وتار
پەرلەمان و نەوەی داھاتوو لە مێژوو دا
تێکۆشەر حسێن

 گرنگترین کارێک کە بکرێت بۆ نەوەی داھاتوو ، نوسینەوەی مێژووە ، واتا لە ھەریەکێک لەو کابینانەی داھاتوو لە حکومەت ھەر کەسێکی تەنکنۆکرات کاتێ ئەبێت بە وەزیری پەروەردە  لە ڕێی لێژنەیەک دوای پێداچونەوە بە کۆی گشتی سیستمەکە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی  ، ئەبێ ھەموو ئەو مێژوە غەڵەتەی کە نوسراوەتەوە بەھەڵە ، لابدرێت ، ئەگەر تەنھا ئەو مێژووە بنوسرێتەوە کیفایەتە کە لە ماوەی ئەو دەیەی ئەخیرا کە ھەریەک لەو دوو پارتەی دەسەڵات کردیانە بە رانبەر شەرعی ترین و گەورەترین دامەزراوەی نیشتمانی و دیموکراسیەت کە پەرلەمانی ھاوڵاتیانە .

بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت  بتوانن مۆنۆپۆڵی  مێژووش بکەن ، با ھەموو ئەو ڕاستیانە بنوسرێنەوە ، تا ببن بە پەندی زەمانە و ڕوڕەشی مێژوو بن . ئەگینا ھەموومان ھاوشێوەی ئەو دەسەڵاتە بەرپرسیاری داھاتووی نەوەی نوێ دەبین لەو ھەموو بێ ڕێزی و سوکایەتی و نادادیەی کە کراوە ، ھیچ پێشوەچونێک ڕوونادات لە داھاتوو .

ئەگەربێ و وانەکرێت ،  خەتم کردن و بەڕێکردنی یەک سەدەش ئەبێتە خولانەوە لە ھەمان بازنەدا !
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1