وتار
سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیا بۆ..؟
یاسین نادر ڕەحمان
                                    

گەر لە دیوێکی ترەوە باسی بڕیاری سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیەکان بکەین دەبینین، ئەم ناوچەیە لە باکووری ڕۆژئاوایی ئیسپانیادایەو ھاوسنوورێتی لەگەڵ فەڕەنسەدا ھەیە، ئەم ناوچەیە، نزیکەی حەوت ملیۆن و نیو دانیشتوان و یان خوود نفووس دانیشتوانی ھەیە، کە بە گووتنێک ڕووبەری ئەوەندەی ویلایەتی نورد لە ویستفاڵنی ئەڵمانیایە. کەتەلۆنیا یەکێک لە حەوت ناوچەیی خۆبەڕێوبەرییە، کە لە ڕوانگەی ئیدارییەوە، وەکوو ویلایەتەکانی ئەڵمانیایە.
 ناوچە کەتەلۆنیای ئیسپانیا نسبەت بە ناوچەکانی تری لە مافی سەربەخۆبوونی زیاتر بەھرەمەندە. بۆ نموونە ئەم ناوچەو سنوورەیە پۆلیس و یاسای فێرکاری و ناوەندی فێرکاری و کەلتوور و مێژو و ئابووریی...تایبەت بەخۆی ھەیە، بەڵام بۆ سەربەخۆبوونی ئەمانە بەس نییە، بەڵکوو ئەوان دەیانەوێت لە ھەموو بوارێکی چارەنووسسازی خۆیاندا سەربەخۆبن.
ھۆکاری ئەمانەی سەرەوەش ئەوەیە، دەوڵەتی ئیسپانیا بەس ڕوانگەو چاوخستنی سیاسیانەی بەم ناوچەیە ھەیەو زۆر بایەخ بە کەلتوور و  زمانی کەتەلۆنیەکان و شتەکانی تری نادات، لە کاتێکدا تاکی جۆراوجۆر بە ناسنامەی جۆراوجۆر لە قەوم و نەتەوە جیاوازەکان، لەم سنوورو ناوچەیەدا دەژین.
خالێکی تر بۆ کەتەلۆنیەکان، مەسەلەی پول و پارەیە، ناوچەی کەتەلۆنیا بە نسبەت ناوچەکانی تری ئیسپانیاوە دەوڵەمەندترەو یەکێک لە پێنج جەمسەرەکەی ئابووری ئیسپانیا بەھژمار دێت، و زۆربەی  کۆمپانیاو کارگەکان لەم ناوچەیەدان و لە زیادبوونی باجەکانیان ھەمیشە بێتاقەت و نیگەرانن.
 لە پاڵ ئەمەشدا حکوومەتی خۆبەڕێەبەری کەتەلۆنیاش ئەبێت ھەموو ساڵێک بڕێکی زۆر  باج و سەرانە ببژێرێت، کە ئەم ھەنگاوەش بۆ ئەوە گیراوەتە بەر، تا ھاوتاکردن و ڕێکخستنی دۆخی ئابوورێتی یەکسان و ھاوتا لە ناوچە کەم دەرامەتەکانیی تری ئیسپانیا بەدی بێت.
زۆر لە کەتەلۆنیەکان لەو باوەڕەدان کە حکوومەتی ناوەند لە بەرانبەر ھەموو ئەم باج و سەرانانەدا خزمەتگوزاری کەمتر بۆ ئەم ناوچەیەیان ئەنجام دەدات، ھەروەک ئەوان بۆ نموونە ئاماژە بەوە دەکەن و دەڵێن: لە ھێڵی ئاسنین و گۆڕەپان و ناوچەی فڕوکەوانی بێبەشن.
 ھاوڵاتیانی کەتەلۆنی لە ئاستی ھاوڵاتیانییەوە بگرە ھەتا وەرزشوانە ناوبانگ و چاودیڕە سیاسییەکانی ئەم ناوچەیە لە بارەی ئەم دۆخەیانەوە دەڵێن: کە چەندەھا جار ئەم ھەوڵە لە لایەن ھاوڵاتیانیی ئەم ناوچەیە بۆ ئەم مەبەستە نراوە، بەڵام ھەموو جارێک بە وەڵامی نەخێری دەسەڵاتداران ڕووبەڕوو بوونەتەوەو وەڵامی نەرێنییان پێداون. 
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ماریانو ڕاخوی ھەمیشە ئەوەی گووتوە کە لەبارەی پەیوەندییەکانی کەتەلۆنیاو حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا ئامادەیە لە بارەی کێشەکانیانەوە دانیشێت و بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانیان بکات، بەڵام ھەرگیز ناتوانێت یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی بۆ ئەم مەبەستە بگۆڕێت.
ئەگەر بە دیویکیشدا لە ڕوانگەی ڕاپرسییەکانی ئەم کۆتاییەی لایەنگرانی سەربەخۆیی لە کەتەلۆنیا بڕوانین و چاوێک بخەین دەبینین ٧٨٧ شارەوانی لە نێوەندی ٩٤٧ شارەوانی، پشتیوانی خۆیان لە جیابوونەوە لە دەوڵەت و حکوومەتی ئیسپانیادا کردووە.
ئەگەر بە کوورتە جیاوازیەکیش لێرەدا بوەستین بە نسبەت یاسای عێراقەوە لەمبارەیەوە، دەبینین لە دەستووری عێراقدا  بەمشێوەیە ھاتووە کە: 
بەیەکەوە بوون لە عێراقدا دەتوانێت لە ھەندێک ئەگەردا  ئارەزوومەندانە بێت، لە کاتێکدا پەرلەمانی ئیسپانیا ھەر وەک گووتم لە ئەگەری پەسەندکردنی بە زۆرینەی دەنگەوە، دەتوانێت جیابوونەوەو ڕیفراندۆمی خۆی بە جی بگەیەنێت و جیا ببێتەوە.
 خواستی کەتەلۆنییەکان لەبارەی ئەم ھەنگاوەیان زۆر بووەو لە ٢٠١٤دا، حکوومەتی ناوچەیی کەتەلۆنیا، خوازیارو داواکاری ڕیفراندۆم و گشتپرسی لەبارەی سەربەخۆبوونیەوە بوو، بەڵام یاسای وڵاتی ئیسپانیا بە تووندی ڕێگری لێ کردو پشتیوانیی نەکرد. 
لەگەڵ ئەمەشدا ڕاپرسییەک لەوکاتەدا کرا کە ئەنجامی ئەو لە سەدا ٨٠% وەڵامی بەڵێ یان بە سەربەخۆبوویی و ھەنگاونان لە سەربەخۆییدا دا، کە ئەمەش تموحیی سیاسیی و دیپلوماسیانەی لەمبارەیەوە بۆ کەتەلۆنییەکان ھەمدیسان زیادکردەوە.
ھەرچەندە حکوومەتی ناوەندی ئیسپانیا لەمڕۆدا پاش ئەو ھەموو ھینان و بردن و خواستنانە دواجار بە ئیرادە و خواستی لە ڕادەی دانیشتوانی کەتەلۆنیا وا ڕیفراندۆم لەبارەی سەربەخۆبوون لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی لە نھادا بەڕێوە دەچێت و ھەتاکوو ئێستاکەش ڕێگری لە ڕیفراندۆمەکە دەکات کە لە حاڵەتی ئەنجامداندایەو ئەگەرەکان بۆ سەرکەوتنی ڕیفراندۆمەکە لەگەڵ ھەموو ڕێگرییە ئەمنییەکان نزیکە، بەڵام دەبێت بزانین ئیجرائاتەکانی حکوومەت و ناوەندەکانی ئەوروپاو جیھان لەمبارەیەوەو پاش ڕیفراندۆمی ئەم ناوچەیە بۆ سەربەخۆبوونی لە چیدا خۆی دەبینێتەوە کە خواستی گەل و ھەرێمێکە..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ