وتار
ئەرێ بارزانیەکان چیان ھەیە لە تورکیا؟
کارۆخ عوسمان

تەنھا لەتورکیا، بارزانی خاوەنی زیاتر لە (٤٠٠) کۆمپانیایە. لە (مێرسین و غازی ئانتاب) زیاتر
لەدەیان کارخانەی داناوە (فابریکا: واتا معاملی زەبەلاح) وەکو خواردەمەنی، ئینشائی (بنیاتنان)، پێداویستی و خۆراکی و سەربازی، سوتەمەنی.
واتا زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیا بەسەرمایەی بارزانی لەتورکیا کار ئەکەن. لەو ڕێژەیە (٢٥٠) شەریکە لەگازی ئانتابن، کەشارێیکی گەورەی تیجاری و سناعیە.
لەسەدی ٦٤ کەنارئاوەکانی شاری مێرسینی کڕیوەو کاری قاچاغ و ھەناردەو ھاوردەی تێدا ئەکات، کە ئەوەیان لەڕاپۆرتێکیتردا ئەخەمەڕوو.
ژیانی بارزانی لەگەڵ سەرمایەکەی تێدەپەڕێت. ساییتی کەناڵی (NTV) تورکی.
---------
ئەمە تەنھا لەتورکیا، ئەی لەوڵاتەکانی تری دونیا؟
خۆ دەستەڵاتی ئەو بنەماڵەو دواکەوتانەی متمانەیان بەم ھەرێمە نیە تا وەبەرھێنانی تێدابکەن.
بۆیە ھەرچی سەرمایەی ئەم وڵاتە ھەیە بردوویانەتە دەرەوە. خۆ ئەگەر پارە دزراوەکانیان لەم ھەرێمە وەبەربھێنایا ئێستا ڕێژەی بێکاری و ھەژاری سفر دەبوو.
گریمان دزیان و بردیان، بەڵام بۆچی دەیبەنە دەرەوە؟
خۆ نیوەی خەڵکی ئەم ھەرێمە ڕازیە بیدزن، بەڵام کەپێیان ڕازی بوون بێ ویژدانی گەورەتر لەدزین بردنەدەرەوەی سەرمایەیە، ئەبوایە ھەر لەم ھەرێمە وەگەڕی بخەن بەڵکو ئەوانەی دەھۆڵیان بۆ ئەکوتن بیانخەنە سەرکار.

ئەوان کە متمانەیان بەھەرێم نیە تا پارە دزراوەکانیان لێ ھەڵبگرن یاخود وەگەڕی بخەن، پێم ناڵێن چۆن متمانەیان بە وڵاتێکی داگیرکەری وەکو تورکیا کردووە؟
کە ھیچ داگیرکەرێکی کوردستان بەقەد تورکیا زوڵمی لەکورد نەکردووەو نایکات.
کە تەنانەت دان بە سەربەستی تاکێک کورددا نانێت، چ جای بوونی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ.
ئەگەر بونیاتنانی دەوڵەتی کوردستانی درۆ نەبێت، بارزانی  چۆن ئەم ھەموو سەرمایە لەوڵاتی دوژمن دەخاتە گەڕ؟ کە بەزیاتر لە (٢٥) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.!!!
ئەو وڵاتەی کە دوژمنە ئەم سەرمایەی لێ داناوە، ئەی لەوڵاتانی ڕۆژئاواو ئەوڕوپا دەبێ چەندی دانابێت؟
ئەرێ گەلۆ، دەستەڵاتدارێتی کوردی، کە گەندەڵی و دزینی سەروەتی خەڵکی بەلاوە لەھەموو شتێ گرنگترە، چۆن ڕێی تێدەچێت بڕوایان پێ بکرێت کەدەڵێن سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیەنین؟ ئەی ئەگەر دەوڵەت ڕاگەیەنن ئەو پارانەی کە لە ئێران و تورکیا دانراون بلۆک ناکرێن؟
دوژمنان کەللە سەری کوردانیان بلۆک کرد، چۆن سەرمایە بلۆک ناکەن؟
کەواتە درۆیە گەلۆ درۆیە، درۆیە کە دەڵێن ئەمڕۆ بەھارەو دەوڵەتی کوردستانی لەچاوی گەندەڵچیانەوە دیارە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/09/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ