وتار
مەسعود بارزانی شێت بووە
کارۆخ عوسمان


بە ئیعتڕافی خۆی، مەسعود بارزانی شێت بووە،
یان دەبێ پەلە بکرێت بۆ قۆناغی دوای ئەم شێتە یانیش دەبێت بەحوکمی شێت ڕازی بین.
ئەو دەڵێت: ئەگەر ڕێفەراندۆم سەر نەگرت پێم بڵێن شێت، بەڵام بەبڕوای من مەسعود بارزانی لەو ڕۆژەی خۆی سەپاندووە بەسەر کورسی حوکمدا شێت بووە.
چونکە چارەنووسی داسەپاوەکان ھەمیشە لەداردان و مل پەڕاندن و دادگایی و ڕاونان بووە، دەبوایە مێژووی دکتاتۆرەکانی دونیان بزانێت.
نەک لەبەر خاتری ژیانی خۆی بەتەنھا بەڵکو بۆخاتری ژیانی ئەولادو وەچەکەی، کە ئەوانیش بەھۆی تێوەگلانیان لەگەندەڵی و دزینی سەروەت و سامانی خەڵک و چەوساندنەوەو ستەم و زۆرداری چارەنووسێکی خراپیان دەبێت.
بارزانی جگە لەخۆسەپاندن بەسە حوکمڕانیدا دارودەستەو ئەقڕاباکانی بەرداوەتە گیانی خەڵک، بەئارەزووی خۆیان یاری بەچارەنووسی خەڵک و خاکی نیشتمان دەکەن، مەگەر ئەوە شێتی نیە.؟
بارزانی لەوەتەی بووە بەسەرۆکی پارتی و سەرۆکی ھەرێم بەشەرعی و ناشەرعی، تاکڕەوانە ھەنگاوی ناوەو بڕیاریداوە، لەسەر شاخێکەوە حوکم بە پێوەرە خێڵەکیەکان دەکات، خەرجی ھەموو دانشتوانی ئەم ھەرێمە بەقەد خەرجیەکانی خۆی و بنەماڵەو حزبەکەی نین، مەگەر ئەوە شێتی نیە.؟
باوکی و براکانی و ھاوڕێ و ھاوخەبات و دۆست و دوژمنەکانی بەبەرچاوی خۆیەوە مردن و لەمەترو نیوێکدا نێژران، کەچی ھێشتا بەنیازی ژینی ھەتاھەتایی خەریکی پێکەوەنانی سەروەت وسامانی ناشەرعیە، مەگەر ئەوە شێتی نیە.؟
بارزانی ھەموو مانەوەی خۆی و حزب و بنەماڵەکەی بەستۆتەوە بەعەمیلیەتی بێگانەو دوژمن، لەجیاتی پشت بەستن بەگەل، مەگەر ئەوە شێتی نیە.؟
لەدوای ئاشبەتاڵی ٧٤ بەربەرچاوی مسعود بارزانیەوە کۆشکەکانی باوکی (مەلا مستەفا) ئەو کۆشکانەی کە بەڕەنجی شۆڕشگێڕانی کوردەوە دروستکرابوون، لە ناوچەی باڵەکایەتی بەبۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی عێڕاق کاولکران، کەچی ئێستا خۆیشی لەسەر ڕەنجی خەڵکی کوردستان کۆشک و تەلارو سەرایی لەھەرێم و لەجیھانیش بونیاد دەنێت، مەگەر ئەوە شێتی نیە.؟

لەوە شێتتر دەبێ چی بێت، کەسور دەزانێ ئەم خەڵکەی دوای کەوتووە بۆ پارەو سامانی دزراوە، کەچی پێیان دەنازێ و بەھاشو ھوشی ئەوانەوە ھەڕەشە لەئەمریکاو عێڕاق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و پەنجەیەک دەکاتە نیوەو ڕایدەوەشێنێ..!!!
لەوەشێتتر دەبێ چی بێت، کەھێشتا دوای ١٤ ساڵ حوکمی زۆنێک و ١٢ ساڵ حوکمی تەواوی ھەرێمی کوردستان ھێشتا زمانی دیبلۆماسیەت فێر نەبێت و لەگوتاری کەڕنەڤاڵی گرنگترین پرسی نیشتمانیدا بڵێت: ھندە حسابێ بۆڕەئیا یەک بەشەرێ ناکەم.
بڵێت: ئەوەی لەگەڵم نیە با ھەڵپەڕێ.
بڵێت: باڵیۆزی ئەمریکا (مەکگۆڕک) بەسیتترین پلەی وەزیفی وەزارەتی دەرەوەیە مەجالی چاوپێکەوتنم نیە.

ئەرێ شێتی چیەو چۆنە؟
خۆ جلی گشت شێتەکان دڕاوو کۆن نیە، خۆ ھەموویان لەسەر شەقام ناخەون و میز ناکەن.
خۆ ھەموویان لیکاویان بەلالێودا نایەتەخوارەوە.
شێتی پلەباڵاش ھەیەو ئەوەتا خۆی ئیعتڕاف دەکات.

مەگەر ئەوە شێتی نیە، مرۆڤێک بەپلەی سەرۆک بڕواتە پەرلەمانی ئەوڕوپاو درۆ بۆ ھاونیشتمانیانی ھەڵبەستێت.؟
مەگەر شێتی نیە پێی وابێت پەرلەمانی ئەوڕوپا پێی بڕوادەکات، کاتێ دەیگوت; پەرلەمانم بۆیە داخست چونکە دەیانویست کودەتا بەسەر مندا بکەن.؟
ئەرێ لەتاریخی ھەموو عالەما کێ بیستویەتی پەرلەمان کودەتای بەسەر سەرۆکدا کردبێت، مەگەر سەرۆک فەرمانبەری پەرلەمان نیە.!!!
شێت بوونی بارزانی لەدوای شکستی ڕێفەراندۆمەوە نیە، بەڵکو لەوکاتەوە شێتیەکەی دەست پێدەکات کە لەشەڕی نێوخۆییدا گشت کردارەکانی ڕژێمی بەعسی بەزیادەوە ئەنجامدان. کاتێ بۆ بردنەوەی شەڕ سوپای سێ دەوڵەتی داگیرکەرو ستەمکاری ھێنایە سەر کوردستان.
مەگەر ئەوە شێتی نیە، پێی وابێت ئەم ھەموو خیانەتکاریە لەیاد دەچن.؟
ئەرێ شێتی چۆنە.؟
ڕەنگی چۆنە.؟
شکڵی چۆنە.؟
تۆبڵێی مەبەستی بارزانی لەشێتی من نەبێت کەھێشتا پێم وایە عاقڵەو دەوڵەتم بۆ دروست دەکات.؟
خۆ ئەگەر من وابم ھیچ گومانی تێدانیە شێتم.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ