وتار
دادگای فیدراڵی شکستی بە سیستەمی فیدراڵی عێراق ھێنا.
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ھەر لەگەڵ دامەزراندنی ئەم دادگایەدا (دادگای فیراڵی عێراق)عێراقیەکان بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی ئومێدێکی زۆریان لەسەر ھەڵچنی،وایان لێدەڕوانی ئەوکێشآنەی کە لەلایەن پەرلەمان وحکومەت وھێزوولایەنە سیاسیەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق ڕودەدەن کە گەیشتنە بن بەست و چارەسەر نەکرا ئەوە ئەودەسەڵاتە وەک فریاد ڕەسێک بڕیاری پێویستیان لە بارەوە دەدات وھەموولایەنێکیش دەبێت پێوەی پابەند دەبن.
ھەر بۆیە لەساڵی ٢٠٠٤ وە ئەم دادگاباڵایە دەست بەکارە،بەبێ ئەوەی لەپەڕلەمانی عێراقەوە تائێستاش یاسای بۆدرچووبێت.بەڵکو تەنھا پرۆژەیەکەو نەچۆتە بواری جێ بە جێکردنەوە،پرۆژەکەش ناسراوە بە پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی عێراق، ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی گرنگە بۆ دامەزراندنی دادگایەک ئەگەر بتوانێت ببێتە شوێنی یەکلاکلادنەوەی کێشەکانی نێوان ھەموو پێکھاتەکان، بەتایبەتی کێشەی کورد لە حکومەتی عێراقدا، دامەزراندنی ئەو دادگایەش لە دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە و ئاماژەی پێکراوە.
بەپێی پرۆژە یاساکە دادگاکە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەبێت و زیاترتایبەت دەبێت بە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان ناوەند و ھەرێمە فیدراڵیەکان،ئەنجومەنەکە لە دەستەیەکی ١٣ کەسی پێک دێت کە سەرۆکێکک و دوو جێگر و چوار دادوەر و دوو پسپۆڕی یاسایی و چوار شارەزایی فیقھی دەبێت و سەرۆک و جێگرەکانی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.سیان لەدادوەرە بەڕێزانە کوردن و لە سەرپشکی کورد دانراون.
بەپێی زانیاریەکان کوتلەی کوردی داوایان کردوە کە ژمارە پسپۆڕە یاساییەکان لە دوو کەسەوە بکرێنە چوار بۆ ئەوەی بەرامبەر چوار پسپۆڕە ئاینییەکە ھاوسەنگی رابگرن لە دەستەکەدا.ھەروەھا داوای مافی ڤیتۆشیان کردووە،بەڵام ڕەت کرایەوەوپەسەند نەکراوە.
بەڵام بە پێچەوانەی خواستی کوردەوە بڕیاردرا رێژەیی یاسایی بریتیبێت لە دوو لەسەر سێی ئەندامان و بڕیارەکانیش بە ٣/٤ ی ئەندامان بێت.بەڵێ ئامانجەکەیان سەریگرت وئەنجامەکەشیمان بینی کەچۆن گۆڵی سیاسی ویاساییان لەکورد کرد،لەبەرانبەریاندا دادوەرە کوردەکان نەیان توانی ڕێگری بکەن وھیچیان بۆنەکرا.
ئەندامەکانی ئەنجوومەنی دادگا: ٩ ئەندام لەخۆ دەگرێ:١٤ ساڵە دادگاکە بەبێ یاسایەکی تایبەت کاردەکات ، دەسەڵاتی تەواوی شیکردنەوە و تاووتوێ کردنی دەستووری ھەیە. 
دەسەڵاتی رەتکردنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ھەیە. 
ھەروەھا بڕیارەکانی بەھیچ شێوەیەک قابیلی تێھەڵچوونەوە نییە.
ئەگەرسەربەخۆیی دادوەری بریتیبێت لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری لقەکانی تری حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی. 
ئەوە ئەم دادگایە کە جێی ئومێدی گەورەی سەرجەم عێراقیەکان بوو بە کوردیشەوە،نەک ھەر ئەم پێناسەیە نایگرێتەوە بەڵکو خۆی خزاندە زاوێیەکەوە نیشانەی پرسیاری لەسەر خۆی دانا، بەوەی کە دەسەڵاتەکەی خۆی وابچووک کردەوە لە ئێستادا لە پیش چاوی عێراقیەکان بەتایبەتیش کورد وەک فەرمانگەیەکی ئاسایی دەردەکەوێت،چونکە کەوتە ژێر ڕکێفی داواکاری خەڵکانی تائفی کە ئەمە کاری دەزگایەکی گەورەو ئومێد بەخشی وەک دادگایەکی گەورەی عێراق نیە،بەتایبەتیش ئەم بڕیارەی دوایی کە لەدژی ھەرێم داییان، کە لەسەر داوای سەرەک وەزیرانی عێراق عبادی ئەمری پێکردن بە ڕەتکردنەوەی گشتپرسی لەھەرێمی کوردستان، لەئێستادا ئەم دەزگا گرنگە متمانەی خۆی لەدستداوەوبە تایبەتی لای ھەرێمی کوردستان.
دەرکردنی بڕیارێکی وا دژ بەھەرێمی کوردستان خۆی لە خۆیدا بڕیاری کۆتایی پێھێنانی سیستەمی فیدراڵیە لەعێراق وگەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
20/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123