وتار
تەنهادیدێکی سیاسی لە سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم )..!
کۆچەر محمد عارف

ژیانی سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم ) تەواوی ئەزمون و وانەیە لە تەواوی چەمک و پرسەکانی رۆژ . زۆر نادیدەیە کە تاکی موسلمان بێ ئاگایانە هەنگاو هەڵگرێت و نەڕوانێت بۆ ژیان و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) .!
لێرەدا تەنها سەردانێکی ڕێکەوتنی عەقبەی دووەم دەدەین و لە نێویدا باسەکە باسی  عەباسی مامی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم )ە . کاتێک عەباسی کوڕی عبدالمطلب ، کە هێشتا موسلمان نەبوو بوو ،  لە خزمەتی برازاکەی دەروات هاوشان لەگەڵی دەبێت و دەڵێت  ئەی کۆمەڵی خەزرەج : دەزانن کە محمد کێ یە ؟! لە شاری خۆمانە و پاراستومانە و پاریزراوە   بەڵام دەیەوێت بێت بۆ لای ئێوە . ئایا لە خۆتان ڕادەبینن کە بیپاریزن لە نەحەز و نەیارەکانی ....هتد؟!
دیارە کە وەلامی خەزرەج و ئەوسێەکان پابەندبووە ، بەو بەڵینەی کە داویانە بە سەروەرمان ( صلى الله عليه وسلم ).
ئەوەی مەبەستمە کە ئیمە چ وانە و ئەزموونیکی سیاسی لێ وەردەگرین . کە دیار ئەو ئەزموونانەش کە لێی وەردەگرین و باسی دەکەین ، ئەوەیە کە عەبباسی مامی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) لەوکاتەدا هەر لەسەر دینی باوباپیرانی بووەو و نە هاتۆتە بازنەی ئیسلام . بەڵام سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم ) متمانەی پێ دەکات و لەگەڵ خۆیی دەیبات بۆ رێکەوتنیکی زۆر گرنگ ، کە بۆ پایەی دەوڵەت و دامەزارندن و پیکهینانیکی کۆمەڵگەیەکی زۆر نوێ یە ، سا لێرەدا هیندەی خودا توفیق بدات بە چەندخاڵیکی وانەکانی ئەمرۆیی لێ باس بکەین :
۱ـ جیاوازی نیوان کفرو ئیمان لە عقیدە و تەوحید زۆر روونە . لە هەمان کات بەرچاومان ڕۆشن دەکات لەسەر مامەڵە کردن لەگەڵ کەسی بێ باوەڕ کە بێتە هۆیی دەستبارگرتن .
۲ـ دەروازەی دروستە بۆ فاکتەرو  بەرژەوەندی گەلێکی موسڵمان ، کە چۆن کەسانێک متمانەیان پێ بکرێت بۆ ئەوەی دەستبارت  بگرێت ، بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورە ، کە لە خزمەتی بەها و کەراماتی مرۆڤەکاندا بێت .
۳ـ بەرچاو روونیە ، کەسێک کە لەدەرەوەی ئیسلام چۆن بکرێت بە هاوەڵ و هاورێ سەفر ،  بەو مەرجەی کە متمانەت پێ هەبێت .
٤ـ یا میللەتیکی موسڵمان کە سایەو سێبەری سەرکردایەتی حەق ویست و موسڵمان ڕابەرایەتی بکات ، لەگەڵ کەسانی دەرەوەی بازنەی ئیسلام  کە چۆن مامەڵەی سیاسیانە بکەن بۆ پاراستن و بەرەوپێشچونی گەلەکەیان .
۵ـ ئەوەمان پێ دەڵێت ، کە موسڵمان نابێت تەنها لەگەڵ خۆیی بژیت ، بەتایبەت بۆ مامەڵەی دروست کە خزمەت بێت  بە ئیسلام .
٦ـ ئەو کەسانە دەبێت تەواوی متمانەت پێ هەبێت ، کە لەکاتێکدا نابیت هیچ  تنازولیکی بیرو باوەری تیدا بێت و زوڵم لەکەس نەکریت .
بەروارد کردنەکان زۆر دیقەت و دەقیقی دەوێت ، بۆ ئەوەی خودا نەخواستە لە هێلە ڕاستەکە لانەدرێت ، جا ئەوەندەی لێی گەیشت بیین ، هەر تێگەیشتنێک بۆ جۆریک کەسە ،  خاڵانێکی تێدایە کە  دەولەت دەبیت پێ هەستیت ، یاتێگەیشتنێک کە تەنها وەک جەمعێکی ئیسلامی پی هەستێت ، یا خالانێک و تێگەیشتنێک کە تاک پێی هەڵدەستێت . بەڵام ئەگەر هەر خاڵە و فیئە و کەسی خۆیی هەڵنەستیت بەجێ بەجێکردنی ، ئەو پێکدادانێکی خراپ دروست دەبیت ، کە ئەوکات  گەلە موسڵمانەکە زەرەو زیانی گەورەی پی دەکەوێت ..!
۳۱ـ۱٠ـ۲٠۱۷ 
لە خودام داوایە بەرچاورونیمان پێ بدات ، وە لە هەلەکانمان خۆش بێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/11/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1