وتار
دانەغاز هۆکارێک بۆشاردنەوەی داهات
:ئەرکان محمد

لەچەند ساڵی ڕابردوودا چەندجارێک گوێبیستی ئەوەبوین کەحکومەتی هەرێمی کوردسان چەندین جارێک بڕێک پارەی وەک قەرەبوو داوەتەکۆمپانیاکانی بواری دەرهێنانی نەوت بەتایبەت کۆمپانیای دانەگازکەزیادلەجارێک داوای قەرەبوی دارایی کرد لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت "کەلایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان نەشارەزایانە مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری سوتەمەنی کردوە یان ئەوەی کەدەیەسەڵاتداران لەژێرپرسیاردان و دانەگاز وەک هۆکارێک بۆبەهەدەردانی داهاتی گشتی بەکاردێنن ،

 لەدوای ئەوەشی کەنزیکەی هەشت مانگ داهاتی نەوت ئاشکرانەکرالەئێستادابەگوێرەی بەیاننامەی مانگانەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ بڕی ١٧ ملیۆن و ٦٥١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەروەها لە کانونی دووەمی ٢٠١٧ بڕی ١٧ ملیۆن و ٦٥١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەروەها لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ بڕی ١٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگانەدا بەگوێرەی نرخی نێودەوڵەتی، ٥٥ دۆلار بووە، بەڵام هەرێم بە ٩ دۆلار کەمتر هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە، واتە بە ٤٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، بەو پێیەش داهاتی هەرێم لەو سێ مانگەدا ٢.٣٤٣ ملیار دۆلار بووە هەروەها لە ناوخۆدا بەبڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە کە کۆی گشتی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو سێ مانگەدا ٣ ملیار و ٦٦ ملیۆن و ٥٦٢ هەزار دۆلار بووە وە پارە گەڕاوەکانی فرۆشتنی نەوت ٢٧٣ ملیۆن دۆلار بووە.

بەم پێیەش ئەگەر حکومەتی هەرێم ٤٥٩ ملیۆن دۆلاری مانگانەی بۆ موچە تەرخان کردبێت، وە مانگانە ١٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجەییەکانی حکومەت خەرجکردبێت، ئەوا بڕی ١.٨ ملیار دۆلار ماوەتەوە، بەو پێیەش بری ١.٢٢٦ ملیار دۆلار لەو سێ مانگەدا نادیارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  ٣٠/٨/٢٠١٧، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای دانە غاز رێکەوتن لەسەر ئەوەی کە حکومەت سەرجەم شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بدات کە بڕی زیاتر لە ٢ ملیار دۆلارە، وەک یەکەم بڕیش حکومەتی هەرێم بڕی ١ ملیار دۆلاری داوە بە دانە غاز.

کەواتە لەئێستادا ئەوەمان بۆدەردەکەوێت کەداهاتی نەوت وسوتەمەنی وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حکومەتی هەرێم زۆرلەوەزیاترە کەباس دەکرێت و هەندێک لایەن لەهەوڵی بەردەوامدان بۆشاردنەوەی داهاتی ڕاستەقینەوبڵاوکردنەوەی چەواشەکاری .
01/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ