وتار
وەڵامی ئەو بابەتەی بۆتە پرسیار؟!!
ئارام قادر

کارەساتەئالۆزەکانی کوردستان بە راگەیاندنی حزبێک چارەسەرناکرێت، حزبی ئیسلامی یان نەتەوەیی بێت، چونکە راگەیاندنی حزب تەنھا ژمارە زیادکردنە، پێکھێنانی لیستێکی تاکە کەسی ھەر ناوو ناونیشانێکی ھەبێت فریادرەس نابێت وکارێکی شکست خواردووە لەگەڵ باوەڕی تەواومان بەڕۆڵ وگرنگی تاکەکان، بەڵام پێکەوەبون وکاری ھاوبەش لەنێوان کاراکتەر وھێزو گروپ ودەستەو لایەنە جیاوازەکان دەبێتە ئەو ھێزەی وەرچەرخان دروست بکات، کوردستان پێویستی بەچەترێکی سیاسی فرەرەنگە، پێویستی بەھاوپەیمانیەتیەکی کۆمەلایەتی سیاسیە، ئەمەش رێگە چارەیەکی تەندروست وخێرایە جا ئێستا بکرێت یان لەداھاتودا، ئەم ھەنگاوەش دەبێت خواست وبەرژەوەندیەکانی خود وحزب و گروپەکان تێپەرێنێت لەپێناوئەوەی کوردستان توشی داڕوخانی تەواو نەبێت، چونکە کێشە وقەیرانەکانی کوردستان بەجۆرێک ئالۆزکاوە نەلەمێژودا وێنەیان ھەبووە نە لەئێستادا ھاوشێوەی ھەیە، ئەویش بەھۆی تێکەڵ کردنێکی دەست ئەنقەستی کێشە سیاسی و ئابوری وحزبی وکۆمەلایەتی وفەرھەنگیەکان، گرفتەکان قوڵ کراونەتەوە تاڕادەی ئاوێتە بونی لەگەڵ کلتور وئاکاری تاکەکان، کێشەکە تەنھا ئەوەنیە ئاو وکارەبا موچە وسیستەم نیە، یان یاسا پێشێل دەکرێت، یان.........ھتد!!بەڵکو حاڵەتەکە گەشتوەتە دەرئەنجامی خاپور کردنی ھەست و عەقڵ وفەرھەنگی ھاوولاتی کوردستانی، بۆیە دەبێت خوێندنەوەیەکی دروستمان بۆکۆمەڵگەکەمان ھەبێت ، دڵسۆز بین بەخاک ونەتەوەکەمان، ھەوڵی چارەسەربدەین ، نەک برینەکان قوڵ بکەینەوە، راگەیاندنی لیستێکی ھەڵبژاردن لە لایەن ھەرکەسێکەوە بێت دوبارە کردنەوەی قۆناغەکانی ڕابردووە، پێکەوەبوون و کاری ھاوبەش و یەکخستنی ھێز و توانا و گروپ و دەستە و ئەو لایەنانەی دروشمی چاکسازی و گۆڕانکاریان ھەڵگرتووە گەرەنتی گۆڕانکاری دروست دەکات.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1