وتار
دەبێ کێ بترسێت؟
کارۆخ عوسمان

عەسری ترس لەدەستەڵات نەما
دەبێ ئەمجارە دەستەڵات و دەستەڵاتداران لە خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ھەرێمە بترسن.

دەبێ ئەوانەش بترسن کە تائەم ساتە دافعی مانەوەی ئەم حوکمڕانە ستەمکارەن. کە لەژێر ناوی کوردایەتی و قەومچێتیەوە گەل دەخەڵەتێنن.

دەبێ بترسن لەتوڕەیی قەتیسکراو، کە وەکو بۆمبێکی تەوقیتکراو وایەو لەسەعاتێکی سفردا بەڕووی حوکمی زاڵمدا دەتەقێتەوەو ھەرچی بەھۆی زوڵم و دزی و گەندەڵیەوە بەسەریەکدا ھەڵیانچنیوە، دەھێنێتە سەرزەوی.

دەبێ سوڵتەدار بترسێ لەوەی کەلەبەیانیەکدا خۆی دەبێنیتەوە لە:
١- ناو خوێناوی خۆی
٢- ئەولادەکانی ببینێت کە لەخوێنی خۆیان دەگەوزن
٣- یان خۆی لەبەردەم حاکمی عادلی حوکمدار ببینێت.
٤- یا ئەوەتا ببینێت بەجلی سپیەوە نەفی نێو زیندانێکی تاریک دەکرێت.
٥- دەبێ ئەو بترسێ لەخەڵک، کە داروبەردی بەسەردا دەڕوخێنرێت.
یان لەدەریای ئیجەدا پەلەقاژەی خنکانتان دەبێت.

چەندی زووتر دەستبەرداربوونی سوڵتەی ستەم لەبەرژەوەندی خۆتانە، چونکە ئەگەر خوێنی زیاتر بڕژێت ھەرگیز لێتان خۆشنابین بەمردنتان نەبێت.

بۆیە حسابی سەعاتی سفر بکەن
دڵنیابن، ئەم ھێزو چەکدارە فریاتان ناکەوێت.
دکتاتۆرەکانی پێشوو زۆر لەئێوە بەھێزتر بوون. کەچی لەشەقی توڕەیی گەلەکانیان نەجاتیان نەبوو.
بینیتان، علی عبداللە ساڵح، دەستبەردار نەبوو، تا لەخوێن خزێنرا.

حەق بەدەست گەلە نەک سوڵتە
کەوایە دەبێ سوڵتە بترسێ
کەوایە سوڵتە حەق بەنەمانە نەک ڕۆڵەکانی گەل.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ