وتار
کات کاتی ڕژانە سەرشەقامی گەلە، بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆبوونەکەی؟
یاسین نادر ڕەحمان
              

دروست تا نووسینی ئەم وتارە ١١ڕۆژ بۆ ڕیفراندۆمی ھەریمی کوردستان ماوە سزا قوورسەکان بۆ ڕاگرتنی بڕیاری ڕیفراندۆمی لەو پەڕی تەشەسەندنیدایە. بە ڕای من سیاسییەکان بەدژ و غەیرە دژەکانیەوە چیتر ھیلاک بوون بە دەست سەردانی وەفد و دەعوەتکردن و بانگھێشتکردنی ئەم ھەموو بەژەوەندیخوازانەی جیھان و دەوروبەرەوە، کە لە پەسای ھەر کامیاندا فێڵ و کەڵەکەبازییەکی دیپلوماسیانە خۆی شاردووەتەوە.
 لەم ماوەیەدا وتارو گووتە نەما بە ھۆی بارزانی و سەرکردەکانی تری باڵادەستی کوردستان نەکرێت لە بارەی ڕیفراندۆم و مافخورانی گەلی کوردەوە، کەچی ھیچ کامیان نەیتوانی تا ئێستاکەش قەناعەتی سیاسیی بەتەواوەتی لە ناوخۆ دروست بکات و نە لە دەرەوەش توانیی پشتیوانییە بەھێزەکان بۆ ڕیفراندۆمی ھەرێمی بەدواوە بێت و ھەموان ھەر دەڵێن باجە قورسەکەو دۆخە خراپەکە لە پاش ڕیفراندۆمی ھەرێمی، بەرۆکتان دەگرێت. کە ئەمانەش ناڕاستەوخۆ ئاماژەی شەڕو ئاژاوەو فیتنە ناوەوەو دەرەوەی لێ دەکرێت
 وا ھێدی ھێدی لە ئاستی ناوخۆیی عێراقدا لەپۆستە باڵاکانی عێراق وەک سەرۆک کۆماری و وەزیرەکان و سبەینێش ناردنەوەی بەزۆری پەرلەمانتارانمان وەختە دەستپێدەکەن تا بە ئاستی پچڕانی پەیوەندی لە سیکتەرەکانی تری ئابووری و سەربازی بگرە کە ڕێخۆشکەر بۆ ھاتنە ناوەوەی جرج و جانەوەرانی وەک ڕێکخراوە تیروریستییەکانیش بەھۆی سنوور واڵاکردنەوەش بیچت پێموابێت لە داھاتوودا ناوەستن.
 لەم کاتەشدا دەنگۆی ھەستانەوەی شەقامیی عێراقی دژی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لە کۆڕو کۆڕبەند و شوێنە گشتییەکاندا بووەتە جێی باسوخواس وگفتوگۆ ھەمەلایەنەوە.
 تازەترین گووتەی پشتیوانانی جیھانی لە  ڕیفراندۆمیش وەک ئەمریکاو پشتیوانانی، لە زاری "بریت مەکگۆرک"ەوە ئەوە بوو ئەمە خواستی سیاسیی ئێوە دەبێت لەبەر زروف و بارۆدۆخ و بەرژەوەندی ئێمەو ھاو بەرژەوەندیخوازەکانمان لە ناوچەکە پشتگوێ بخەن و دوای بخەن، چوونکە وا دیارە ئەمە بڕیارێکی تەحمیلکراوی ئێوەیەو وا بە ئێمە سیاسیەن و کۆمەڵایەتیەن گەیەنراوە گەل ئەمە ناخوازێت و ئێوە دەبێت پاشەکشە لەم بڕیارە بکەن.
مێژوو سەلماندوویەتی ھیچ وڵات و زلھێزو حیزبێکی دونیا گەر ئیرادەی میللەتی لە پشت نەبێت ناتوانێت ھیچ ھەنگاوێک لە بەرژەوەندی ئەو میللەتە بنرێت، لە ئێستادا من چیتر ئەوە لە زینمدایەو دەیڵێمەوە سەرکردەکان، حیزبەکان باڵادەستەکان و ھەموان چیتر بوەستن، با گەل لەمڕِۆوە لەم کاتەدا گەر سەوداو خەیاڵی جوادیی و سەربەخۆیی و بەماف گەیشتنی لەم ڕیفراندۆم و سەربەخۆییدا دەبینێتەوەو لە بەرژوەندی دەزانێت، چیتر خۆی با قسەی خۆی لە شەقامدا بکات و ھەوڵی سیاسییەکان بە باش بێت یان خراپ بە پوزەتیڤ بێت یان نیگەتیڤ بە ئوپوزوسیۆن و بە دەسەڵاتدارییەوە کە وا خەریکە بە بنبەست دەگات و فشارێکی زۆر تەنانەت ھەیە کە کورد بە ھیچ  ئامانجێک نەگات، واز لێ بێنێت. 
گەر ھەموان ڕازین ھەروەک چۆن ئەدای دژَایەتیمان دژی ناعەدالەتیی نێوخۆیی ھەبووە با ھەر لە ئێستاوە بە گەلی عێراق و دونیاو ھەموو گەلانی تری دونیاش لەم ساتەوە واتە ١١ڕۆژی ماوە بە سەپاندنی مەرج بە سەر دەسەڵاتدارنی حیزبی و حوکمیماندا، ئەوە بەھەموان بڵێینەوە چیتر ئێمە لەسەر شەقام پاڵپشتی بۆ خوَِمان و سەربەخۆبوونمان دەکەین و مێژوومان و خەباتمان وشەھیدانمان پشتیوان لەم قسانەمانە.
 چیتر حیزب و ھەیمەنەی سیاسیی حیزبی با لە ئێستادا سەیرکەری دۆخەکە بێت و ھەموو بزانێت گەر دۆخێک بێتە پێشەوە کە ھەموومان بریندار بکەن و ئیھانە بە ماڵ و منداڵ و سوکایەتی بە زۆر پیرۆزیمان بکەن، ئەوە خۆمان نەک بە دەنگدان بەڵکوو بە خوێنمان مێژووی سەربەخۆبوونمان لە شەقامیشدا بێت دەنووسینەوەو ئەنفال وکیمیاباران و بە ناحەق کوشتنی و جێنوسایدەکان لە حەقماندا لەبیر ناچێت و لەمڕۆوە جووڵەی شەقاممان دژی ئەوانەن کە لە جێی ئێمەدا بڕیارمان لەسەر دەدەن و ھەموو ڕۆژێک ھەڕەشەی کۆشتنی ناحەق و بڕیاری میانمار ئاسایانەمان لە مافماندا بۆ دەدەن. بۆیە گەر کاتێکیش شیاو بێت و تەندروست بێت و لەجێی خۆیدا بێت، لە ئێستادا...
".. کاتی ھاتنی سەرشەقام و خەڵکی سەرشەقام و ھەموو مرۆڤێکی کوردە لە دونیا کە نەھێڵێت ھێڵە سوورەکان لە حەقیاندا چ لە بەرەی سیاسیی و چ ژیانەوەی بێت لە کوردستاندا ببەزێنرێت.."
 و ھەموو ببنە بڕیاردەر لە مافەکانیی و نەھێڵێت ئیھانەی زۆر شتی لێ بکرێت، گەریش پێچەوانە ھەوڵ ھەڵوێستیش ھەیە با ئێمە لە شەقام ھەوڵدەری بین و بە دونیای بگەیەنین ئەوە:
" ئیرادەی میللەت لێرەدا حاکمە، گەر گەل نەبێت ھیچ توخمێکی سیاسیی بەرناگرێ و بەزوویی دەکەوێت و ئیتر ناخۆیی بیچت یان دەرەکی".
بوچیە ڕیچکخراو ونارشیکخراو، ھەموو چین و تویچژەکان بەوانەشی سیاسییەکی مەدەنی خۆیان لێ دەرشوانن با لەمڕۆوە بچینە سەرشەقام و بەرەی گەل لە دژی ھەوڵیسەربەخوچییمان لەم یانزە ڕوچژەدا ڕابگەیەنین و پشتیوانی و پاڵپشتێتی خۆمان بۆ سەربەخۆبوونمان کە لە ئامانجمانە بە ودونیا بگەیەنین.   
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ