وتار
کەتەلۆنیەکان گشتپرسییەکی جیاوازی سیاسیی و کۆمەڵایەتییان کرد
یاسین نادر ڕەحمان
                

گەر لە دیوێکی ترەوە باسی بڕیاری سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیەکان بکەین دەبینین، ئەم ناوچەیە لە باکووری ڕۆژئاوایی ئیسپانیادایەو ھاوسنوورێتی لەگەڵ فەڕەنسەدا ھەیە، ئەم ناوچەیە، نزیکەی حەوت ملیۆن و نیو دانیشتوان و یان خوود نفووس دانیشتوانی ھەیە، کە بە گووتنێک ڕووبەری ئەوەندەی ویلایەتی نورد لە ویستفاڵنی ئەڵمانیایە. کەتەلۆنیا یەکێک لە حەوت ناوچەیی خۆبەڕێوبەرییە، کە لە ڕوانگەی ئیدارییەوە، وەکوو ویلایەتەکانی ئەڵمانیایە.
 ناوچە کەتەلۆنیای ئیسپانیا نسبەت بە ناوچەکانی تری لە مافی سەربەخۆبوونی زیاتر بەھرەمەندە. بۆ نموونە ئەم ناوچەو سنوورەیە پۆلیس و یاسای فێرکاری و ناوەندی فێرکاری و کەلتوور و مێژو و ئابووریی...تایبەت بەخۆی ھەیە، بەڵام بۆ سەربەخۆبوونی ئەمانە بەس نییە، بەڵکوو ئەوان دەیانەوێت لە ھەموو بوارێکی چارەنووسسازی خۆیاندا سەربەخۆبن.
ھۆکاری ئەمانەی سەرەوەش ئەوەیە، دەوڵەتی ئیسپانیا بەس ڕوانگەو چاوخستنی سیاسیانەی بەم ناوچەیە ھەیەو زۆر بایەخ بە کەلتوور و  زمانی کەتەلۆنیەکان و شتەکانیتری نادات، لە کاتێکدا تاکی جۆراوجۆر بە ناسنامەی جۆراوجۆر لە قەوم و نەتەوە جیاوازەکان، لەم سنوورو ناوچەیەدا دەژین.
خالێکی تر بۆ کەتەلۆنیەکان، مەسەلەی پول و پارەیە، ناوچەی کەتەلۆنیا بە نسبەت ناوچەکانی تری ئیسپانیاوە دەوڵەمەندترەو یەکێک لە پێنج جەمسەرەکەی ئابووری ئیسپانیا بەھژمار دێت، و زۆربەی  کۆمپانیاو کارگەکان لەم ناوچەیەدان و لە زیادبوونی باجەکانیان ھەمیشە بێتاقەت و نیگەرانن.
 لە پاڵ ئەمەشدا حکوومەتی خۆبەڕێەبەری کەتەلۆنیاش ئەبێت ھەموو ساڵێک بڕێکی زۆر  باج و سەرانە ببژێرێت، کە ئەم ھەنگاوەش بۆ ئەوە گیراوەتە بەر، تا ھاوتاکردن و ڕێکخستنی دۆخی ئابوورێتی یەکسان و ھاوتا لە ناوچە کەم دەرامەتەکانیی تری ئیسپانیا بەدی بێت.
زۆر لە کەتەلۆنیەکان لەو باوەڕەدان کە حکوومەتی ناوەند لە بەرانبەر ھەموو ئەم باج و سەرانانەدا خزمەتگوزاری کەمتر بۆ ئەم ناوچەیەیان ئەنجام دەدات، ھەروەک ئەوان بۆ نموونە ئاماژە بەوە دەکەن و دەڵێن: لە ھێڵی ئاسنین و گۆڕەپان و ناوچەی فڕوکەوانی بێبەشن.
 ھاوڵاتیانی کەتەلۆنی لە ئاستی ھاوڵاتیانییەوە بگرە ھەتا وەرزشوانە ناوبانگ و چاودیڕە سیاسییەکانی ئەم ناوچەیە لە بارەی ئەم دۆخەیانەوە دەڵێن: کە چەندەھا جار ئەم ھەوڵە لە لایەن ھاوڵاتیانیی ئەم ناوچەیە بۆ ئەم مەبەستە نراوە، بەڵام ھەموو جارێک بە وەڵامی نەخێری دەسەڵاتداران ڕووبەڕو بوونەتەوەو وەڵامی نەرێنییان پێداون. 
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ماریانو ڕاخوی ھەمیشە ئەوەی گووتوە کە لەبارەی پەیوەندییەکانی کەتەلۆنیاو حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا ئامادەیە لە بارەی کێشەکانیانەوە دانیشێت و بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانیان بکات، بەڵام ھەرگیز ناتوانێت یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی بۆ ئەم مەبەستە بگۆڕێت.
بەھەرحاڵ یەکی ئوکتۆبەر ڕاپرسیی و گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیاش بەڕێوەچوو و ھەموو ئەم خەونانەی سەرەوە تا بەڕێوچوون و ئەنجامی بەدیھات و لە سەدا ٩٠%ی بەشداربوووان لە ڕاپرسییەکەدا دەنگیان بە بەلێ لە جیابوونەوەو سەربەخۆییداو ئەرکی ھاوڵاتی و ھاونیشتیمانیی لەم ھەرێمە تا ڕادەیەک بە کۆتا گەیشت و چیتر حکومەتی خۆجێی ھەرێمی کەتەلۆنیا کە١٣٥ کورسیی پەرلەمانی ھەیەو٧٢کورسیی ئەو لایەنگری سەربەخۆیین و ھەندێکیشیان بێ لایەن و ئەوانیتریش دژی بڕیاری سەربەخۆیین قورستر لەجاران لە بڕیاردانەکانیان بوو.
 بەڵام ئەوەش دەبێت بزانین لە پەرلەمانی ئەوێدا ھەنگاوی ژێر بەژێر دژی بەرەی سەربەخۆیی و زۆر بواریتر لە بەرانبەر ئەوان ناگرنە بەرو ڕێز لە بڕیاری زۆرینەیان دەگرن، ئەگەرچی دژی ھەڵوێستەکانی خوێانیان دەزانن.
 ئەوەی بەنسبەت خەڵکیشەوە پێش و پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ھاتەپێشەوە، تا ڕادەیەکی زۆر توشی توندوتیژی و زۆر سوکایەتی لە لایەن حکومەتی وڵاتەکەیانەوە بوون و ھەموو یەکدەنگ و یەکھەڵویست پاش ئەنجامەکان ھەر پشتیوانییان لەم ڕاو دەنگەیان کرد، بەڵام ھەر پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەوڵەتی مەرکەزی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە حوکمی ڕاستەوخۆ لەم ناوچەیە بەپێی مادەی ١٥٥ی دەستوورو یاسای وڵات پیادە دەکەن، کە ئەمەش ئەوەی لێ بەدیدەکرا بەرەو  تەنانەت شەڕو ئاڵۆزی چەکدارانەش لە داھاتوودا پەلبکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا "کارلۆس پوجدمۆن" سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆن لە پەرلەمانی ناوەندی وڵاتدا گووتی: ئێمە ھەر مەجالی گفتگۆ دەھێڵینەوە بۆیە لەو کاتەدا بە سڕکراوی و مەجال بۆ ھێڵراو، ئەنجامی گشتپرسییەکە دەھێڵینەوە، وا دیار بوو چیتر گوێ لەم داوایەی ئەوان نەگیراو دژایەتییەکانیان ھەر بەردەوامی پێداو کەلتووری ھێزی مەرکەزی وڵاتیان لە دژی کەتەلۆنییەکان بەردەوامیی پێدا.
 ئەوەش لەبیرکراو نابێت بھێڵینەوە ئەم گووشارەی حکومەتی ناوەند لە پاش بڕیارو بۆچوونی یەکێتی ئەوروپادا زیاتر تەشەنەی سەند کە بە ئاشکرا بە حکوومەتی ناوەندی وڵاتیان گووت: کە ئەگەر کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا جیا ببێتەوە، ئیتر ئەو بە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا بە ھژمار نایەت. 
ئەگەر بە کوورتە جیاوازیەکیش لێرەدا بوەستین بە نسبەت یاسای عێراقەوە لەمبارەیەوە، دەبینین لە دەستووری عێراقدا  بەمشێوەیە ھاتووە کە: 
بەیەکەوە بوون لە عێراقدا دەتوانێت لە ھەندێک ئەگەردا  ئارەزوومەندانە بێت، لە کاتێکدا پەرلەمانی ئیسپانیا ھەر وەک گووتم لە ئەگەری پەسەندکردنی بە زۆرینەی دەنگەوە دەتوانێت جیابوونەوەو ڕیفراندۆمی خۆی بە جی بگەیاندایاو جیا ببێتەوە، کەچی لە ئێستادا دەبینین لە عێراقدا وەڵامی ھێزدارێتی چەکداری و ئەنفال و ئاوارەیی و ماڵسووتانی و توندوتیژی بە پشتیوانیی وڵاتانی ناوچەیی و ئیقلیمی لە گشتپرسیی سەرکەوتووی گەلی کورد بەدواوە بوو، کە ئەمە پێشێلکردنی نامەنتیقی و نەفامێتی و نەزانانەی حکوومەتی ناوەندی لە بارەی مافی بەشخوراوی گەلێکی وەک کورد بوو.  
حکوومەتی ناوەندی ئیسپانیا پاش ئەو ھەموو ھینان و بردن و خواستنانە دواجار بە ئیرادە و خواستی لە ڕادەی دانیشتوانی کەتەلۆنیا نەیتوانی چۆک دابنێت و دواجار ھەر وەک گووتم لەم ھەرێمەدا گشتپرسیی بە دەنگی زۆرینەی بەڵێ لە یەکی مانگی ئوکتۆبەر بەڕێوەچوو و ھەر ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی وڵات بۆ ڕێگریکردن  لە سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیا ئەنجوومەنی کەتەلۆنیای لابراو ڕاگەیاندو بڕیارو فرمانی ھەڵبژاردنی ھەرچی زووتری لەم ناوچەیە داو ھەرێمی کەتەلۆن و بەرپرسانی ئەوێی بە فەرمیی لەکار لادا. کە بەمشێوەیە ڕێبەری ئەم ھەرێمەو کابینەکەی ئەو دەرکراو بە ھژمار کران. 
ئەو ھەروەھا گووتی: ھاوڵاتیانی وڵات دەبێت لە سەرخۆبن و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە حکوومەتی یاسا لە وڵاتدا دەگەڕێنێتەوە. ھەرچەندە لە ڕابردووشدا ئەو گووتبووی لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم دەست بە گفتگۆ لەگەڵ ئەوان دەکەن.
 بەھەرحاڵ ھەموو ئەم گووتانەی سەرەوە وای لە سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆن و کابینەکەی کرد لە بەر ڕێزنەگرتن لە خواستی ئەم ھەرێمە، وا ئێمە ئیعلانی سەربەخۆییمان لەمڕۆدا ٢٧ / ١٠/٢٠١٧دا کردو چیتر نابێت خواستی گەل و خولیای گەلێک پێشێل بکریت کە ھەمیشە خوازیاری ئەو بووەو چاوەڕوانی و تەحەمولی زۆر باج و  شتی تریشی دەکەین و سەرکەوتن ودانپیانانی ھەر نزیکەو ھەر بۆمان بەدی دێت.   
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
30/10/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1