وتار
جیاوازیکردنی یەکێتی لەنێوان گۆڕان وپارتی
:ئەرکان محمد

لەدوای ئەوەی پارتی تۆپی کاراکردنەوەی پەرلەمانی خستەیاریگای یەکێتی ئەوانیش لیژنەیەکیان پێکھێنا کەلەڕاستیدا وەک کورد وتەنی" بۆپرسەگورگانەیان ناردنەلای گۆڕان وکۆمەڵ "چونکە لەڕاستیداپلانی پێشوەختەیان دانابوو بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان بەم کوبونەوانەش ویستیان والەشەقامی کوردی بگەیەنن کە ئەوان واتەیەکێتی وپارتی زۆر سورن لەسەرکاراکردنەوەی پەرلەمان بەڵام چەند لایەنێک ڕێگرن لەجێبەجێکردنی ئەوکارە ھەردوای کۆبونەوەی لیژنەی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان وکۆمەڵ کەبڕیاربوە خواستەکانی ئەم دوولایەنەبگەیەننەپارتی بەڵام لەوێ لەگەڵ پارتی بڕیارییان داپەرلەمان کارابکەنەوە بەویستی خۆیان وتەنانەت ڕۆژی کاراکردنەوەکەشیان دیاری کرد ئەمەش وەک پەیامێک بۆئەودوولایەنەی کەجیاواز لەوان بیردەکەنەوە لەسەرکاراکردنەوەی پەرلەمان کەئەگەر ئێوەش ئامادەنەبن ئەواخۆمان بەوکارەھەڵدەستین وئێوەش ئاوت دەکەین لەپڕۆسەکە 
دەکرێت لێرەدابەچەندخاڵێک ئەوخاڵانەڕوون بکەینەوە کەبەتایبە یەکێتی ویست ومەیلی بۆپارتی زیاترە وەک لەگۆڕان :-
۱ -ئەگەرتەماشای ئەو وەڤدەبکەین کەیەکێتی پێکی ھێنابۆسەردانی گۆڕان وکۆمەڵ لەوکەسانەپێکھاتبون کەدەسەڵاتی ئەوەیان نیەھاوکێشەکان بگۆڕن وبڕیار بدەن بەڵام ئەولیژنەی بۆلای پارتی دیاری کراون لەوکەسانەپێکھاتون کەدەسەڵاتی یەکەم وقسەی کۆتای دەکەن شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەلا بەختیارو، ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاسۆ مامەند، رزگار عەلی و خالید شوانی کەھەمویان ئەندامی مەکتەبی سیاسین وتەنیاخالیدشوانی نەبێت ئەندامی سەرکردایەتیە وقوبادتاڵەبانیش جێگری سەرۆکی حکومەتەبەپێچەوانەوەی وەڤدەکەی لای گۆڕان کەتەنیایەکێکیان ئەندامی مەکتەبی سیاسیبووئەوانی دیکە ئەندامی سەرکردایەتی بوون ،
۲ - جیاوازی کاتی کۆبونەوەکەی وەڤدی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان وکۆمەڵ کەتەنیایەک کاتژمێریان نزیکەی دووکاتژمێری خایاند بەڵام کۆونەوەی وەڤدی یەکێتی وپارتی زیاتر لەسێ کاتژمێری خایاندوە،
۳ - لەکۆبونەوەی گۆڕان وکۆمەڵ لەگەڵ یەکێتی پڕۆژەکانی ئەودوولایەنە زۆربەگرنگیەوە تەماشانەکراون بەتایبەت بۆباشکردنی گوزەرانی خەڵک بەڵام ئەمڕۆبڕیاریان داوە موچەی فەرمانبەران باشتربکەن کەلەڕاستیدابۆچەندمانگێکەتامەرامەکانیان مەیسەردەبێت وھیچ گرنتیەک نیە دیسان گوزەرانی خەڵک خراپ نەکەنەوە،
٤ - لەدوای زیاترلەساڵێک لەئیمزاکردنی ڕێکەوتنی گۆڕان ویەکێتی بەڵام یەکێتی ئامادەنەبووتەنیایەک خاڵی ئەوڕێکەوتنەئیمزابکات بەڵام بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان بەخواستی پارتی خێرابڕیاریانداسبەینێ ئیمزای ئەوڕێکەوتنەبکەن ولەنزیکترین کاتدابیخەنەبواری جێبەجێکردنەوە،
٥ - یەکێتی لەڕابردووبەچەندین بیانوی جیاواز ئامادەنەبووبرەوبدات بەپەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان کەیەکێک لەوبیانوانە بریتیبوولەوەی کەکێشەی ناوخۆییان ھەیەبەڵام ھەموان ئەوڕاستیەدەبینین کەکاتێک پارتی خۆاستێکی ھەیەلەیەکێتی ئەوابێ ھیچ دوودڵیەک ھەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن وکەسیشیان باسی کێشەی ناوخۆی ناکات،
٦ - سەرکردەکانی یەکێتی چەندین جاربەڕاشکاوی وتویانەکەدەبێت برەوبەپەیوەندییەکانیان بدەن لەگەڵ پارتی وھەندێ جاریشوتویانەدەبێت ڕۆحێکی نوێ بکرێتەوە بەجەستەی ڕێکەوتنامەی ستراتیژی نێوانیان بەڵام جگەلەقسەی چەند کەسایەتیەک کەھەوڵی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەیان دەدا لەگەڵ گۆڕان کەزۆرینەیان سڕکران ،
۷ - کاتێک پەرلەمان پەککخرا لەلایەن پارتیەوە یەکێتی ھیچ ناڕەزای دەرنەبڕی وھەوێستێکی ئەوتۆی نەبوو بەڵام کەئێستابڕیاریانداوە پەرلەمان کارابکەنەوە دەڵێیت "ھەنگوینیان لەناوداردا دۆزیوەتەوە "
خێراڕایانگەیاندبەشداردەبن لەانیشتنی ڕۆژی پێنجشەمەدا .
۸ - ھەرلەسەرەتاوە یەکێتی وپارتی دژی ئەوەبون گۆڕان بەشداری کابینەی حکومەت بکات ئەوەبوو قەیرانی داراییان کردەوێردی سەرزمانیان وخەڵکیان بەوەخەڵەتاندوو ویستیان والەخەڵک بگەیەنن کەقەیرانی دارایی گۆڕان ھۆکاری سەرەکیەتی وھەمووھەوڵێکیشیان ئەوەبوو گۆڕان لەکایەی سیاسی دووربخەنەوە کەلەئێستاداخەریکە ئەوئامانجەیان بەدی دێت ،
کەواتەکاتی ئەوەھاتوە گۆڕان بەڕێکەوتنەکەیدابچێتەوە لەگەڵ یەکێتیدا وچیتر بێدەنگ نەبێت کەیەکێتی بەم شێوەیەھەڵسوکەوت بکات لەگەڵ گۆڕان کەوەک پەیژەبەکاری بێنێت بۆگەشتن بەمەرامەکانی خۆی کەواتەلەئێستاداکاتی بڕیاردانە نابێت قبوڵی بکەن کەدرێژەبەکودەتاکانی ھەردووپارت وپاوەنخوازیەکانیان بدەن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
11/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1