وتار
گۆڕان دژ بە ڕێککەوتنە؟
عەلی حمە ساڵح

ئەم دیدە تەواو ھەڵەیە، کە بزوتنەوەی گۆڕان دژ بە ڕێککەوتنە، بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ھەموو ڕێککەوتنێکی ھاوسەنگدایە؛ خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و پرۆسەی دیموکراسی بکات. 
١-گۆڕان پرۆژەی ھەیە بۆ باشترکردنی بژێوی خەڵک و نەھێشتنی پاشەکەوت، بە پشتبەستن بە داتاودیکیۆمێنت، بۆ ئەمەش پەرلەمانێکی چالاک پێویستە، گەرەنتی ھەبێت سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ھاوکارە. 
٢-گرفتی سەرەکی لە ھەرێمی کوردستان، یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمە، چارەسەری یاسایی و سیاسی ئەم پرسە لای ئێمە گرنگ و ئامانجە. 
دەبێت ڕێککەوتن و لەیەکترگەیشتن ھەبێت بۆ ئەم پرسە... 
٣-ڕیفراندۆم، پرسێکی نیشتیمانیە، لامانگرنگە دیراسەیەکی سیاسی و ئابوری و دیلۆماسی و ئەمنی ئەم پرسە بکەین، چی بەرژەوەندی میللەتەکەمانی تێدابوو بڕیاری لەبارەوە بدەین. 
٤-بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەکی فراوانی ئامادەیە بۆ بە دامەزراوەییکردنی سێکتەری نەوت و گازی سروشتی، لە دۆزینەوەو بەرھەمھێنانەوە تاوەکو بە بازاڕکردن و گەڕاندنەوەی داھات و خەرجکردنی پارەکەی. 
لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیکە..
ئەمانە پرۆژەی بزوتنەوەی گۆڕانن و ئەم کارانەش پەرلەمانی پێویستە، ئیتر چۆن ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی گۆڕان دژ بە ئاسایکردنەوەی پەرلەمان و دروستبوونی پەرلەمانێکی چالاکن، کە مەرجەعی بڕیاری سیاسی بێت بۆ کوردستان. 
ھەڵسوڕاوانی گۆڕان ھەمیشە پشتیوانی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕانن بۆ ڕێککەوتنی ھاوسەنگ. 
ھەڵسوڕاوانی گۆڕان، دژی پەرلەمانی کارتۆنی و تەسلیمبوونی پەرلەمانن بە ئیرادەی ھەڵەی حیزبی. 
پشتیوانی وەفدی گۆڕانین بۆ ڕێککەوتنی ھاوسەنگ. 
دڵنیاشین وەفدی گۆڕان ناچێتە ژێرباری ڕێککەوتنێک دژ بە بەرژەوەندی گشتی و بنەماکانی دیموکراسی بێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12