وتار
عه‌صاكه‌ی بارزانی :
یعقوب کاکل

براده‌رینه‌ ئه‌م به‌زمه‌ی پێی ئه‌ڵێن: ریفراندۆم ، عه‌صایه‌كی سیحرییه‌ و بارزانی هه‌ڵیگرتووه‌ ، ئاخرئه‌م ریفراندۆمه‌ ناوه‌خته‌ ( وه‌ك پێشینان ووتویانه‌ : پاداشتی خوێندنی كه‌ڵه‌شێری ناوه‌خت سه‌ربڕینه‌) عه‌صایه‌كه‌ هه‌موو ئه‌هلی كورد به‌ خاس و خراپیه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ بةر زةبرى !،بۆیه‌ ئه‌مه عه‌صای ریفراندۆمه‌ :‌ بیدا له‌به‌رله‌مان كارای ده‌كاته‌وه‌... ، بیدا به‌ حزبۆكه‌كاندا هه‌ر وه‌ك به‌ربه‌شاتڕ دیرَژ و گه‌ڵه‌گه‌تیان ئه‌كا... ،ئه‌م دارعاصه‌یه‌ی ریفراندۆم به‌ره‌كه‌تی به‌ر هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی بێزراوی هیچ له‌ بارانه‌بوو بكه‌وێت به‌ قودره‌تی قادر ده‌یبوژێنێته‌وه‌ و دێنێته‌وه‌ گۆ ، ئه‌م عه‌صایه‌ كوڕینه‌ : وه‌ها سیحرێكی له‌ خۆ گرتووه‌ بڕوتان بێت بیدات له‌ كه‌ركوك هه‌ر وه‌ك هه‌لوك ده‌یبه‌ڕێنێت بۆ به‌غا ، ئیتر چۆن سیحراوی نیه‌ !!؟ ، كاتێك كوردانی هه‌ر سێ چوار پارچه‌ی پێ ڕام كردووه‌ !، عه‌صای موسایه‌ ، ئه‌مما چۆن عه‌صایه‌ك هه‌رچی مه‌لایه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر دێنێته‌ گۆ ،بیشیه‌وێت حزبی پێ له‌ت و كوت ئه‌كا ، سیحراویترین دار : هه‌رچی تۆ به‌قه‌یرانی ئه‌زانی بۆت( هیدن) ئه‌كا ...، چۆن عه‌صایه‌كه‌ ئه‌زیز ...هه‌رچی بڵێت بۆی ئه‌كا
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
12/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1