وتار
ھەمان ئاش و ھەمان بەرداش و ھەمان باراش
د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر

ئافەرین ڕۆم و عەجەم، ئافەرین ھێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، ئافەرین دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان، ئافەرین ئەوانەی ڕیفراندۆم بۆ سەرخستنی سەربەخۆییەک دەکەن، کە ھەر خۆیان سەریان لە خۆی جیاکردۆتەوە، دەسکەوتەکانی بەرەی ڕیفراندۆم دەرکەوتن، قەراربوو دوای بیستوچوار سەعات، پەرلەمان بە دەردی سەرۆکایەتیی ھەرێم لێبکەن، کۆببنەوە؛ ڕیفراندۆمی بەناوی یاساوە پێدوابخەن و، ھەڵبژاردنی یەکی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ یش دوابخەن، دووساڵی تر بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم، درێژبکەنەوە، موچەی خەڵکیش بخەنە ئەستۆی ئەو حکومەتەی تەنھا ئیشی بووە بە پێشوازیکردن لەو میوانانەی دێن بۆ لای حیزبەکان، وەک حکومەت ھی حیزبەکانیان نەبێت و وەک ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و مناڵە کروزەکانیان، ئاگایان لە داھات و سامانی وڵات نەبێت.
ڕووداوەکانی ئەم دوو ڕۆژە؛ شەڕی ساردی دوای ١٩٩٨یان گۆڕیوەتەوە، بەشەڕی گەرم، لە جیاوازیی وتارەوە گۆڕاوە بۆ جیاوازیی ئەمنیی و پاشاگەردانی ئەمنیی و سیاسیی و سەربازیی، بەشێوەیەک ئینتمای نیشتمانیان وێرانکردووە، بەرپرسی حیزبێکی خۆرھەڵات دەفەرموێت: خۆ بارەگای باکوریشی لێیە بۆ ئەوان ناسوتێنن؟ خەڵکیش دەڵێت: ئەگەر ھەرێم ھەرێمە، بۆ نوێنەری پارتیش لە تورکیا نانێرنەوە بۆ ھەولێر؟ لایەنی تریش ھەیە بەو لا دەڵێت، نەک کەسێک دێت و دەڕوات، تۆ ناوچەکانت کردۆتە بارەگای ئەو ھێزانەی نەک ھەڕەشەن بۆ جیران، ھەڕەشەن بۆ خاوەنماڵ و خانەخوێکانی نیشتمانیش، ڕیفراندۆمتان باش، ئەی ئەوانەی ھۆکارو ئاستەنگی سەرەکیی بەردەم ئیرادەی خەڵک و سەربەخۆیی کوردستانن..
27/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ