وتار
ئەمڕۆ ٢٥ی ئۆکتۆبەر لەتوکیا چی دەنوسرێت؟
کارۆخ عوسمان

بەخێرایی چاوێک بخشێنە بەنێو ھەندێ لەڕۆژنامە تورکیەکان کەدەربارەی بارزانی و ڕێفەراندۆمە بێ بنەماکەی نوسیانە:

عەببادی دەگاتە تورکیا:
عەببادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دوای ڕێفەراندۆمەکەی باکوری عێڕاق بۆ چارەسەری بارودۆخەکە ئەمڕۆ گەیشتە ئەنکەڕا. لەمەڕ کردنەوەی دەروازەیەکی بازرگانی نوێ لەنێوان تورکیا و عێراق. ئەویش دەروازەی ئۆڤا کۆی (ova köy). عەببادی دەڵێت: پێویستمان بەڕێکەوتنی نوێ ھەیە لەگەڵ تورکیا.
لەسەر سنوری عێڕاق و تورکیا ھێزەکانی فیدڕاڵی لەباشوری فیشخابور لەناوچەی ڕەبیعە ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێشمەرگە ئەنجامدا بەمەبەستی ئامادەباشی بۆ جوڵەکردن بەرەو خابورو سێمالکا. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نێوان سوریاو عێڕاق، واتا ناوچەی حەسەکەو دێرک، کە ھاوسنورن لەگەڵ سێمالکاو خابور، بۆ ئەمەش ھێزی پشتیوانی زیاتر لەبەسڕەوە دێت.Yeni şefek

بارزانی فیشەک بەفلسەوە دەنێت:
بارزانی چێژی ئازادی لەگەروو نەچووە خوارەوە، ھەموو دەرگایەکی لەسەر داخرا، فەرمانبەران مووچە وەرناگرن، بارزانی بەفیتی ئیسرائیل و ئەمریکا
ڕێفەراندۆمی ئەنجامدا، بۆئازادی، کەچی تورکیاو گشت وڵاتانی درواسێی کردە دژی خۆی. کە پێشمەرگە کەرکوکی جێھێشت بیرە نەوتەکانی لەدەست چوو، مووچەی پێ نادرێ، قاسەی حکومەت بەتاڵ بوو.
بێ ئەوەی فیشھغەکێک بتەقێنن تاکو ھەولێر ڕایان کرد، جا بۆیە ئێستا بارزانی فیشک بە فلسەوە دەنێت.(Takvim).

شۆک لەسەر شۆک:
جارێ بارزانی ئەو شۆکەی بیر نەچوبۆوە کەبەھۆی لەدەستدانی ئەو شوێنە ستراتیجیانەی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی توشی بووبوو، شۆکێکیتریشی ھاتەسەر.
ئەویش لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانەوەیەو نوسراوێکی پێکھاتوو لە ٥ ماددە. بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵ و بەرەی دیموکراسی و دادگەری کە بەرھەم ساڵح سەرپەرشتی دەکات ڕاگەیەنرا. باس لەوە دەکات پەرلەمان لەژێر دەستەڵاتی حزب بێتەدەرەوەو دەزگای سەرۆکایەتی نەمێنێت و ھەڵبژاردنێکی بێ خەوش و تەزویر ئەنجام بدرێت.
بەڵام جگە لەمانە ھەڵبژاردن بۆ ٨ مانگ دواخرا. (Yen'i mesaj).

نەوتی کەرکوک لەھێڵە کۆنەکەوە دەگەیەنرێتە تورکیا:
دوای چوونە ژوورەوەی ھێزە عێڕاقیەکان بۆناو کەرکوک، دوای ئەوەی تەسفیەی نەوت ڕاگیرابوو، ئێستا دەستکراوەتەوە بە کارکردن لەو مەسفایانە. ئەو ھێڵانەی کە ئیدارەی کوردی بەکاری دەھێنان ڕاگیراو لەبری ئەوە، ھێڵ و بۆڕیە کۆنان بەکاردەھێنرێن.
ئاماژە بەوەش دەدات: لەکاتی ئێستادا تەنھا دوو بیرە نەوت لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی کوردیدا ماوە.
لەمەخمورو ڕەبیعە پێکدادانی قوڕس ڕوویدا، لەنێوان ھێزە عێڕاقیەکان و پێشمەرگە لەڕەبیعەی نزیک سنوری سوریا شەڕێکی توند ڕوویدا، لەسەر بیرە نەوتەکان.(milliyet).

عەببادی ئەمڕۆ دێت بۆ ئەنکەڕە:
لەگەڵ یڵدرم کۆ دەبێتەوەباس لەیەکگرتنی عێڕاق و تورکیا دەکرێت بەشێوەیەک کەجێگیری ئەمنی و تەبایی بێتە ئاراوە. جگە لەمە باس لە قۆناغی دوای ڕێفەراندۆمە ساختەکەی بارزانی دەکرێت و ھەنگاوی ھاوبەشی نوێ لەدژی دەھاوێژرێن.
بارزانی ھەڵبژاردنیش دوادەخات:
پەرلەمانی ئیدارەی کوردی دەبوایە ١-١١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان بکردایە، بەڵام بۆ ٨ مانگیتر دواخرا، ٦٨ ئەندامی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکەبوون بۆ ئەم مەبەستە، ٦٠ ئەندام بەبەڵێ بۆ درێژکردنەوەی ئەم خولە دەنگیاندا. (Ortadoğu).

بارزانی لەکاتی تەنگانەدا دەستوری بیردێتەوە:
بێ گوێدانە دەستوری حکومەتی نمەرکەزی عێراق بارزانی ڕێفەراندۆمە نایاساییەکەی ئەنجامدا،  کە ئەم ڕێفەراندۆمە دژی دەستوری عێراقی فیدڕاڵی بوو.
بەڵام ئێستا بارزانی کە کەوتۆتە حالەتێکی سەخت و دژوارو بێ پشت و پەنا بیر لەڕێکەوتن و دەستور دەکاتەوە.(Yeniakit).

دەروازەکان و ھێڵە بۆڕیەکانی نەوت:
لەگەڵ ھاتنی عەببادی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق بۆ تورکیا، جوڵەی سەربازی زیادی کرد، لەکۆبوونەوەی عەببادی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باس لەوەکرا کە دەروازەی سنوری ئیبڕاھیم خەلیل ببەسترێتەوە بەحکومەتی مەرکەزی عێراق و دەروازەیەکی نوێ لە (Öva Köy) بکرێتەوە. جگە لەمانە باس لە کۆنتڕۆڵکردنی ھێڵی بۆڕی نەوتی (یومرتالک)ی کەرکوکیش کرا. (Aydınlık).

بارزانی دەیەوێت سود لەکات وەرگرێت
دوای ڕێفەراندۆمە ساختەکەی ٢٥ی ئەیلول و شکستھێنانی پڕۆسەکە، داوا لەبارزانی کرا دەست لەکار بکێشێتەوەو بدرێتە دادگا. بارزانی بۆ ڕگاربوون لەم گرفتەی کە تێیکەوتووە ھەوڵ دەدات سود لەکات وەرگرێت.
لەگەڵ ڕاکردنی پێشمەرگە لەو ناوچانەی کە کورد دەستی بەسەرداگرتبوو.
دەبوایە ھەڵبژاردن لە ١-١١ ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ ماوەی ٨ مانگ دواخرا. بۆئەوەی لەم ڕێگەوە بارزانی خۆی قایم بکاتەوە. تاکو بتوانێت ئیدامە بەدەستەڵاتەکەی بدات.
بزوتنەوەی گۆڕان کە بەجەمسەری ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت داوای دەست لەکارکێشانەوەی بارزانی دەکات و ھاوکات پەرلەمانتارێکی عێڕاقیش (محمد سەیھود) گوتی دەبێ کار بۆ بەدادگا گەیاندنی بارزانی بکرێت.(Milat).
-------------
ئەوەبوو حەکیمیەتی بارزانی؟
کوان کاوێژکارە دابەستەکانی دیوانی میر مسعود؟
کە دیانگوت: جەنابی بارزانی بە حەکیمیەتی خۆی دەوڵەتی تورکیای کردۆتە دۆستی باشوری کوردستان.
خەرجی دابەستەکانی بارزانی لەگاجوتێکی بن نیری زیاتربوو تەنھا بۆ درۆکردنیش لغاویان کاوێژی دەکرد. ئەدی ئێستا بۆ نقەیان لێوەنایە؟
خۆ قابیلە باریان ھێندە قوڕس نیە؟؟؟!!!
ئەھا ڕۆژنامەکانی
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1