وتار
ڕێکەوتنەکەی یەکێتی وگۆڕان، چی دەگۆڕێ ؟
هاوكار جه‌زا

یەکێتی و گۆڕان دوای حەوت ساڵ لەململانێ ی سیاسی وھەندێک جاریش شەڕی ڕاگەیاندن، سەرئەنجام لەسەر یەک مێز وبەئامادە بوونی جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی ھەردولا واژۆیان لەسەر ڕێکەوتنێکی سیاسی کرد.
ئەشێتئەم ڕێککەوتنە ببێتە ھێڵی جیا کەرەوەی قۆناغی پێش وپاش خۆی، بەتێڕوانین لە ماوەی پێشو ودەقی ڕێکەوتنەکە وگوتاری ھەردوولا ش بەتایبەتی وتەی نەوشیروان مستەفا کە ئێوارەی ١٧=٥ پێشکەشی کرد، چەند خاڵێک جێگەی سەرنجە.
١- نەوشیروان مستەفا بۆماوەی زیاتر لە ٧ مانگ کوردستانی جێھێشت وبۆ بەھیچ جۆرێک لەسەر ھیچ مەسەلەیەک بەجواب نەھات. ئێستا خەریکە ڕون دەبێتەوە، ئەو "٧" مانگە بەچیەوە سەرقاڵ بووە.
٢- نەوشیروان مستەفا لەدەرەوە ولەکەشێکی بێ سانسۆری ڕاگەیاندن وبێ ترسی دزەکردنی زانیاری کاری بۆ ئەم ڕێکەوتنە کردووە. تۆبڵێی پەیوەندی نەبوبێت بە ھیچ ھێزێکی ئیقلیمی یەوە لەو بارەیەوە؟
٣- ھەردولا دەڵێن ئەم ڕێکەوتنە بۆ ئاشتەوایە ویەکڕیزی ماڵی کوردە.
٤- لە ڕێکەوتن نامەکەدا جەخت لەسەر چاکسازی وعەدالەتی کۆمەڵایەت وسەروەری یاسا و شەفافی دارایی دەکرێت. ئایا ئەوان ئابەو جۆرەیان پێدەکرێت؟ لەکاتێکدا وەزیرەکانی گۆڕان لەماڵەوەن وسەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بچێتەوە پایتەختی ھەرێم.
٥- لەڕێکەوتنەکەدا ئاماژە بەسیستەمی بەڕێوبردنی ھەرێم دراوە، کە خوازیاری سیستەمی"پەرلەمانین". لەکاتێکدا زۆرینەی ناکۆکییەسیاسیەکانی ناوخۆ لەسەر ئەم پرسەبوو، ئەی چۆن ئەتوانن ئەو یەکڕیزییە دروست بکەن کە بانگەشەی بۆ دەکەن؟. یان تۆ بڵێی یەکێتی و گۆڕان، حساب بۆ"پارتی" نەکەن وبۆ خۆیان ئەوەی ئەیانەوێت بیکەن، کەئەمەش کارێکی دورە لەواقیع.
٦- بەتێڕوانین، لەوتەکەی نەوشیروان مستەفا، ئەوان تائێستا باوەڕیان بە عێراقی بونی کوردستان ھەیەو خوازیاری ڕێکخستنی ئەو پەیوەندیەشن بۆ دڵنیایش ئەمە دەقی وتەکەی نەوشیروان مستەفایە کەدەڵێت،"ئەم ڕێکەوتنە بۆ ڕۆشنیە لەپەیوەندیەکانی ھەرێم وحکومەتی عێراق ودەوڵەتی دنیادا".
بەپێی ئەو وتەیە، یەکێتی و گۆڕان لەئێستادا ئامانجیان دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نییە بەم نزیکانە و پەیامێکی ناڕاستەوخۆشە بۆ "پارتی"، کە ئەوان پشتگیری ئەو پرۆژەیەی مسعود بارزانی ناکەن بۆ دەوڵەتی کوردی.
لەلایەکی تریشەوە، ئەو دوھێزە پێیان وایە دەبێت سەرەتایەکی باش وئامادەکارییەکی لەبار بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو پرسە گرنگە.
ئەم ڕێکەوتنە لەھەلومەرجێکدایە کە مەیدانی سیاسی کوردستان بەشێوەیەکی چەق بەستو ھیچ جموجوڵێکی نەبوە وھەریەکە لەسوچێکەوە بۆخۆی چاودێری بارودۆخەکەی دەکرد، پێدەچێت لەدوای ئەم ڕێککەوتنەوە کوردستان بچێتە قۆناغێکی نوێوە لەکاری سیاسی، بەتێبی نی ئەوەی ئایا بارودۆخ بەرەو باش بون یانیش بەرەو خراپ بوون دەڕوات، ئەوە لێدەگەڕێین بۆ کات.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
20/05/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ