وتار
حکومەتێکی کاتی ڕزگارکەری نیشتمانی
تێکۆشەر حسێن

بۆ دەربازبوون لە بۆشایی دەسەڵاتی حکومڕانی وڵات دا مفڕوز وایە کەسانی پسپۆڕ بێن بە پەلە داوای پێکھێنانی حکومەتی ئینتیقالی بکەن بۆ دەربازبوون لەو فەڕاغە سیاسیەی لەوڵات دا دروست بووە .

حکومەتی کاتی چیە ؟

ڕاگەیاندنی حکومەتێکی کاتی بە پەلەیە بۆ دەربازبوون لەو بۆشایی یە سیاسی یەی کە وڵات پێی ڕاگوزەر بووە ، لە ھەموو وڵاتێکیش ھەر وایە ، کە نیزام سقوتی کرد حکومەتی کاتی ڕادەگەیەنرێ.

بەھەرحاڵ لەکاتێکدا تۆ بە درێژایی چارەکە سەدەیەک ھەر یەک لە حکومەتی بەرە و فیفتی بەفیفتی و زۆرینە و بنکە فراوان و ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەرچی ھەبوو ئێوە ھەموویتان تاقیتان کردەوە ، فەشەلیشتان ھێنا لەتەواوی سێکتەرەکان لە ئیدارەداندا ، چونکە ئێوە مافیابوون بە ناوی شەرعیەتی شۆڕشگێری یەوە وڵاتتان بەو ئاقارە برد ، بۆیە پێویست دەکا ھەرچی دەزگای نیشتمانی ھەیە ئەبێ سەرلەنوێ دابڕیژرێنەوە ، ئەوەیش بە ھەڵوەشانەوەی حکومەت تەواوی  ھەیکەلیەی وزراری ،  بە سەرۆکایەتی ھەرێمیشەوە .

 دواتر لەڕێی پەرلەمانەوە حکومەتێکی کاتی ڕزگاری نیشتمانی دابمەزرێنرێت کە ھەموو پێکھاتەکان بگرێتەوە بە مەرجێک کەسانی تەکنۆکرات بن و بە دووربێ لە ھەچیەک لەوانەی پێشوتردا بەشداربون لە حکومەتەکان دا .

ئەبێ بزووتنەوەی گۆڕان خۆی بەو کارە ھەڵبستێت ، چونکە وەک ھێزی یەکەم لە ئۆپۆزسیۆن و دووەم ھێز بە استحقاقی انتخابی حەقی ئەوەی ھەیە ، لە سبەینێش زووتر نیە بە فەرمی اعلانی ئەو حکومەتە انقازیە ڕابگەیەنێ و کۆدەنگیەک دروست بکا بە ھاوکاری لایەنی سیاسی و کەسانی دڵسۆز و دبلۆماسی کە بە دڵنیایی یەوە ھەموان بەدەم نەخشە ڕێگای پڕۆژەیەک لەو شێوەیە دێن ، چونکە ئەبێتە سەرەتایەکی نوێ لە سیستمێکی سیاسی نوێ بۆ شێوازێکی حکومڕانی تەندروست بۆ ڕزگاربوون لەو بارودۆخەی ئێستا .

ئەکرێ دوای پێکھێنانی ئەم حکومەتەش داوای ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەش بکرێت .

ھەرشتێکیش پەیوەستە بەو حزب و لایەن و کەسایەتی یە سیاسیی و عسکریانەی کە گەلی کوردیان بەو ڕۆژگارە کارەساتبارە گەیاند ، ھەموویان بدرێن بە دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵا بکرێ .
ناکرێ چیتر دەسەوەستان بوەستن و ھاوڵاتیانیش باجی ھەڵە و خیانەتی ئەم قیادە فاشلەی چەندین ساڵە لە دەسەڵاتدان بیدەن .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
21/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1