وتار
بڕیاری دەسگیرکردنی کۆمسیارانی ھەرێم
پارێزەر: لوقمان مصطفی

ھەرلە دوای گشتپرسیەکەی ھەرێمی کوردستانەوە حکومەتی عێراق کۆمەڵێ سزای نایاسایی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپاند.یەکێک لەو سزا سەیرو نایاساییانەی کە دەریکردووە بڕیاری دەسگیرکردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژارن وڕاپرسی ھەرێمی کوردستانە،حکومەتی عێراق لە دوای ئەوەی کە نائومێد بوو لەو سکاڵا نایاساییەی کە لەدژی پەڕلەمانتارە کوردەکان کردبوونی لە دادگای فیدراڵی کە دادگای فیدراڵی وەڵامی دابوونەوە کە ئەم سکاڵایە پەیوەندی بە بەم دادگایەی ئێمەوە نیە، بۆیە بە ناچاری وبەشێوەیەکی نادەستوری ونایاسایی ئەم جارەیان لەدژی کۆمیسیارانی ھەرێم پەنای برد بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ڕێافە لە بغداد.کەبڕیارەی ئەم دادگایە ڕێک پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی عێراق وھەرێمی کەردستانە.بەو پێوەدانگەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن وڕاپرسی بەپێی یاسای ژمارە (٤) ساڵی ٢٠١٤دامەزراوەکە ناکۆک نیە لەگەڵ بنەما یاسایی ودەستوریەکان.چونکە دانان بەدامەزراندنی دەستەکان لە دەسەڵاتی حێری حکومەتی ئیتحادیدا نیە بەپێی مادە (١٧) بڕگەی(١ و٢ ) ی مادە (١٢١ ) کە لەدەستوری عێراقدا ھاتوە.
ئاشکرایە کە لە ھیچ بڕگەو مادەیەکی دەستوری ھەمیشەیی عێراق ساڵی ٢٠٠٥ دا ڕێگر نیە لە ئەنجامدانی ڕاپرسی لە سەرتاسەری عێراق وکوردستان بەتایبەتی بەومانایەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستورنیە،ھەروەک لە بڕگەی یەکەمی مادەی دووەمی یاسای کۆمیسیۆندا ھاتووە،وەلە مادە ١٤١ ی دەستوری عێراقدا ھاتووە کە دان دەنێت بەو مادانەی کە پەڕلەمانی کوردستا لە ساڵی ١٩٩٢ دادەری کردووە.
ھەربۆیە بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەێافە لەم ڕوانگەیەوە بە تەواوی
نایاساییە، ولەلایەکی تریشەوە بە بێ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی شوێنی ( مکانی) نەکردووە،چونکە بەپێی بڕگەی یەکی مادە (٥٣) لە یاسای (قانون اێول المحکامات الجزائیە) کە باس لە شوێنی ڕوودانی شوێنی کردارەکە دەکات وە ئەگەر بە تاوانیش ھەژمار بکرێت دەبێت لەوشوێنە لێکۆڵینەوە لەوکەسانەبکرێت کەداواکراون نەک لە شوێنێکی وەک بەغداد کە لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستانە.
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن وسەربەخۆیی وڕاپرسی ھەرێمی کوردستا وەک کەسێکی (معنوی) ئەم ڕاپرسیەی ئەنجام داوە نەک وەک سێکی( گبیعی). 
کەواتە بڕیارەکەی دادگارەێافەی بەغدا ناگونجێت لەگەڵ ئەم یاسایەدا،کە یاسای سزادانی عێراقی بەدەق ئاماژەی پێکردووە.بفەرموون سەرنج بدەنە مادە (٨٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) ساڵی ١٩٦٩ ھەموارکراوبدەین ئەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە بڕیاری ئەم دادگایە تەنھا بۆئیسفزاز کردنی خەڵک و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە. چونکە خۆیان باش دەزانن کە بریارەکەیان نایاساییە،تەنانەت ئەم دادگایە توانای دەسگیرکردنی کەسێکی ئاساییان نیە لەھەرێمی کوردستان ئەگەر بەڕەزامەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەبێت.
بۆیە دەبێت بەھەموو شێوەیەک ھەر لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوەو تادەگاتە سەرۆکایەتی ھەرێم وپەڕلەمانی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری ھەرێم بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی دادگای ڕەێافەی بەغداد بکەن کە تەنھا مەبەستیان شکاندنی ئیرادەوشکۆی تاکی کوردو دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستانەو ھیچیتر.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
123