وتار
ئیسرائیل و پشتیوانـی لە کورد
یه‌حیا نه‌وزه‌ر جاف

ئیسرائیل ڕاستگۆبێت لەگەڵ دروستکردنی دەوڵەت بۆ کورد فەرمانەکان بە ئەڵقەلەگوێکانی لەناوعەرەب پشتیوانی بکەن نەک بقولێنێ و دنیامان لێتێگەیەنێ
بێدەنگی ئیسرائیل بۆ کورد سودی ھەیە نەک پشتیوانی زارەکی وھات و ھاوارکرنی بێکردەوە
ئەو دەتوانێ چۆن بەبێ دەنگ پشتیوانی زۆر دەوڵەت و سەرکردەی عەرەب دەکات و چۆن بێدەنگ پارە و توانای بۆ پشتیوانی سیسی کودەتاـچـی میسر دەکات بەبێ دەنـگ ئاواش پشتیوانی لەکوردبکات
ھیچ دور نیە لەڕوی ستراتیجی و سیاسیەوە دروستکردنی جێگەپێیەک بۆ ئیسرائیل و دەزگاسیخوریەکانی لەعـێراق و نزیک ئێران کارێکی پێویست بێت بۆ ئیسرائیل دەوڵەتێک بەسەرۆ.کایەتی کۆنترین و بەھێزترین "دۆستیان"لەھەرێم دروست بکەن بەمەرجێ ببێتە ئیمارەتێکی ھاوشێوەی ئیمارات نەک دەوڵەتێکی دیموکراسی کە گەل بڕیاری کـوتایی بدات و ئەگەری گۆڕینی دەسەڵات ھەبێت بەڵام بەئاشکرا ھاوارکرنـی ئیسرائیل لەسەرزاری سەرۆک وەزیرانیەوە بـنیامین ناتانیاھۆ لەسەر پرسی دەوڵەتی کوردی نابێت بە سەرپێیی وعاتیفتیانە وەـک ھەندێ کوردیخۆش باوەڕ یـان ڕەگەز پەرست یان دژەئیسلام وئایدۆلۆجی ڕاستەوخۆ دەکەـونەھەڵپەڕکێ بەلێدوانی جوێک بەڵکو زۆر دور نیە لێدوانەکانی جولەکە بەتـایبەت بەرپرسە فەرمیەکانیان پەیامێکی ئاشکرابێت بۆ تورکیا بەتایبەت و وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەگشتی وەک کارتی فـشار لەسەریان بۆ ـجێبەجێکردنی مەرجی زیـاتریان لە کێشە ئیقلیمیەکاندا
دەبەنگە ئەو کەسەی وابزانێت دەوڵەتی داگیرکاری ئیسرائیل لەڕوانگەی ئینسان دۆستیەوەیە ئەو لێدوانانە دەخەنە سەرشاشەکان
لەو دەبەنگترە ئەوەیە وابزانێت ئیسرائیل دۆستی کوردە!! ـئەو ئیسرائیلەی ئۆجەلانی قۆڵبەستکرد بۆ تورکیای دۆستی ستراتیجی ٫ ئەو ئیسرائیلەی بارزانی باوکی پڕچەک و تێرپارەکرد بەجۆرێ کەم بەرزایی ھەبوو دۆشکەی بەسەرەوەنەبێت و موجەی پێشمەرگە زیاتر بوو لەموچەی فەرمانبەرێ بەڵام ھەر ئەوکات ئامـانجەکەی ھاتە دی ئاژبەتاڵی پێکردین
من ھەڵپەڕکێ کەسانی خۆش باوەڕ یان ڕەگەزپەرست یان دژە ئیسلام و ئایدۆلۆجیم بەلاوە گرنگ نیە کە لەکاردانەوەی بۆ لێدوان و خستە ڕاگەیاندنی مارەتۆپیوەی کارتی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بۆ بەردەم عێراق و تورکیا وئێران لەلایەن جوێک یان بەرپرسێکی ئیسرائیلی 
ئەوەی بۆمگرنگە ئایا بڕیاربەدەستانی ھەرێم ئەکەونە شوێن ئەم وتانە و لەپێنا و پینەوپەڕۆی شکستی حوکمڕانی و ئیداری و بۆ تێپەڕاندن و لەکۆڵکردنەوەی دۆخەکە و دەرزیەکی ئازارشکێن شوێن ئەم گەمەی ئیسرائیل دەکەون کە دورنیە ئاشبەتاڵێکیترمان پێبکات !؟
27/08/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ