وتار
شاڵاوی تۆقاندن و کوشت و بڕی ڕوھینغیەکان لە بۆرماو مێژووی خوێناوی گەلی کوردستان چیمان پێ دەڵێت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

بەشێ لەو شتانەی لەم تاوانەو مێژووی چەوساندنەوەی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی کوردستاندا دەیبینین ھەستیپیدەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوەیە: 
١- تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت جەنگ لە دژی ترۆر لە جەوھەردا ئەخلاقی نیە و بەرژەوەندی یە سیاسی و ستراتیژیەکان ئاڕاستە و جۆری بەڕێوەبردن گۆڕەپانەکانی دیاری دەکەن. نەک خودی ترۆر و دەرھاویشتە نامرۆڤانەکانی. 
٢- کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەک نین لە سەرووی بەرژەوەندی وڵاتە زلھێزەکانەوە توانای بڕیاردان و بەدەمەوەچوونی گەلانی دونیا و پارێزگاری لە ئاشتیان ھەبیت .
٣- بیرۆکەی مافی مرۆڤ تا ئێستا زۆری ماوە بە جیھانی ببێت و دەسەڵاتێکی جیھانی ھەبێت بۆ پیادەکردنی.
٤- جیھانی ئیسلامی تەنانەت لەو ڕووداوانەشدا کە ئاین ڕۆڵی بنەڕەتی لە ناسنامە پێدانیان دەگێڕێت، توانای جوڵە وپارێزگاری نیەو جیھانێکی نیمچە پەککەوتووە.
٥- مافی چارەنووسی گەلان ملکەچی ھاوسەنگی ھێز و بوون و نەبوونی بەرژەوەندییە و لە ڕوانگەی خاوەن مافبوونی گەلان و یەکسانبوونیان لەگەڵ یەکتردا ، لێ ی ناڕوانرێت و ھەڵوێستی لە بارەوە دیاریناکرێت.
٦- ئافرەت بوون لە خودی خۆیدا گرەنتی نیە بۆ میھرەبانی سیاسی و دژایەتی لۆژیکی شەڕ و خوێنڕێژی و چەوساندنەوە. 
٧- ئۆپۆزسیۆنبوون و تەنانەت خەڵاتی نۆبڵ وەرگرتنیش ڕێگر نین لەوەی لە دەرەوەی گۆڕینی سیستمدا ئەزمونێکی حوکمڕانی جیاوازترمان پێشکەشکات. ئەوەی گرنگە گۆڕینی تێڕوانینە بۆ دەسەڵات و وەزیفەکانی و مۆدیلی حوکمڕانییە، نەک تەنھا گۆڕینی دەم و چاوەکان.
10/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ