وتار
لیستەکەی دوکتۆر بەرھەم لەنێوان ھیواداری و بێ ھیوایی بۆ لایەنگرانی!!
یاسین نادر ڕەحمان

 چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان، دەستپێکی ئاوەدانکردنەەی چۆنایەتی، یەکێک لە دروشمە زەقەکان و پراکتیکەکانی کابینەی د.برھم ێاڵح لە کابینەی شەشەمی حکوومەتی ھەرێم لە ساڵەکانی ٢٠٠٩-٢٠١١ بوو، کە ئەم بۆچوون و تێزە تیوریە تا ڕادەیەکی زۆر تونرا لەکابینەکەی د.بەرھەمدا ڕەنگ بداتەوەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ئەدای کارەکتەرانی سیاسیی دەسەڵاتدار لە ھەرێم لەو کابینەدا ڕازی بکات و بە ئومێدو خۆشبینییەوە ھەموان چاوەڕوانی شتگەلی باشتر لە کەسانێکی ھاوشێوەی ئەو لە ئاستی بەپرسیارێتێکەیدا بوون، ئەو کە ھەموو ئەم خاڵانەی سەرەوەی لەو ساڵانەدا لە: 
١-ڕێکخستنەوەی مووچەودەرماڵە٢-خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان ولێقەوماوانی جەنگی٣-بووژانەوەو ئاوەدانکردنەوە٤- ڕیکخستنی زۆر بواری تر دا بینییەوە، ئێستاکە ھەلھەلەی چ خزمەتێکی تر بە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە باش و خراپیەوە خۆزگە لێ دەدات.
 گەر ئەمانە سەیرێکی خێرایی تر لە کابینەی پاش ئەو لە سەردەمی سەرۆکایەتیی نیچیرڤان بەرزانیدا ببینەوە، جیاوازیگەلی زەقیان تیادا دەبینینەوەو لەوە تێدەگەیەن کە کەسایەتییەکی سیاسیی وەک د.برھم ڕوانینیکی جیاوازی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا دروستکرد، ھەرچەندە بەپرسیارێتێکانی تری لە ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ لە ئاستی عێراقیشدا وەک سەرۆک وەزیرانێکی موەقەت لە پاش ڕزگاری پڕۆسەی ئازادی عێراق دەتوانین لە ئەزموونیی کاری ئەودا بھێنینە جێی باس، کە لە عێراقی پەرتەوازەی سیاسی ئەوکاتیشدا توانیی ھەنگاوی لێکنزیکی و مافدارێتی کورد لە نێو پێکھاتەی عێراقدا بەدوادا بێنێت و ئەزموونی گەشاوەیی دەسەڵاتدارێتی ھەر لەو ساتەدا شتگەلێکی تازەی لە عێراقی تازەو کوردستانێکی تازە پێگرتوودا بە ھەموان گووتەوە .
ناتوانین لەباسوخواستی ئەودا، ئەمانە کە لەزاری ھەرکەسێکی بە وێژداندا ئەمدێو و ئەودێو لەبارەی کەسایەتیی سیاسییەوەی دەکرێت، نادیدەو لەبەرچاو نەگرین، چوونکە ئەمە مافدارێتی و حەقبێژی لە دیپلوماتکار و سیاسەتوان و کەسێکی بەھرەدار لە دونیای سیاسەتی ئەمڕۆی نیشتیمانی عێراق و کوردستاندایە.
ئەوەشی ئەمڕۆکە لە دونیادا جێی باسەو لەسەر زارەکانە، دابڕانی ئاوا کەسانێکە لە بەر ھۆکاری سیاسیی و ویژداندارێتی لە ئەدای کاری سیاسی لە ساحەی سیاسەت وخزمەتکردندا، چوونکە چاک ھەموان ئەوە دەزانن جگە لە ویژدان ئاسوودەنەبوونی ئاوا کەسانێک، ھیچ شتێک وا لەم جۆر کەسایەتیانە ناکات واز لە زۆر شتی ئیتنیکی و سیاسیی بێنێت و لە گۆشەنیگای ترەوە ڕۆڵی خۆی ببینێت کە ڕەنگە ھەر بە فەراموِشیشی لە زەینەکاندا ببات. 
بەڵێ باسی دابڕانێکی چەند ساڵەی ئاوا کەسایەتییەکە لە بوارگەلیتری سیاسیی نەک دابڕان لە زۆر بواری تر پەیوەست بە خەڵک و گوێنەگرتن لێیان و بیرنەکردنەوە لە ئازارو مەینەتییەکانیان، بەڵکوو بیرکردنەوە و تێگەیشتن و بەکردارکردن و ھیواخستنە نێو دڵی  ھیوادارەکانە، کە لە پەنای بێدەنگییەکی متداردا دەیەوێ پلان بۆ داھاتوویەکی سەقامکیرێتی لە حەقی مافخوراواندا دابڕێژێت.
ئەگەر ئەمانە لە پەسای وەسفی زیادەش بن، دەبێت دوکتۆرو لیستەکەی(ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ) کە لە ١٧/٩/٢٠١٧ بەڕەسمی لە لایەن کومیسیۆنەوە دانی پیادانرا، چیدی دەبێت لە زۆر ھەڵەی ستراتیجی سیاسیی و حیزبی و ھەڵەی پێشووتر بۆ بەرزکردنەوەی کێرڤی شەخسیی و  قەوارەو ھاوپەیمانییەتەکەی بە دوور بێت، چوونکە گەر کەسانێک چاوەڕوانی چاوەڕوانییەک لە ئەودا بن و بیانەوی ئەو لە ساحەی سیاسیدا بە جوانتر ببیننەوە، دەبێت وەک ھەنگاوی کردەکیی ئەم گرفتە بچووکانەی پێشوو کە بەرچاوی گرتبوون و ڕێگر بوون لە بە دەستھاتنی کایەکانی لەم چەند خاڵە کوورتەی خوارەوەدا لە خۆی دوور بکاتەوە:
١- ھەموان دەزانن فرەبۆچوونی و فرە قسەیی و ئەملاولاکردن و پەیوەندی ژێربەژێری نامەنتیقی بێ ڕاوێژکردن لە ئەدای کاری سیاسیی حێزبیی، کەسانێکی وەک دکتۆر و سیاسیی تر وا لێدەکات واز لە نۆرم و شێوازگەلی کاری سیاسیی و حیزبی بێنن، بۆیە دووبارەکردنەوەی ئەم ھەڵانە لە ھەنگاوی ھیواداری حیزبی داھاتوودا بۆ دکتۆریش ھەر ھەمان ئاش و ھەمان کاسە دەکات.
٢-کایەی دادپەروەری و عەدالەتیی کۆمەڵایەتیی زەنگی ڕیکلامی ھەموو حیزبەکان لە کوردستانەو دواجار بنەڕەتی سەرەکی حیزبگەلێکی وەک گۆڕان جیاوازتر لە حیزبەکانیتر ھەر لە سەرەتای دامەزاندنی لە سەر ئەم بنەڕەتە بوو، بۆیە نوێگەرێتیکردن و جیاوازی ھەنگاوی کردەکی دەبێت ھەمدیسان مۆدێلە حیزبییەکەی ئەو جیاوازتر پیشانی لایەنگر و حەزدارنی بکات.
٣-دانەمەزراندنی ھەندێک کادیری سیاسیی حیزبی لە حیزبەکانیتر کە لە بەر بەرژوەندی شەخسی و سامانی بە جۆرێک فیرار بوون و دەیانەوێت ئیتر بە تۆڵە کردنەوەش بێت خۆیان بخزێنە ڕیزەکانی حیزبگەل و قەوارەی جیاوازتر تا جگە لە پەردەپۆشی کارەکانی پێشوویان ھیچ نەبێت لە حیزبی تازەدا بە پۆستێکی سیاسی تر بگەن، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت.
٤- ھەموو دەموچاو و مودێلەکانی بەرپرسیارێتی سەرشاشەکان کە دەیانەوێت خۆنواندنی زیاتر لەم قەوارەیەدا بکەن دەبێت لەم ھاوپەیمانێتییە ساوایە چیتر کەم ڕۆڵ بکرێن و یان نەبینینرێنەوە یان خود لەسەر مۆدیلی پێشوویان مامەڵەیان لەگەڵدا ھیچ نەبێت نەکرێت و شتگەلیتریان پێ بسپێرێت. 
٥- ئەم ھاوپەیمانێتییە ئاماژەکانی دژایەتیکردنی لە لایەن حیزبی پێشووی دوکتۆر ئاماژەکانی کەم کەم لە ھەندێک بۆچوونی سیاسی لە ئاستی باڵاو نزمیدا وەختە تەواو دەر ئەکەوێت کە ھەوڵدان بۆ ئینشیقاقی زیاتری حیزبەکەیان لێ دەڕوانن، بۆیە دەبێت ھیچ نەبیت تێفیە حسابێکی تەواوی لەگەڵ حیزبی ڕابردووی(یەکێتی) لەلایەن دوکتۆرەوە بە دواوە دەبێت بێت تا ئەگەرەکانی دژایەتیکردنی لە داھاتوودا کەمبکرێتەوە.
٦-حیزبەکان لە کوردستان زۆرینەیەکی بێشومارن و کێشە لە کەمبوونی حیزبیدا لە کوردستاندا نییە بەڵکوو ھەموو ئەمانە دەبێت لە (خزمەتدارێتی زیاتر) بۆ کۆمەڵانی خەڵکی خۆی ببینێتەوە نەک پێچەوانەی ئەمەی بەدواوە بێت. 
٧- بێگوومان نەخشەڕێگایەک ھەر لەزووە لە لایەن مەکینەی ئیعلانی فەیسبووک بۆ دوکتۆر ماوەیەکە  بەناوی (بەرەوھیوا و کردار) ڕێکخراوە، دەبێت ھەر لە ئێستاوە پەیام و نەخشەڕێگاو ئیعلان و ڕاگەیاندنی قەوارەو ھاوپەیمانی دوکتۆر بەپەلە لەم ماوە کوورتەی ماوە بۆ ھەڵبژاردن بۆ ھەموان ڕوون بێتەوەو ناسینێکی کورتخایەن بەڵام پڕ مانا لە کردار و بەرنامەی داھاتووی بۆ ھەموان پیشانبدات........!   
" ئەمانەش مشتێک لە خەروارێکی گووتەی وتاری لە مبارەیەوەن، کە بە فراوانی و لە مەجالیتردا دەتوانرێت  شرۆڤەو باسی زیاتر بکرێت و لێرەدا ئەوەندە بە بەس دەزانرێت"  
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
20/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ