وتار
کەدەڵێین ڕوداو تورکچێتی دەکات...!!!!
کارۆخ عوسمان

تەوسیەیەکی سەرنجڕاکێش لەلایەن بارزانیەوە بەتورکیا ئەدرێت، با بەتورکیاوە ببەسترێینەوە بۆئەوەی تورکیا بکەین بەھێزێکی سوپەر.
نوێنەری کەناڵی ڕوداوی سەر بەبارزانی لەواشتن (نامۆ عبداللە) بڵاوی کردەوە.
کە بارزانی پێشنیاری بەستنەوەی باکوری عێڕاقی بە تورکیا کردووەو بەباشترین ڕێگەچارە خستویەتیەڕوو. کە بەمشێوەیە تورکیا ئەبێتە ھێزێکی سوپەر لەناوچەکە.

دوای ئەوەی ئیدارەی بارزانی لەباکوری عێڕاق نەیتوانی تەنھا یەک ڕۆژ لەبەردەم ھێزەکانی سوپای عێڕاق (حشدی شعبی و گاردی کۆماری و فرقەی ئاڵتونی) مقاوەمە بکات، کەرکوک و ناوچە نەوتیەکانیتری دۆڕاند. بارزانی کەوتۆتە تەنگانە بۆیە بەدوای چارەسەرێکدا ئەگەڕێت و کەناڵەکەی بارزانی (ڕوداو) ئەم ڕێگا چارەسەرەی خستەڕوو.

بەڵام بەھۆی ئەوەی کە کەناڵی (ڕوداو Rudaw) ماوەیەک بەرلەئێستا ڕۆژھەڵاتی تورکیای خستە ناو نەخشەی کوردستان لەمانگی دەستکردی (تورکسات Türksat) دەرھێنرا.
ئینجا بۆیە نوێنەری ڕوداو لەواشتن (نامۆ عبداللە) لەتویتەری تایبەت بەخۆیەوە پەیامێکی نوسیوەو دەڵێت: باشترین بژاردە بەستنەوەی باکوری عێڕاقە بەتورکیاوە، دەڵێت: ئەگەر ئەردۆگان جددیە لەچارەسەرکردنی کێشەی کورد لەتورکیا ئەوا باشترین ڕێگەچارە ئەوەیە کە پشتیوانی کۆنفدڕاڵیەتی باکوری عێڕاق بکرێت، بۆئەوەی بخرێتە سەر تورکیا بەمەش تورکیا دەبێتە خاوەنی پانتاییەکی دەوڵەمەند بەنەوت و دەتوانێ تورکیای پێ بەھێز بکات.
لەھەمانکاتدا، نامۆ عبداللە لەم تویتەدا، ئەکاونتی ئەردۆگان (سەرۆک کۆماری تورکیا)شی منشن کردووە، کەوەکو (تاگ)ی فەیسبوک وایە بۆئەوەی ئەردۆگان ئەم پەیامەی کەناڵی ڕووداو ببینێت.
لەسەر ئەم بابەتە زۆرترین کاردانەوە ھەبووە لەلایەن لایەنگرانی سەر بە (PKK).
Kaynak: Haberler.com / Özel
٢٠ Ekim ٢٠١٧ Cuma ٢٠:٠٧
---------
کە دەڵێین ئەوانە ئامانجی دەوڵەت دروست کردنیان نیە، بەعێڕاقچی و خائین و جاش ناومان ئەبەن.
کەچی ئەوان خەریکی بەتورکیاکردنی ھەرێمی کوردستانن.
وەک بارزانی گوتی: (ئەگەر سەری گرت...... وە ئەگەر سەری نەگرت).
خۆئەگەر بەجددی سەری بگرتایە شتێک بەناوی دەوڵەتی کوردیەوە نەدەھاتە وجود بەڵکو ھەرێم ئەبوو بەولایتێک لەدەوڵەتی تورکیا.
بەڵام دڵنیابووین کەسەرناگرێت، ئێستاش تورکیا بە ھۆشداری حکومەتی عێڕاق پشتی لەبارزانی کردووە، ئەگینا ھەرگیز عەمیلێکی وەکو ئەو بنەماڵەو حزبەی لەباکوری عێڕاق دەست ناکەوێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەردەمی دکتاتۆریەتیشدا ھەرگیز عێڕاق بەقەد تورکیا زوڵمی لەکورد نەکردووە، کەچی بەباشترین ڕێگاچارەی دەزانن.
ھەرچەندە تورکیاو عێڕاقیش بەقەد پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی زوڵم و ستەمیان لەکوردستان و خەڵکەکەی نەکردووە. ٢٦ ساڵی حوکمڕانی ئیدارەی ھەرێم شایەدی ئەو قسەیەی منە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
24/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ