وتار
ئێران و ھەڵە ستراتیژیەکانی لە بەرانبەر ئەمریکا
یاسین نادر ڕەحمان

لە مانگی جانیوەری ٢٠١٥ەدا، پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بریتی بوون لە (بەریتانیا، چین، فەڕەنسا، ڕوسیەو ویلایاتی یەکگرتووی ئەمریکا) کۆ ئەڵمانیا، بە ڕێکەوتننامەیەکی ستراتیجی مێژوویی لەگەڵ ئێراندا گەیشتن کە تیایدا دروستکردنی چەکی ئەتومی زیانبەخشی لە ئێراندا ڕێگری لێ دەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا بەپێی ئەم ڕێکەوتنە دەبوایە، گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران ھەڵبگیرایا، کە ئەمەش گەڕانەوەی ملیارەھا دۆلاری بۆ ئێران بەدواوە دەبوو و  دەرگای ئەم وڵاتەی بەڕووی دونیای سەرمایەدانەری دونیادا دەکردەوە.
بەرنامەی گشتگیری ھاوبەش کە ئێرانییەکان گووتەنی(برجام) بەھۆی ئەنجومەنی ئاسایشەوە قبوڵکراو تا بەرەو یاسایەکی نێو دەوڵەتییە پەلی ھاویشت و چاودێرانی ئاژانسی ئەتۆمیش بەرپرسی پابەندبوونەکانی ئێران لەمبارەیەوە کران.
 ھەرچەندە ئەمە لەوکات و ساتەدا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئۆبامادا قبوڵکرا، بەڵام کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە ھەر لە ھەوڵی لابردن و کەنسیڵ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیەدا بوون. 
ئیتر ھەلومەرجی ئەم ڕێکەوتنە پەیوەست بە پابەندبوونی ئێران لەم ڕێکەوتننامەیەو لانەدان لێی و شەفافیەت بە کوورتییەکەی بوو، کە چیدی وا ھەستدەکرێت ئەم ڕێکەتننامەیە بە ڕای کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی نوێوە لە لایەن ئێرانەوە بە فەرامۆشکراو و لادەر لێی تەماشا دەکرێت، ئەگەر لەکاتی قۆناغی واژووکردنی ئەم ڕێکەوتنە، ئەوکات تاڕادەیەک دۆخی نالەباری شەڕ و ئاژاوەو لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات نەبوو، لە ئێستادا شەڕو ئاژاوەگەلێک دونیای دەوربەری حکوومەتی ئێرانی تەنیوە کە ڕاستەوخۆ تیایدا ئێران بە تەداخولکردنی سەیر دەکرێت بە بیانووی ھاوکاری ئاشتیخوازییەوە کە ئەمەش وا لێک دەدرێتەوە شەڕخوازی بە بەرانبەر و دەوروبەر و شەڕ دوورخستنەوەی ئەم وڵاتە(ئێران) تیادا بەدیدەکرێت، ئەم تەداخولکردنەش تا ڕادەیەکیش بووە کە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکای لە عێراق و وڵاتانی تر دوور خستووەتەوە ئەمەش نەک نادیدە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە نایەتە بەرچاو بەڵکوو ھەمیشە مەترسیی کردەوەی تیرۆری دونیای شیعەشی لێ بەدی دەکرێت کە ھەموان ئێران لە ھاوکاری ئەم جۆڕە شەڕخوازیانەو ھاوکاریکردن لە تەشەسەندنی گروپگەلی تیرۆری دەدەن.
ئەگەر لەم ماوەیەی سەرۆکایەتی و کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ورد ببینەوە، ناڕەزاییەکانی ئەم سەرۆکە پێش بوونی بە سەرۆک لەکاتی بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکادا، ھەڕەشەو بانگەشەی ھەڵوەشاندنەوەی ئاوا ڕێکەوتنێکیی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا دەست پێکرد و ئەوەی بە ھەموان لە ئەمریکا گەیاند یەکێک لە ھەڵە ستراتیجیەکانی دەوڵەتدارێتیی ڕابردوو داننان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا بووە کە دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە، چوونکە ئەوان لە ماوەی سالانی ڕابردووشدا بێت بەم چەکە گەیشتوون و ڕۆژێک دێت لە دژی مرۆڤایەتی بە کاری دێنن.
ئەوەی ئاماژەم پێکرد دەست خستنە ناو کاروباری سیاسیی وڵاتانی دەوروبەر بە تایبەت عێراق و سوریا و ھاوکاریکردن حیزبوڵای لوبنان و گروپە شیعەکانی یەمەن و ئەوانیتر لە لایەن ئێرانەوە بوو، کە ئەمانە لە دیدی ئەمریکادا ئاوازێکی خراپیی لە کابینەی دوناڵد ترەمپ بۆ ھەموان پیشانداوە، بەتایبەتیش دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەو ڕاستەوخۆ ھاوکاریکردنی جەمسەرەکان و گروپە تیرۆرییەکان لەم وڵاتانە، کە دەبوایە لەم دۆخەدا ئەمریکا لە پاڵ ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمیییەکان بیر لە ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ٢٠١٥و کەم چالاک کردنی سوپاو سەرەڕۆیەکانی بکاتەوەو ئەم ھەنگاوانەی بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ بگرێتە بەر:
- ئەمریکا ھەر لە زووەوە گووتویەتی ئێران و چەند وڵاتێکیی تر پاڵپشتی تیرۆری نێودەوڵەتی لە جیھاندا دەکەن، کە ئەبێت چالاکییەکانیان ڕابگیرێت، ئەوەشی ڕوونە سوپا تا ڕادەیەک لەمەوبەریش ھەر گەمارۆدراو بووەو زۆر لە شەریکەکانی ئەوروپا ئیجازەی کڕین و فرۆشتن و مامەڵەی بازرگانییان لە گەڵ سوپاو شەریکەکانی پەیوەست بە سوپایان نەبووە و بگرە لە ئەگەرێکی کاری واش ئەو شەریکانە بە تاوانبار لە قەڵەمدراوەو غەرامەی لە ڕادە کراوە، بەشێکی زۆر سەوداو مامەڵە کردنەکانیش لە بوونی کەرەستەو ئاڵوگۆڕی زانیاری و ھاوشێوەکانیدا بووە. 
- لە لایەکی ترەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەدا لە ڕابردووشدا نەبووەو ئێستاش ئەم بڕیارە ئەگەرو مەگەرەکانی زۆرە، بەڵام ھەر پشتیوانیکەرێکی سەرەکیی لە تیرۆر سەیرکراوەو ھەردەم لە ژێر وردبینی و چاودێری تەواو دایە.
- بە نسبەت فایلی ئەتۆمیشەوە ئێران نەیتوانیوە ڕەزامەندی ئەمریکاو ھاوئاوازەکانی بە دەست بێنێت، ئەمە ھەر لە ئان ساتدا بووە، کە ئەم بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەیە ڕوو بدات، ھەرچەندە گەمارۆکانی پێش ڕێکەوتنی ئەتۆمی قۆناغ بە قۆناغ بووەو ئاسەواری لە لاوازی ئابووری ئێران ھەر ماوە، بەڵام لە داھاتووشدا ڕەنگە مەترسیی گەمارۆیی ئابووری ئێران بە ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەکان و سنووردارکردنی بواری سەربازێتی و ھێزداری ئەم وڵاتە، ھەمدیسان بە دۆخی ناسەقام و نەخوازراو ئەو بگەیەنێت کە لە خواستیی ئێرانییەکاندا ھەر نییە.
- ئەمریکا ھەر چییەک بووەو ڕوویداوە لە ئێستادا ھەروەک لە زاری ترەمپەوە بیستمان لێی پەشیمانەو بگرە بە ھەڵەی ڕابردووی ئیدارەی ئۆبامای دەزانێ و سازشی زیاتری لەسەر ناکات، گەرچی ئەمە وا دەردەکەوێت ناڕەزایی ھەندێک وڵاتیتری بەشداری ڕێکەوتنەکەی لێ بکەوێتەوە، بەڵام زۆرینەی ئەوان لەبارەی ئێرانەوە چاو لە سەر بڕیارەکان ئیدارە وکۆنگریسی ئەمریکان کە لە ئێستادا ٦٠ ڕۆژی بۆ کۆتایی ھاتن و پەسەندکردنی پەشیمانبوونەوە لەم ڕێکەوتنەی داوە.
بە نسبەت کوردستانی پاش ڕیفراندۆمیشەوە:
ئەوە بە ڕوونی دیارە لە ئێستادا سوپای پاسداران باڵی بەسەر گروپە شیعییەکان بەتایبەت  لە عێراقداو ھەندێک باڵی حیزبیی حیزبەکانی کوردستاندا کێشاوەو بە ھەر جۆرو نرخێک بێت دەیەوێت بەم بڕیارانە چالاکییەکانی لە عێراق و کوردستاندا کەمبکاتەوەو ڕێو شوێنە جیدییەکان لەبارەی ئێرانەوە بگرێتە بەر، چوونکە لە ئێستادا ھاوپەیمانەکانی وەختە لەم سەری دونیاشەوە کە بەرژەوەندی بەھێزی ئابووری لەگەڵیاندا ھەیە وەختە بەھۆی ئێرانەوە وا لە دەستدەدا، بۆیە ھەموو ئەگەرەکانی سەرەوە ھەر لە تیرۆردانانی سوپاو گەمارۆدانی و مامەڵەکردنی جیھانی سەربازی لەگەلی و ھەڵپەساردنی ڕێکەوتنیی ئەتۆمی و  بێ ھێزکردنی پێگەی لەم ناوچانەش لە داھاتوودا بە جیدییەت کار لەسەر بکات و ئەگەرەکانی جێبەجێکردن لە داھاتوودا بە سەدا سەد ڕەنگە بگەیەنێت.  
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ