وتار
لیستەکەی ئارام قادر و چەند سەرنجێک
قاسم ئەمین

              دوای ئەوەی لە شۆسیال میدیای ئێن ئارتی  بڵاوبۆوە  کە مامۆستا ئارام قادر  بە تەمای دروست کردنی لیستێکی سەربەخۆیە  بۆ ھەلبژاردنی  پەرلەمان لە داھاتوودا  ، جارێ بزانیین  ئارام قادر  کێیە  پێشتر چ رۆڵیکی ئیجابی ھەبوە  لەناو رابوونی ئیسلامی وپەرلەمانی کوردستان  مامۆستا ئارام  دامەزرێنەری ھەردوو حز بوە  راپەرینی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی  ، وەکو خۆم کە زیاتر لە نەوەتەکانی رابردوو تا دامەزرێنەری کۆمەڵی ئیسلامی  وەکو کادیرێک کارم کردوە لەناو  راپەرینی ئیسلامی کردوە  ، وە دەتوانم بلێم تاکە حزب وە لەو سردەمە کە گرنگی بەھەموو بوارەکانی ژیان دوەو وە توانیویەتی ئیسلامێکی ھاو سەنگ تەواو پیادە بکات ھەر لە دەعوەو  عقیدەو  ئاداب ..ھتد کۆبیتەوە لەناو ئەم بزوتنەوەیە ئەوەش بەھوی سەلیقەو کارامەیی  ئارام قادر بوەو وە رپەرینی ئیسلامی  ھەموو بوارەکانی خیرخوازو چاکخوازی گرتبۆوە  ، داینەمۆی ئەو بزوتنەوەیەش  ئارام قادر بوەو ، وە توانیبووی ئەندام لە دەوری ئەم بزوتنەوەکۆبکاتەوە لە زاخۆ  تا ھەلەبجە  ئەویش بە ھۆی ئەو بەرنامەو نووسینانەی مامۆستا ئارام قادر بوو ، وە سیاسەتی مامۆستا ئارام قادر بوو کە تووانی  ھەم بۆ خۆی وەکو خودی خۆی دەوری باڵای ھەبێت لەناو پەرلەمانی کوردستان  سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی پێش دانشتنی لە ناو کۆمەل  ، من دەمەوێت ئاماژە بە نووسینی رۆژنامەنوس کۆچەر علی بکەم دانشتنی و دورکەوتنەوەی پەیوەندی بە خۆ کاندیدکردنەوەی  م  علی باپیرەوە بوە کە سێیەمین جار ھەڵبژێردرایەوە بۆ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ، سەرەرای ئەوەش توانیویەتی کۆمەڵێک کەسی بە توانا پێبگەینەنێت و رینماییان بکات بۆ پەرلەمانی کوردستان و عێراق و وە ھەروەھا لە حکومەتیش جێ پەنجەیان دیارە چ لە دەرەوەی کۆمەلی ئیسلامی چ لەناو کۆمەڵی ئیسلامی ئێستا ،  بۆیە دەبوایە سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ئەو مجالەی نەدابا کە م  ئارام قادر دوربکەوێتەوەو سوودی لە تەجرەبەی گۆران و نۆشیروان بینیبا بەتایبەتی مامۆستا علی باپیر کە ئەو کەسە بە توانایەو چەندەھا سەرکردەی وەکو مامۆستا ئارام دورکەوتنەوەو ، کە ئێستا خەریکی دروست کردنی لیستی کەسایەتیە سەربەخۆکانە  ، بۆیە من پێم وایە  م  ئارام قادر سەرکەووتوو دەبێت  زۆر یا کەم  ئارامیش بگرین مانگی یانزە ھەندی نەماوە  و کاتیش ھەمووی بەدیار دەخات 
27/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ