وتار
ئاوازەی بڕیارە سەرکێشییەکانی ترەمپ(قودس وەک نموونە)
یاسین نادر ڕەحمان

لە ماوەکانی ڕابردوودا ھەموان ئەوەیان باش لە بیرو یادە کە دیپلۆماتکارە فەلەستینییەکان لە واشینگتۆن و لە ئاستی باڵای فەلەستیندا ئەگەرەکانیی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان لە گفتگۆ سوڵحخوازییەکان بە دیدو ڕوانگەیەکی سەرکەوتوو لە بارەی فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکانەوە باس لێوە کرد، کە ئەمەش شتێک بوو کە لە ڕابردوودا ھەنگاوی شکستخواردووی بەڕێکردبوو و ئەمەلەکان لەمبارەیەوە بەرەو بێھیواییەوە وەخت بوو ھەنگاو بنێت.
ئەمەش شتێک بوو  کە " حوسام زملۆت"، نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین دانی پیاداناو لەبارەیەوە گووتی: ترەمپ لە دانیشتنە جۆراوجۆرەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە بە گیان و دڵ لەو بەرگری دەکات، کە ئەمەش تەعبیرێکی خۆشبین ئاسا لە پڕۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی نابەردەوام سەیر دەکرا.
ئەمانەش بوەستێت نوێنەرانی ترەمپ لە گفتگۆ سوڵح خوازییەکان ھەوڵیان داوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوشکی سپی لە ڕێڕەوی پێشکەوتندا بێت و ھەر ئەم نوێنەری فەلەستینییە لەم کات و ساتانەدا ئەوەی لە ڕوانگەدا بوو بە میوانداریکردنێکی کریسمەسیانە بەردەوامی و ھەنگاوەکانیی تر لەم پڕۆسەیەدا لەم ماوەیەدا بنێت تا ئاسۆکانی سوڵح ئامانجەکانیی خۆی بەدروستی بپێکێت.
ھەموو ئەمانەی سەرەوەو ھاوشێوە ھەنگاویتری سوڵخوازیی پاش بڕیاردانی  ترەمپ وەک ناساندنی بەیتوالموقەدەس وەک پایتەختی ئیسرائیل کە لە ھەنگاوی ترەمپدا بوو، ئەم ھەنگاوانەی بەرەو پەیامێکی نائاشتەواییانە بردو ھەنگاوەکان لەمبارەیەوە بەرەو خراپێتی ڕۆیشت.
گەر لە سەر ئەم بڕیارەش بوەستین، ئەم بڕیارە سەرسوڕمانی فەلەستینییەکان و ڕێبەرانی وڵاتانیی عەرەبی بەدوادا بوو چوونکە وایان لێکدایەوە کە ئەم ھەنگاوەی  ترەمپ لە ستراتیجییەکی  بەربڵاو لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا نەبووە. ھەرچەندە گوومانەکانیش بۆ ئەوە دەڕوات  کە ئەم ھەنگاوەی ترەمپ بە ئامانج و زەمینەسازی بۆ گفتگۆ سوڵحخوازی و ئاشتێخوازییەکانە، تا ڕادەیەکیش ئەمە ھەر لە ڕوانگەدایە ئەم ھەنگاوەی ترەمپ بەڵێنی پێش ھەڵبژاردنەکان بە یەھودیە ئەمریکییەکانی لایەنگری ئیسرائیل و مەسیحییە ئینجیلییەکان بووە. 
لە لایەکی تریشە ترەمپ بە ڕاشکاوانە لە دژایەتیکردنی ئەم بابەتە  لە تیمی ڕاوێژکاری ئاسایشی گشتی وڵاتی چیتر ماندوو بووبوو کە دانیشتن و گفتگۆی بێ ئەنجامی بەردەوامیان لەبارەی  گواستنەوەی قونسوڵگەرییەکان بۆ ئیسرائیل  باس وخواسو گفتوگۆ دەکرد.
بەپێی یاسای ئەمریکاش، وڵاتی ئەمریکا دەبوو سەفارەتی ئەم وڵاتە لە تەلئەبیبەوە  بەرەو بەیتوالموقەدەس بڕیار لەسەر  دەدا. ئەم بابەتەش بەھەر حاڵ ھەمیشە سەردێری بانگەشە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکەکانیی پێشوو بەتایبەت جۆرج بۆشی باوک وکوڕ و تا ڕادەیەکیش ئۆبامادا بوو کە ھۆکارگەلێکی زۆر وایی کرد تا ئەوانیش ئەم ھەنگاوە عەمەلی نەکەن، بەڵام لە لایەن ترەمپ و تیمی سەرۆکایەتیی ئەو عەمەلی کرا، ئەمەش شتێک بوو وەک پێشتر گووتم لە بەڵێنێکی ھەڵبژاردنەکانیشی بوو کە لە ئێستادا وەک سەرۆکێکی سەرکێش بە ئەنجامی گەیاندو عەمەلی کرد.
ئەگەریش لێ وردببینەوە لە دونیای وڵاتانیی عەرەبی ڕۆژھەلاتی ناویندا ھەموویان بەزۆری ھاوپەیمانیی ترەمپ و ئیسرائیل لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەماوەیەکی دوورودرێژی ولاتدارێتیدا بوون و ھەرماونەتەوەو پاش ئەم بڕیارەش کام لەم وڵاتانە بڕیاری پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسیی و ئابووری و سیاسییەکانی دا تا بگووترێت یەکدەنگی لە ئاستیی وڵاتانیی ئیسلامیشدا بۆ دژایەتیکردنیی ئەم مەسەلەیە ھەیە، ھەرچەندە ناشکرێت لە ئێستادا کە ھاوڵاتیانی وڵاتەکانیان خۆپیشاندان دژی بڕیارەکانی ترەمپ دەکەن سیاسەتەکانیان لەمبارەیەوە ئاشکرا بکەن، بەڵام لە مەجبووریدا خۆیان وەک دژایەتیکەری بڕیارەکانیی ترەمپ و ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەزانن و دەردەخەن، لە کاتێکدا ھەمیشە چاوەڕوانی بڕیاری ئاوا لە ئیدارەی ئەمریکاو ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لەبارەی قودس و فەلەستینەوە بوون.
 ئەگەریش تێڕامانێکی گشتگیرترمان ھەبێت بەڕوونی لە گووتاری کۆتایی ترەمپ ئەوە بەدەر کەوت کە ئەم پەیام و بڕیارە پڕۆسەی سوڵح و ئاشتەواتیی دونیای ئیسلام بەرەو پێشەوە دەبات لەکاتێکدا کاردانەوەکانی پاش ئەم بڕیارەش لە دیوی خەڵک و سیاسەتی ھەندێک وڵاتدا ڕەنگە بەرەو ئاراستەی خراپتری ھەنگاو بھاوێت و جەنگ و ئاڵۆزیی چەند ساڵیی بەدوادا بێت.
نابێت ئەم بۆچوون و ڕوانگانەش ھەمیشە لەبیرکراو سەیر بکرێت:
١-ئەوەی ڕوونە قودس ساڵانێکی زۆر خاڵی جێی نیقاشی فەلەستین و ئیسرائیلە، بەڵام ئەم شارە یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی پڕۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی لە ڕۆژھەڵاتی ناویندایە.
٢-فەلەستینییەکان خوازیاری پێکھێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بە پایتەختی قودسی ڕۆژھەڵاتییەوەن، بەڵام ھەمیشە ئیسرائیل بە پشتبەست بە ئیدارەی ئەمریکا  ئەم شارەی پایتەختی یەکپارچەو ئەبەدی خۆی زانیوە. ھەرچەندە بەشی ڕۆژھەلاتی ئەم شارە لە ساڵی ١٩٦٧کەوتە دەستی ئیسرائیلەوە، لەگەڵ ئەمەشدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تەلئەبیبی وەکوو پایتەختیی ئیسرائیل ناس کردووەو بە فەرمی ناساندویەتی.
٣-ئەو ھەموو کاردانەوانە پاش بڕیاری ترەمپ لە بۆشاییەکی تەواوی وڵاتانیی پشتیوانیی فەلەستین وفەلەستینییەکانەوە بەناوی جۆراوجۆرەوە ھاتووە، لە ئێستاشدا بەم پەرتەوازەییە لە دونیای ئەواندا ھەنگاوەکانی سەرنەگرتنی ئەم بڕیارە نەک لاوازە، بگرە ڕەنگە وەک سەرکێشییەکی تر چاوەڕوانی دەرھاویشتەو تووندوتیژی ھەندێک گروپ و پەلھاویشتن بۆ جەنگیش لەبارەیەوە کرا بێت.
٤- لەھەموو ئەم ئەگەرانەشدا پەیامی پەرتەوازەیی دونیای وڵاتانیی پشتیوانیی فەلەستین وەک پێشتر گووتم بەشێکی زۆریان لە بەرژەوەندیخوازی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکاو ئیسرائیلدا ھەمیشە بووە، وە وەک سیاسەتێکی گشتگیر سەرکردەکانیی ئەم وڵاتانە ھەنگاوی کردەکییان لەبارەی پەیوەندی دیپلۆماسیی و سیاسیی و ئابووریەکانەوە پاش ئەم بڕیارە نەک نایەتە بەرچاو، ڕەنگە کاردانەوەکانیان جۆرە ڕێکەوتنێکی تری ژێربەژێری ھەمدیسان بێتە بەرچاو، بەڵام ناتوانن بەڕوونی ئەم سیاسەتانەیان پیشانی ھاونیشتیمانیان موسوڵمانی وڵاتەکەیان بدەن.
٥-پێش بڕیاردان لەبارەی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئەمریکا بە ڕاشکاوانە بە ئیدارەی ترەمپیان گووت: کە ئەم شارە پێویستە بە ئیدارەی ھاوبەشی فەلەستین و ئیسرائیلەوە بەڕێوە ببرێت، کە ئەمەش ھەنگاوێکی بناغە بۆدانراو لای ئەوان بوو و  پڕۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی نەدەخستە مەترسییەوە، بەڵام ڕووی پێچەوانەی ئەم بڕیارە ھەمدیسانەوە پێشخستنی پڕوسەی ئاشتەوایی لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە لێ دەڕوانرێت و تەماشا دەکرێت.
ئەمانەو چەندان ئەگەریتر لەبارەی گوفت و گووتەی پێش ئەم بڕیار و پاشی ئەو ھەمیشە داھاتووی ناوچەی کێشە لەسەری فەلەستین و ئیسرائیلییەکان لە ئارادا بووە، پاش ئەمەش ڕەنگە بە لایەنی باش و تاڕادەیەکیش خراپەیەوە پەلبھاوێت، ھەرچەندە پێشبینی شتی واشی ھەر لێ دەکرێت.     
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/12/2017
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ