وتار
تەرمی سەرۆک تاڵەبانی لە نێوان کێشمەکێشی ئاڵای کوردستان وعیراق دا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ھەر لەگەڵ ھێنانەوەی تەرمی سەرۆک مام جەلال وبە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و
بەخاک سپاردنی لە دوامەنزڵگەی خۆی لە ھەرێمی کوردستان ،بابەتی ئاڵاکە کۆمەڵێک قسەوقسەڵۆکی بەدوای خۆیدا ھێنا بەتایبەت لایەنە سیاسیەکانی نێوخۆی عێراق.ھەندێکیان کە زۆر خۆیان بە دۆستی کوردو کێشەڕە واکەی  دەزانی وەک کەسایەتی ناوداری ھاوپەیمانی شیعەکان (موفق الروبیعی) لەگەڵ چەند پەڕ لە مانتارێکی سەربەڕەوتەکەی مالکی ھەرلەگەڵ بینینی تەرمی سەرۆک تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە چاویان بەرایی نەھات ھەر بەھەمان فڕۆکە کەپێی ھاتبوون گەڕانەوە بەغدا.
پاشان دەستیان کرد بە لێدوانی نالۆژیکی ونابەجێ، کورد گوتەنی بیانوی باوبژ نانی جۆیە، ھەروەک موفق الڕوبیعی لە ئاکاونتنەکەی خۆیدا دوڕدۆنگی خۆی دەخاتە ڕوو کۆمەڵێک بیانووی بێ بنەما دەھێنێتەوە دەڵێت سوکایەتیمان پێکراوە، ھەربۆیە بەچەند خاڵێک تێبینی وگلەییەکانی خۆی خستۆتە ڕوو دەنووسێت:
یەکەم: تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستان داپۆشراوە نەک ئاڵای عێراق لە کاتێکدا تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بووە پێشتر. 
دووەم: سەرجەم ئاڵاکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی سلێمانی داگیراون و لابراون لە کاتێکدا کە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین وەزیر و نوێنەری حکومی و حیزبی عێراق لەو مەراسیمە بەشدار بون".
سێھەم: سرودی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمەکەدا بەکارھێنراوە و سرودی نیشتیمانی عێراق بەکارنەھێنراوە.
چوارەم: تاجە گوڵینەی مەسعود بارزانی کە سەرۆکی ھەرێمێکە لە عێراق لە پێش تاجە گوڵینەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر ئەل عەبادی نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی عێراقەوە دانراوە.
پێنجەم: جێگای دانیشتنی نوێنەرانی حکومی حکومەتی عێراق بە بەراورد بە جێگای بەرپرسە کوردییەکان زۆر نابەجێ و ناشیاو بووە  و شێوازی فەرمی پڕۆتۆکۆڵی نەبووە و خراونەتە ریزەکانی دواوە ئەوەش سوکایەتییەکی گەورەیە بە ئێمە.
ھەر بۆ ڕاستکردنەوەی قسەکانی کاک ڕوبێعی وھاوەڵە بە ناو یاساییەکانی ڕەوتەکەی
سەرەتا دەبوو سەرکۆنەی سەرەک وەزیرانەکەی خۆیان بکردایە (حیدر عبادی)کە بێ گوێدانە ئەتکیاتی دبلۆماسی وبەڕێوەبردنی کارووباری دەوڵەتی وداب ونەریتی نێودەوڵەتی،دەبوو ھەرلەگەڵ بیستنی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق سەردانەکەی بۆ ووڵاتی فەرەنسا ھەڵبوەشانایەتەوە یان ھەڵی پەساردایەبەڵام نەیکرد.!
لەڕووی عورفی نێودەوڵەتیەوە عێراق خۆی نەکرد بە خاوەنی ڕێورەسمەکە،بۆیە ھەرێم ئەوھەلەی قۆستەوەو بەوئەرکە ھەستاوبە ھەموو کەموکوڕیەکیەوە جێبەجێی کرد،بەڵام ئەوچەند کەسایەتیەھەموو گلەیی وگازندەکەیان خستەسەر شانی ھەرێم بێ ئاگا لەوەی کە ڕێوڕەسمێکی لەوچەشنە لێژنەیەکی پرۆتۆکۆلی دەیکات کە مانای وشەی ((پرۆتۆکۆل واتای لەزگە دەگەیەنێت کە لەسەر بەرگی نامەیەک دەدرێت وەک مۆرێک تا بزانرێت ئەم نامەیە نەکراوەتەوە و مۆر کراوە.کە نیشاندانی ھەڵس و کەوتێکی جوانە وە گەیاندنی پەیامێکە بێ ئەوەی بگوترێت کە نامەکە نەکراوەتەوە وەک ڕێزگرتنێک بەرامبەر نامە بەرەکە) .( بەرپرسانی ھەرێمیش ڕایان گەیاند کەئەوان دەستیان وەرنەداوەتە کاروباری لێژنە پرۆتۆکۆلیەکە ھەربۆیە حکومەتی ھەرێم لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی شەرەفی ڕێوڕەسمی سەرۆک تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرکەوت.
ھەروەھا لەڕووی یاساییەوە لە مادەی (٣)ـی یاسای ئاڵای عێراق ژمارە (٣٣)ـی ساڵی ١٩٨٦ دا ھاتوە رێگری لە ھیچ ئاڵایەک نەکردووە کە لە پاڵ ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە، ھیچ مادەیەک لە دەستوردا نەھاتووە بۆ رێگەگرتن لە ھەڵکردنی 
ھیچ ئاڵایەک لەگەڵ ئاڵای دەوڵەتدا.
ئاڵای کوردستانیش  لە ۱۱/۱۱/۱۹۹۹ لەپەرلەمانی کوردستان بە یاسای 
ژمارە(٤) پەسەند کراوە دەستوری عیراق دانیپێدا ناوە.. بە بڕیاری تەنانەت  پەرلەمان رۆژی ۱۷/۱۲ کراوەتە ڕۆژی ھەڵکردنی ئاڵالەسەرتاسەری ھەرێم. 
ھەر بۆیە ئاڵای کوردستان بە تەنھا ئاڵای ھەرێمی کوردستان نییە،ھەتا کاتی ھەموارکردنەوەی لەپەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان ئەم ئاڵایە ئاڵای ھەمووگەلی کوردستانە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123