وتار
ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی
تێکۆشەر حسێن

 دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و دروست بوونی ئاڵۆزیەکان لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێم ، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکردوە سەبارەت دەسبەسەراگرتنی تەواوی فڕۆکەخانە و مەرز و خاڵە سنوریەکان و دەرکردنی بڕیاری وەستاندنی نەوتی ھەرێم لە ھەناردە کردن و فرۆشتنی . 

تازە بەتازە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەجیات پێشوەچونێک بۆ دۆزی کورد کە چی ئەمانگێڕێتەوە سەردەمی نیزامە یەک لە دوایع یەکە فاشیلەکانی عێڕاق ، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان لەھەرێم ببۆ پرسی جیابونەوە و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی و گێڕانەوەی ناوچە جێنکۆکەکان ( المناگق المتنازعە علیھا ) گۆڕیان بۆ (ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ـ عێراق ).

 سەرنج بدە  لە دوایین لێدوانی بارزانی لە بەرانبەر سیستمی سیاسی ھەرێم دا ئەڵێت : ئێمەش ڕازین بەوەی لە ھەرێم لەبری سیستەمی سەرۆکایەتی لەمەودوا پەرلەمانی بێت ، ئەمە لەکاتێکدایە ، مەترسی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان لێرەدایە ، چونکە نیاز و نیەتی بارزانی بەو ئاراستەیە کەئیدی بە ھیچ شێوەیەک دەرچەیەک نەماوە بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا ،  دیسان دەیەوێت خۆی دەسەڵاتی بەسەر ھەموو بڕیاڕە سیاسیەکانی  ھەرێم دا ھەبێت خۆی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە سیاسیە بێت ، ئەو کات دەسەڵاتی بەسەر پەرلەمان و ھەردوو سوڵتەی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئەنجومەنی دادوەریشدا دەبێت ھاوشێوەی( مجلس قیادە الپورە ) نیزامی پێشوی عێڕاق .

لە پاڵ ئەوەی ئێستا ھەموو دەسەڵاتەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبونەتەوە ، لە مەودوا سیستم پەرلەمانیش بێ ، ھیچ سودێکی نیە ، نە بۆ داھاتوی ھەرێم نە بۆ دیموکراسیەت .

لە ئێستاش دا بۆ دەرباز بوون لەو تەنگژەیە ، ھەرچی زووە ( کۆنگرەی نەتەوەیی ) ببەسترێت ، ئەگینا داھاتویەکی خراپتر چاوەڕێمانە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
03/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1