وتار
کۆتایی دەسەڵات
تێکۆشەر حسێن

تۆخ کردنەوەی گوتاری نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمی و ھەروەھا دووبارەکردنەوەی قسەی سواو و بێ مانا وەک ئەوەی ئەمنی قەومی گەلەکەمان لە مەترسی دایە ، بۆ ئەوەی ھەمیشە دۆخێکی ئاڵۆز ھەبێ و خۆی پێ دەرباز بکا بەردەوام خەریکی نانەوەی کێشەی تازە ئەبێ .
ئەمانە جگە داڕمانی اخلاقیاتی سیاسی و دڵسۆزیان بۆ نیشتمان و ھاونیشتمانیان بە چوار خاڵ سیفەتی افلاسی سیاسی و کۆتایی ئەوان دەخەینە ڕوو :
یەک : تخوین
ھەر کەس و لایەنێک بە ئاراستەی بیرکردنەوەی دەسەڵات ڕێک نەبوو ، ڕاستەو خۆ بە خائین و عەمیلی دەرەکی دەناسێنن
دوو : دووبارەکردنەوەی درۆ
بەردەوام لە ڕێی تۆڕەکانی ڕاگەیاندنی خۆیانەوە درۆی سەرکردەکانیان و حزبەکانیان لێ ئەدەنەوە
سێ : ڕەتکردنەوەی ڕاستیەکان
ھەمیشە بە دەرکردنی بەیان نامە ، دێن تەواوی ڕاستیەکان ڕەتدەکەنەوە
چوار : دەرکردنی بڕیاری تازە
لە حاڵەتی داڕمانی تەواوی ژێرخان و ئیدارەداندا ئەوان دێن بڕیاری تازە دەردەکەن
لەدوای ئەوەی ھەرچی ڕێکار ھەبوو بۆ چارەسەری ڕیشەیی گۆڕان و چاکسازی ، ھەروەھا نەخشە ڕێگای چارەسەری درایە حکومەت لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ، بەڵام سودی نەبوو ، ئیدی حەلی کێشەکان لێرەوە دەست پێدەکات ، پێگەو ئەرک و مەھامی شەقام ئەبێ بە درووشمی ڕووخان و دادگایی کردنیان دەست پێبکات ، بە شێوەیەک ئەبێ تاکە تاکەیان بکرێن بە ئامانج ، بۆ نمونە لە کەسی یەکەمی حزبی دەسەڵات کە کورسیەکەی ئەو سەرچاوەی تەواوی قەیران و کێشە و نەھامەتی و ماڵوێرانیەکانە بکرێتە ئامانج ، دواتر شۆڕ بێتەوە بۆ سەرۆکی حکومەت ، ئنجا وەزیرەکان و کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشلی ئەمانە بھێنرێت .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1