وتار
لە دەنگی بەڵێی و نەخێری ھەڵەبجەییەکان، گلەیی مەکەن..!!
یاسین نادر ڕەحمان

پاش ئەوەی کە دوێنی شەو ئەنجامە نافەرمییەکانی گشت پرسیی لە سنووری ھەڵەبجەو دەوروبەری ئەنجامێکی نەخوازراو چاوەڕواننەکراوی لە لایەن خەڵکی ناوچەکانیتری کوردستان و بگرە ڕاگەیاندنەکان لێکەوتەوەو بە ناڕاستەوخۆ ھێرشی تاوانبارکردن و قسەی ناڕەوای لە لایەن ھەندێک کەسەوە بەدوادا بوو، کە بەڵی ناوچەو شوێنێک کە ڕەمزی گیانفیدایی و خەباتکارانی مێژوو و لانکەی ڕۆشنبیران و زانایان بووبێت و خاوەن تاوانێکی جێنوسایدی لە حەق ومافی ڕۆڵەکانیدا بوو بێت و پێنج ھەزار شەھیدی لەم تاوانەدا ھەبێت، ئەمە نابێت ڕێژەی دەنگدانەکانی بێت، ھەرچەندە بەپێی ئاماری فەرمی دەنگدەریش لە ھەڵەبجە ھەفتاونۆھەزارو نۆسەدو سێ دەنگدەر لە سنوورو ناوچەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە مافی دەنگدانیان ھەبوو، کە بەپێی ئاماری نافەرمی نزیکەی ٤٠تا٤٥ھەزار دەنگدەر، بەشداری پڕۆسەیەی ڕیفراندۆمی دەنگی بە بەڵی و نەخێری لە پارێزگاکەدا کردووە کە نزیکەی ٣٤تا٣٥ھەزار دەنگی بەڵێ و پاشماوەی دەنگی سپی و پوچەڵبوو و ئەویتری نەخێر بوو، کە ئەمەش ڕێژەی لە سەدا ٧٨%ی دەنگی بەڵی لەم ڕێژە بەشداربووە تا ڕادەیەک دەکات و نزیکەی لە سەدا ١٦% دەنگی نەخێر و دەنگەکانیتر دەکات، ئەوەی ئێستا پرسیارە جیدییەکە ھەروەک ئاماژەم پێکرد ھۆکاری کەمی دەنگەکانی ھەڵەبجە چییەو بۆ دەبێت وابێت و خەڵک چ سەوداو خەمێک لە ناخیاندا شاردراوەتەوە کە بە جۆرێک زویری و ناڕەزایەتییەکی قوڵ لە ئەدای بەشداریکردن و نەکردنیاندا دەبینرێت کە لەم چەند خاڵە کوورتەدا ئاماژەی پێدەکەم:
١- لەماوی ساڵانی ڕابردوو و ئەزموونی حیزبی لە کوردستاندا خزمەتگوزاریەکانی ھەڵەبجەو دەوروبەری بە پێی ناوچەیەکی جێنۆسایدکراوی جیھانی کەمترین خزمەت بووەو دەنگە ناڕەازییەکانی ئەم شارە زۆر جار لە سەرشەقام و لە زۆر شوێنی بە بیستراو بینراویەوە، بیسترا. بەڵام ھێشتا دڵی خەڵکی ھەڵەبجەی ڕازی لە خۆی نەکرد.
٢- دیاردەی بێکاری و دانەمەزراندن و سنوورداخراوی و نەبوونی ھەلی کاری شیاو لەم شارە بەھۆی ئیھمالکردنی گەنج وچین وتوێژەکانیتری، ھەردەم نەک ئەم پڕوسەو زۆر شتیتری لەق و شەل کردووە.
٣- دابەشبوونی بەرەی ڕیفراندۆمی لە ھەرێم من با وایی دابنێم سنووری کرمانجی( سەروو خواروو)ی کوردستان لە پڕۆسەی بانگەشەی ڕیفراندۆمی، دیسانەوە یەکگرتوویی گووتار و ھەنگاونان لەمبارەیەوەی لاواز کرد.
٤- بوونی ئوپوزوسیۆن و ئوپوزوسیۆن نەبوویی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئەمەشدا (نابێت ئەوە بشارینەوە جەماوەری کوردستان لەسەدا٩٠%ی دابەشی بەرەو حیزب و قەوارە سیاسییەکان)بووەو سنووری ناڕەزایەتی لە ئەدایی حکومەتدارێتی لە کوردستان لە دوو سنووری خوارو و سەروی کوردستانی باشووردا، جیاواز لە دەربڕینیدا بووە.
٥- حیزبەکانیش ھاوشێوەی خزمەتگوزارییەکان کەم چالاکترین ھەڵوێست و خۆنواندن و ڕوونکردنەوەیان لە بارەی ئەم پرسەیە بو ھیچ نەبێت لایەنگرانیان داو ھانیان نەدان بەشداری ئەم پڕۆسەیە کە چارەنووسسازە بکەن.
٦- گەر لە ھەڵبژاردنە حیزبییەکان بو پەرلەمان و بەشداری حکوومەت و زۆری دەنگیان حیزبەکان ماڵ بە ماڵ و شارو شارو لادێ بە لادێدا بۆ کۆکردنەوەی دەنگی لایەنگرانیان ھەوڵیاندا بێت، لەم پرسە چارەنووسسازە نەک ھەوڵیان بۆی نەدا بگرە بەڕاستی ھەر ئیھمالیشیان لەم سنوورەیەدا کرد.
٧- نەھاتنی کەسی یەکەمی حیزبەکان و سیاسییەکانیان کە خەڵکی پەیام و گووتەی ئەوان لە پشتیوانیکردنی حیزبەکانیان دەزانن (وەک ھەڵبژاردنە حیزبییەکانیان)، وەک ناوچەیەکی ناڕەزایی بۆ ڕوونکردنەوەی شتەکان و سەربەخۆبوونی کوردستان و ھاندانی خەڵکی لە پلەی سفریدا بەڕاستی بوو و بینرا.
٨- ئیھمالکردنی رشاگەیاندنە بیستراو نەبیستراوە حیزبییەکان بەتایبەت لە ھەڵەبجە و سنووری سلێمانی و بگرە خستنە ڕووی بابەت گەلیترو بەرنامەی دژایەتیکردن تا ڕادەیەک و چاندنی نیقاشی سیاسیی دوو بەرەکیی و تاوانبارکردنی حیزبی لە یەکتر کە دواجار پەلی بۆ ھاوڵاتیی و ئاساییش و ئاسوودەنەبوونیش کێشا، لە ھۆکارگەلیتری بوو.
٩- ئەنجامی دەنگدانە ناوخۆییەکان و پاشان لە ئاسەواری ئەمانەدا  بە پارێزگاکردن و خزمەتنەکردنی لە ڕێگای حیزبەکان و بەتایبەت حکوومەتدارێتی ھەرێم وەک پاریزگایەکی کەم خزمەت و تازە بونیاتنراو ئیھمالکراو لە کاروباری سیاسیی وخزمەتکردنی، دەبێت لە تێڕوانینی ھاوڵاتی ئەم شارە بەڕاستی چ تۆوێک بنێژێت.
١٠- حیزبەکان گەر لە خۆشیان بپرسن سەرەتا بۆ دژی ڕاپرسیی بوون و بانگەشەیتان لە سنوورەکەدا بۆ نەکردو لە خوولەکی ٩٠ی گەمەکە، بانگەشەو بەیاننامەتان لەبارەی ڕاپرسییەوە بۆ بە شداریکردن دەرکردو پەرلەمانتاران و سیاسەتوانەکانتان لە شەوی کۆتادا پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری ٢تا٣مانگی ئەم پرسە، ئەم ھەموو کاتەتان بەفیڕۆداو لە خەڵک و لایەنگرانیشتان تێکدا، چاوەڕوانی زیاتر لە ڕێژەی دەنگی لەمەش دەبێت کەمتر بونایاو ئەگەری زۆریش لە چاوەڕوانیدا بوو و دانرا،  لەم ناوچانەدا ڕیفراندۆم لە بەر ناڕەزایی حیزبیی وخەڵکییەوە ھەر نەکرێت. 
١١- گەر دەنگی ناڕەزایی بەشدارینەکردن و نەخێری لەم سنوورەدا لە ھەنگاوی ھاندانی حیزبیی و بەشدارینەکردنی خۆڕسکانەی خەڵکەکەی لە خزمەت وخزمەتکاری بوو بێت، کایەی ڕیفراندۆمی حیزبەکان بۆ ئاسوودەی و خزمەتکاریی مرۆڤ و نەتەوەی کورد کراوەو دەبینین لە پالچ خۆشحالچی خەڵکی کوردستانی باشوور لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە، خۆشحاڵی خەڵکانی ڕۆژەھەڵاتی کوردستانی ئێران بەتایبەت و پارچەکانیتریشی جیاواز  لە باشووری خۆمان وەک دەرکەوت زیاتر بوو و بەداوە بوو، چیتر با لە سایەی دەوڵەتدارێتیدا ئەم دەنگە ناڕەزایەتییانە بە خزمەتکردنی زیاترو ڕەزامەندکردنیان، خەڵکی ئەم ناوچانەلە لە دەوڵەتی کوردی تازەیان، ڕەزامەندو خۆشحاڵ لەمبارەیەوە بکەن و چیتر بینەری ئەم دوو بەرەکییە ناخۆشانە نەبین و ھەموان ڕەزامەند لە داھاتووی گەل و کوردستانی سەربەخۆماندا بین کە ھەموان خەباتمان لە پێناویدا کردووە تا ئاوا بە گەشاوەیی بمێنێتەوە.
    "پەیوەست بەم خاڵانەش سەدان خاڵیتر لە ناخی خەڵکی ستەمدیدەو جێنۆسایدو ئەنفالکراوی ئەم شارەدا دەبینرێت ودەبیسترێت بەرگوێیەکان دەکەوێت، کە لێرەدا منی نووسەر بەس بەمانە بەسندە دەکەم" 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ