڵیان لێمان دەڕەنجێت چاوەڕێ  بکەین ئەویاریەترسناکانەبارزانی و پارتی گرتویانەتە بەر نەتەوەونیشتیمانەکەمان بەرە ونەھاماتی  ماڵ وێرانی زیارتر بەرن.!!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12