وتار
ڕیفراندۆم بوە ھۆی نزیکبونەوەی نەیارەکانی کورد
:ئەرکان محمد

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابرددوودا عێراق وتورکیالەسەرچەندپرسێک ناکۆکی کەوتەنێوانیان ھەتاگەشتەئەوئاستەی نوێنەرانی دیبلۆماسی ھەردوو وڵات بانگران بۆڕونکردنەوە لەسەرچەندبابەتێک وەک سنوربەزاندن ودەستبردن بۆئاسایشی ناوخۆی ھەردوولا ئەم گرژییەش بەردەوام بوو تاساتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کەبوەفاکتەرێک بۆلێکنزیکبونەوەی نەیارەکانی کورد ویەکخستنی دەنگیان لەو چوارچێوەش تورکیادۆستەدێرینەکەی بارزانی لەیەکەم کاردانەوەی دوایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند کەئامادەن ھەمووھەماھەنگیەک لەگەڵ عێڕاق وتاران بکەن وبۆڕووبەڕووبونەوەی دابەشبونی خاکی عێراق لەوچوارچێوەش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەیاوەری وەڤدێکی باڵا دەستی بە گەشتەکەی بۆ ئێران و تورکیا کرد 

 کەپێدەچێت چەندین تەوەری گرنگ  ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ھەردوولابێت وەک لەڕونکردنەوەکەی نوسینگەکەی عەبادی ئاماژەی پێداوە کە لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عیراق چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەەندییەکانی بەغدا لە بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە تاوتوێ دەکات کەپێکدێت لە :-

عەبادی و وەڤدی یاوەری بەنیازن بۆچونی عێراق سەبارەت بە داھاتوی ناوچەکە و قۆناغی دوای سەرکەوتن بەسەر داعش وگێڕانەەی ناوچەکێشەلەسەڕەکانی ھەرێم بۆژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراقو پاراستنی سەروەریی خاکی عیراق بەسەر سەرجەم خاک و ناوچەکانیدا بۆ بەرپرسانی تورکیا و ئێران رونبکاتەوە ،

ھەروەھا گەریلاکانی پەکەکە باسێکی دیکەی نێوانیان دەبێت کەپێدەچێت عێراق ڕێگەبەلەشکرێشی سوپایی تورکیانەدرێت لەژێرناوی بونی گەریلالەم ناوچانەداسنوری خاکی عێراق ببەزێنێت دەبێت ھەردوولاڕێزلەسەروەری خاکی یەکدی بگرن،

لەودیمانەیەش بێگومان باسی ھەناردەردنی نەوتی ھەرێم دەکرێت لەگەڵ تورکیاوھەروەھائیمزاکردنی گرێبەستەنەوتیەدرێژخایەنەکانی نێوان ھەرێم وتورکیا کەدەگاتە کوێ وچی بەسەردێت ئاخۆھەڵدەوەشێتەوە یان ڕۆحێکی نوێێ دەکرێت بەبەردا بەشێوازێکی نوێ ،

لەچەندڕۆژی ڕابردوی ئۆپراسیونی سوپای عێراق وحەشدی شەعبی بۆسەرناوچەکێشەلەسەرەکان تورکیا پشتیوانیی خۆیی بۆ دەستبەراگرتنی شاری کەرکوک لەلایەن ھێزە عیراقییەکان دەربڕٍی و بەپێویستی زانی ژێرخانە دیمۆگرافییەکەی بنیادبنرێتەوە بۆ ئەوکاتە مێژوییەی کە تورکمانەکان تیایدا زۆرینە بوون.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1