وتار
دەست لەم میللەتە ھەڵگرن!!
ئارام قادر

وەزیری نیشتەجی مەنغلویا بەڵینی دابوو لەماوەی سالیکدا ١٠٠ ھەزار خانوودروست بکات بەلام ٧٠ ھەزار خانوی دروست کرد لەبەر ئەوەی بەڵێنەکەی وەک خۆی جێبەجێنەکرد خۆی سوتاند!!
سسیاسیەکانی کورد 
- خەڵکی کوردستانتان توشی نەخۆشی نەفسی وجەستەیی کرد بەدەرمان وخواردنی ئیسکپایەر!!
-میللەتان برسی کرد بەناوی پاشکەوت وقەیرانی ئابوری!!
- شکۆی تاکی کوردتان لەکەدار کرد و ئاوارەی وولاتان بونەوە بەھۆی بی کاری وستەمی کۆمەڵایەتی وسیاسی!!
-سامانی ژیر زەوی وسەرزەوی کوردستانتان فرۆشت بەناوی سەربەخۆیی ئابوری!!
- میللەتی کوردتان ژیردەستە کردەوە بەناوی دروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ!!
- ئەو خاکەی لە سالی ٢٠٠٣ بەخوێنی سەدان لاوی کورد گەرێنرابویەوە سەرنیشتمان بە ٤٨ سەعات لەدەستاندا !!
- کارێکتان بە ھاوڵاتیانی کوردستان کردووە بێگانە ی پی باشترە لە دەسەلاتداری کورد!! 
- ٧٠ ساڵ پرسی کوردتان گەراندەوە دواوە!!
- چیتر ماوە بیکەن؟
-ئێستاش دەتانەوێت دوو ئیدارەی بگەرێننەوە؟
- یان سوپای عیراق بوروزینن تا زیاتر پێشرەوی بکات و ئەوەندەی تر نەھامەتی و گرفت بۆ میللەت بخوڵقینن تەنھا لەبەر مانەوەی پۆست و دەسالاتەکان لەدەست خۆتاندا؟
- کەترستان لە لیپرسینەوەی رۆژی دوایی نیە شەرم لەمیژووی خۆتان بکەن، نەوەکانی خۆتان شەرمەزارمەکەن!!
- دەست لەم میللەتە ھەڵبگرن باخۆی بۆخۆی چارەنوسی خۆی دیاری بکات!!
دەنوسم سیاسیەکانی کورد نەک سەرکردەکانی کورد، چونکە کورد سەرکردەی نیە، گەر سەرکردە ی ھەبوایە کوردستان وای بەسەر نەدەھات !!جیاوازی سەرکردە وکەسایەتی سیاسی ئەوەیە سەرکردە بیر لەداھاتوی میللەت وخاک ونیشمان دەکاتەوە، کەسایەتیە سیاسیەکان تەنھا بیر لە ژمارەی کورسی ودەنگ وھەڵبژاردن دەکەنەوە!!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1