وتار
ئایا ئارام قادر دەبێتە بوومەلەرزەکەی ڕانیە لە ناو کۆمەڵدا
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

بـــە دڵنیایـــەوە نەخێر ، بەڵکو دەبێتە رەحمەت و باران بۆ نەیارانی کۆمەڵ کە ئەمەش بەدبەختیـــە "" بـــۆچــی 

( چونکە نەک گوریسەکە دەکاتەوە بە خوریەکە بەڵکوو دەیکاتەوە بە مێ و حەیوانەکەش )

٭ دەڵێن شاخێک دوای ھات و ھاوار و نڕکان و ڵاڵانێکی زۆر ھاتە ژان و مشکێکی بوو

کاکەشم بیرم نایە و مناڵ بووم ھات وھاوار و نرک و ناڵەیەتی و مقۆ مقۆ و باڵ و باڵێن و جیا دەبێتەوە کۆمەڵ دوو لەت دەکات ئەمرۆ نا سبەی ھەر وەک ژانی شاخەکەی لێھات و دەشی بینین بە خۆی و کۆرپەێەکی ناکامڵ و کەم ئەندامەوەلە ژێری دەردەچێت و لە ژانی لە دایک بوون ڕزگاری دەبێ ، بۆیە ھەر زوو او کاتیش کە لە تڕۆپکی دەسەلاتی کۆمەڵدا بوو لە لایەن ئەمیر و مەکتەب سیاسیشەوە بێ منەتی خۆیان دەربری بەرامبەر ھەر جموو جوڵێکی ناوبراو بۆیە ئێستەکەش کە بە خواستی خۆی دوورە پەڕێز بوووو لە کاری سیاسی و گوایە جۆری سیاسیەتی کۆمەڵی بەدڵ نیە لە کاتی ڕووداوە سیاسیەکاندا ئێستە بێ منەترن چوونکە دەمێکە چاوەڕێی گەشتنی مێووە گەنیووەکە بوووون و دەربھاوێشێت بۆ بازاری کریاران و دڵنیاشن کڕیاریی دەستناکەوێت و بێ کڕیار دەمێنتەوە لە عەڵوەیی میوە ھاتەکاندا .

دڵنیایی کۆمەڵی ئیسلامی و جەماوەر و لاینگرانی و دەنگ پێدەرانی دەکەمەوە کە نە ئارام قادر و نە ھیچ کەسێک ناتوانیت لە ناو کۆمەڵ و نە لە دەروەی کۆمەڵیشدا بتوانێت خۆی وەک بوومە لەرزە بناسێنت و خۆی بخوڵقێنی کاتی خوڵقاندن و گەوجاندن نەماوە تۆ ئێستە کە بە ھەڵوێستی کۆمەڵ ڕازی نیت کە ھەموو لایەن و کەسێک پێی سەرسامە بەو ھەموو بێ منەتی و نەبوونی چەک و دەسەڵات و پارەوە دەتوانێت خۆی بگرێ بەرامبەر کەس و لایەنی پارەدار و چەکدار و دەسەڵاتدارەوە ، تۆ ئەتەوێ بە خۆت و نا کامڵی کۆرپەکەتەوە خۆت ھاوشێوەی کۆمەڵ بە بڕوای خۆت باشتر خۆت سەنگین و پشت ئەستورتر و شانە خرکێ کەی بەڕامبەر نەیارانی سیاسەتت . نەخێر قوربان ھەر وەک یەک کورسیەکانی تری کوردستان زوو دەکرێیت و دەکرێتە کۆرپەی کۆرپەکان و دانیشتنە کرداروەکانیان دەبیتە رەحمەت و باران بۆ نەیارانی کۆمەڵ و دروستکەرانی قەیرانی دارایی وسیاسی کوردستان ...

بە ووتەو بانگەشەی خۆی بێ لیستە ڕانەگەیانڕاوەکەی بریتیە لە کەسایەتیەکانی ناو لایەنە سیاسیەکانی ئێستا و پێشووی کوردستان و کەسایەتییە حکومی و پەرلەمانیەکان و رۆشنبیران پێک دێت کەبەم دۆخە رازی نین و حەزیان بە گۆڕانکاریی خێرایە. ،ووتوشیەتی بە شێوەیەک دەبێت کە ئایدۆلۆژی و عەلمانی و ئیسلامیی و سۆرانی و بادینی و جیاوازیەکان ناخوێنێتەوە و ئەوەی گرنگە لای ئەوان تەنھا تاک و مرۆڤ بوونە پێش ھەموو شتێک و ھەروەھا گرنگی بە سەروەری نیشتمانیش لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.

زۆر مان گووێ لێ بوو کە بانگەشەی بەھێز و قسەی بڕیق و باقی زۆریا دەکرد کەچی لە ناوەخنا کرچ و کاڵ و زلیل و داماو کەساس بوون پێش ئەویش شاسواری شاسووران چەندان شاسواری تر بە دەنگ و ئاوزێکی بەڕزەوە وتی لە دوو ھەفتەی داھاتووۆ جوڵانەوێکی بەھێز ڕادەگەینم کە پێکدێت لە ئەندامانی مەکەتەب سیاسیەکانی ھەر ھەموو حیزبەکان و ئەندام و لایەنگرانیان ولە ھەموو چین و توێژێک پێکدێت و سەرانسەری کوردستان دەبێ و دەگرێتەوە کەچی کە دوووو ھەفتەکە تەواو بوو بینیمان لە کێ پێکھاتبوو لەیەک دوو ڕۆژنامەنووس و بێژەڕێک ئەوانیش ھەر زوووو دوورخرانەوە لە لایەن حیزبەکانیانەوە ئیتر کوا ئەندام مەکتەب سیاسیەکانی حیزبەکان یان ھەر وەک درۆ و بانگەشەی حیزبەکانی تر کوردستان وابوو

بە ھەمانشێوەش لیستە نوێکەی ئارام قادریش کە دەڵێ لە ھەموو لایەک پێکدێت دڵنیاترم لەوەی جوڵانەوەکە کەمتر نەبێ زیاتر نابێ ھەر بۆیە زو بە زوی یەک دوو دەنگێ دێنێ و کپ دەبێتەوە و وەک لیستەکانی محمد بازیانی و چەندان لیستی تری ڕابردوو دێتە سەکۆی ھەڵبژاردن و نامێنێت ...

ئەم ھەموو بەرچاوو ڕوونێەمان ھەیە بۆیە دڵنیام ئەم ڵیستە نابێتە بوومەلەرزە بۆ ناو کۆمەڵ و دەنگ دەرانی و تەنانەت بۆ دەنگدەرانی کوردستان بە گشتیش خەڵک تێری خواردوە لەم کۆڵکە لیست و بەدخۆراکیانە کە کردارووی پێش ھەبژاردننەکان ...

پێکەناوێکی تری ئامانجیی لیستەکەیان دەڵێن 
بارودۆخە سیاسیەکانی ھەرێم و ژیان و گوزەرانی تاک گەیشتووەتە ئاستێک کە لەمە زیاتر بەرگەناگرێت و پێویستی بەچارەسەری خێرا و گۆڕانکاری نوێیە .. واتە خۆی و لیستەکەی وا دێتە بەرچاو کە ئەنەما دەبێتە بەدیلی ھەموو او لایەن و حیزبانە کە ئێستەکە لە گۆرەپانی سیاسەتتدان نەیانتوانیوە ئەو باروودۆخە ئابووری و سیاسیە چاک کەن ئەم دەبێتە فریادڕەس وو دار عەساکەی حەزرەتی عسیا و ڕاستەوخۆ لە گەڵ لە دایک بوونیان ھەموو ئەو نادپەروەری و قەیرانانە چاک دەکەن و دەبنە بەدیلی ھەموو ئەۆ حیزبانە بەقسەی خۆیان .. 
چاوەڕێیان دەبین بزانین دەبنە بوومەلەرزە یاخوود دەبنە ڕەحمەت و باران بۆ دروستکەرانی قەیران و نەھامەتیەکانی کوردستان و نەیارانی کۆمەڵی ئیسلامی کە ئەمەش بەدبەختیە بۆ خۆیان و لیستەکەیان.

بۆیە چیتر پێوست ناکات دەنگدەران و لایەنگرانی کۆمەل و ھاوڵاتیانی کوردستان 
نیگەران و خەفەت بار بن بۆ اوەی کە لیستێک ھەڵدێت و دەبتە بومەلەڕزە و پەرتەوازەییی درووست دەکات لە ناو ڕێزەکانی کۆمەڵدا نەخێر نەک ھەر پەرتەوازەییی درووست ناکات بەڵکووو یەک گری و یەک دەنگی و زۆر دەنگی درووست دەکات لە نێو کۆمەڵدا جونکە دەنگدەرانی کۆمەڵ و لایەنگرنیان نەکردراون تا املا و اولایان پێ بکڕت بڵکووو دەنگی حەتمی و ڕاستیە و مەبدەئی و فکریە بەھیچ کەس و جۆڕێک دانابردڕێت لە کۆمەڵ پێشووتر چەندان حیزب و لیست درووست بوووو تەحدا دەکەم یەک دەنگی ئەندامیێکی کۆمەڵ نەترازا بەو ھەموو پارە و پوولەوە ئێستە بە ئەم کۆلکە لیستە بێ پارە و پوولەوە اترازێن ...

لە کۆتایدا ئەمەوێ بڵێم پێویستە ھەموو ئەندامانی کۆمەڵ بە ھوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو لیستە نویانە بکەن و عاتفیانە بیر نەکەنەوە و نەچنە ژێر ھیچ فشار و درۆ و ھەڵاو باگەشەێکی کەسی و لیستی و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆیە دەبێت بەسنگفراوانییەوە او جۆرە لیست و کۆلکە لیستانە ھەر وەک کۆلکە لیستەکانی تری رابردو کە لە ڕۆژێکدا لە دایک بوون و لەھەمان ڕۆژیشدا وەفاتیان کرد ببینڕێنرێت 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1